بۆچى هه‌ڵوێستى سه‌در به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا نه‌رمتر بووه؟
فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل-نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو 18ى نیسانى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له تویته‌ر په‌یامێكى له‌دژى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر سنوورى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه. تێیدا هاتووه، "توركیاى دراوسێ، به‌ناهه‌ق و بێ پاساو بۆردومانى خاكى عێراقى كردووه، ئه‌گه‌رهاتوو مه‌ترسییه‌ك له خاكى عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى لێ بكات، ئه‌وا ده‌بێت هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بكات بۆ كۆتاهێنان به مه‌ترسییه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقیش تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه دووباره ببێته‌وه ئه‌وا ئێمه لێى بێده‌نگ نابین. عێراق ده‌وڵه‌تێكه خاوه‌ن ته‌واوى سه‌روه‌رییه و ده‌ستدرێژى و ناسهقامیگرى ئه‌منى له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى قبووڵ ناكات، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژیش بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و دۆست قبووڵ ناكات. ده‌زانرێت ئێمه له‌وانه‌ین كه حه‌ز به به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ته‌واوى وڵاتانى دراوسێ، هه‌روه‌ها له رووى دیپلۆماسى و ئه‌منییه‌وه هاوشێوه‌ى ئه‌وان مامه‌ڵه ده‌كات. بۆیه باس مامه‌ڵه‌كانمان له‌چوارچێوه‌ى دیپلۆماسى كارپێكراو بێت".
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌در جۆرێك له “تووندى” تێدا به‌دى ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵوێستى هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى تر به‌راورد بكرێت، ئه‌وا سه‌در هه‌ڵوێسته‌كه‌ى تووندتره، بۆ نموونه عه‌ممار حه‌كیم داواى له توركیا كردووه رێز له عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى بگرێت!
سه‌در پێشتر په‌كه‌كه‌ى به "ئۆپۆزسیۆن" ناوده‌برد
ئێستا به "مه‌ترسى"
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌دریش جیا له‌وه‌ى داواى له توركیا كردووه هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بكات، ئه‌وا هیچ چاره‌سه‌رێكى تر‌ى سیاسى نه‌بووه، تاكه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یه كه "بێده‌نگ نابن". بێ ئه‌وه‌ى روونى بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان به‌رده‌وام بن چۆن دێنه ده‌نگ. له‌و تویته‌ى سه‌ره‌وه‌ى سه‌در ده‌رده‌كه‌وێت كه بوونى په‌كه‌كه به "مه‌ترسى" وه‌سف ده‌كات بێئه‌وه‌ى ناوى بهێنێ و داوایش له توركیا ده‌كات ئه‌ركه‌كه به هێزه عێراقیه‌كان راسپێرێت، "ده‌بێت هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بكات بۆ كۆتاهێنان به مه‌ترسییه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقیش تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه." كه‌چى له رابردوودا په‌كه‌كه‌ى به "ئۆپۆزسیۆن" وه‌سف كردووه و داواى له حكومه‌تى توركیا كردووه به ئاشتيیانه چاره‌سه‌رى بكات.
جیاواز له پێشتر سه‌در ئێستا براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه، به‌هێزترین فراكسیۆنى له په‌رله‌مان هه‌یه، له زۆر مه‌سه‌له‌ى بچووكتر فراكسیۆنه‌كه‌ى له په‌رله‌مان خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، كه‌چى باس له هیچ هه‌ڵوێستێك ناكات. جیا له‌مانه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌در به‌راورد بكرێت به هه‌ڵوێستى رابردووى ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مجاره زۆر نه‌رمى نواندووه. بۆ نموونه موقته‌دا سه‌در له 13ى حوزه‌یرانى 2019 له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
"به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه تیرۆریانه ده‌كه‌ین كه ده‌كرێنه سه‌ر توركیاى دراوسێ، داواى له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین، پارێزگارى له سنووره‌كانى بكات له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوور و باشووره‌وه، تا عێراق نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. ئێمه سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر خاكى عێراق و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنیش بێت، ئه‌وا رێككه‌وتنێكى لاوازه و هیچ مانایه‌كى نییه".
سه‌در له تویته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "پێویسته حكومه‌ت كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌روه‌ریى عێراق بسه‌پێنێ و هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنه نادادپه‌روه‌رانه پووچه‌ڵ بكاته‌وه" سه‌در به رسته‌یه‌كى تر له تویته‌كه‌ى توركیا نیگه‌ران ده‌كات و ده‌ڵێ، "یان ئه‌وه‌تا رێككه‌وتنێكى دادپه‌روه‌رانه ده‌بێت، رێگه به هه‌ر دوو لا بدات بۆردومانى تیرۆریستان بكه‌ن، له هه‌ردوو وڵات، نه‌وه‌ك بۆردومانى ئۆپۆزسیۆن، هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تى توركیا ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه كۆتایى به دۆسیه‌ى ئۆپۆزسیۆن بهێنێ".
سه‌در به ناوهێنانى “ئۆپۆزسیۆن” حكومه‌تى توركیاى نیگه‌ران كرد و چونكه مه‌به‌ست لێى په‌كه‌كه‌یه، ئه‌وه بوو به فه‌رمى فاتح یه‌لدز باڵیۆزى ئه‌و كاتى توركیا له به‌غدا وه‌ڵامى سه‌درى دایه‌وه. فاتح یه‌لدز له په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى دۆستایه‌تى توركیا ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوانى دۆستایه‌تی ئێمه‌ن، پێویست ناكات گوزارشتى به پێچ و په‌نا به‌كاربهێنن، په‌كه‌كه ئۆپۆزسیۆن نییه، به‌ڵكو رێكخراوێكى تیرۆریستیه".
ئێندپێندنت: هه‌ڵوێستى حزبه‌كانى شیعه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا
ته‌نیا قسه‌یه
ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته سه‌یر ده‌كرێت، سه‌در وردتر له تویته كۆنه‌كه‌ى كێشه‌كانى ده‌ستنیشان كردووه، یه‌كه‌م: ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقى دیارى كردووه له‌وه‌ى سنووره‌كان بپارێزێت، دووه‌م حكومه‌تى توركیا ده‌بێت چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوخۆى بكات.
ئه‌گه‌ر له‌مه‌یش دوورتر بڕۆین ده‌بینین هه‌ڵوێستى سه‌در تووندر بووه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا و له‌شكركێشییه‌كانى، له 13ى ئۆكتۆبه‌رى 2016 موقته‌دا سه‌در وه‌ڵامى په‌یامێكى ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه كه باسى له‌وه كرد بوو، بوونى هێزه‌كانى توركیا له باشیك بۆ ئه‌وه‌یه موسڵمانانى مووسڵ بپارێزێن.
ده‌قى لێدوانه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در له ماڵپه‌ڕى CNN ماوه كه ده‌ڵێ، "یه‌كه‌م: ئه‌ردۆغان تۆ موسڵمانانى توركیا له مه‌ترسى و سته‌م بپارێزه جا بانگه‌شه‌ى پاراستنى موسڵمانانى عێراق بكه. دووه‌م كامه موسڵمان: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت خه‌ڵكى مووسڵه، ئه‌وا ئێمه وه‌ك عێراقیه‌كان له‌وپه‌ڕى ئاماده‌یین بۆ پاراستنیان، من ئاماده‌م به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق پارێزگاری‌یان لێ بكه‌م".
دواى ئه‌مه په‌یامه‌كه‌ى سه‌در له دژى ئه‌ردۆغان توندتر ده‌بێت و ده‌ڵێ،"ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش داعشه ئه‌وا ماناى وایه تۆ پاڵپشتى ئه‌وانی و ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى دادگایى بكرێیت چونكه پاڵپشتى تیرۆر ده‌كه‌یت" دواتر سه‌در داوا له ئه‌ردۆغان ده‌كات كه هێزه‌كانى له عێراق بكێشێته‌وه و ده‌ڵێ، "به كه‌ڕامه‌تى خۆت بڕۆ ده‌ره‌وه باشتره له‌وه‌ى دهربكریێت، هه‌موو عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ركردنى ئێوه رێككه‌وتوون".هه‌ر ئه‌و كاته‌یش بوو سه‌در داواى له لایه‌نگرانى كرد بچنه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى توركیا له به‌غدا و ناڕه‌زایى ده‌رببڕن.
سه‌در تاكه لایه‌نه شیعه نییه كه له ساڵانى رابردوودا ناڕه‌زایى له به‌رانبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى توركیا ده‌ربڕیوه، حزبى ده‌عوه و لایه‌نه‌كانى تریش هه‌ندێك جار هه‌ڵوێستیان له‌به‌رانبه‌ر توركیا تووند بووه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت گومانى له‌و هه‌ڵوێستانه‌ى لایه‌نه شیعه‌كان كردووه. رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت ده‌ڵێ، "ته‌واوى چاودێران گومان له راستى ئه‌و هه‌ڵوێستانه ده‌كه‌ن، هه‌میشه لێدوانن و له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى زاره‌كى تێپه‌ڕناكه‌ن، توركیایش باش ئه‌مه ده‌زانێت كه هیچ یه‌كێك له‌و هه‌ڵوێستانه نابێته ئاراسته‌یه‌كى سیاسى به‌هادار" دواتر ئێندپێندنت نموونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، "چاودێران ئاماژه بۆ هه‌ڵوێسته‌كانى حزبى ده‌عوه و ره‌وتى سه‌در ده‌كه‌ن، كه هه‌میشه دژى له‌شكركێشى توركیان بۆ ناو خاكى عێراق، كه‌چى له رێگه‌ى حكومه‌ته‌وه هیچ رێكارییهكیان نه‌كردووه، كه حكومه‌تیش به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌وان بووه".
گۆڤارى تایم پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه له ساڵى 2009 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له توركیا بینراوه و ئه‌و كات په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گول و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌بووه، كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون. ئه‌و كات تایم بوونى موقته‌دا سه‌درى له توركیا به‌لاوه سه‌یر ده‌بێت و ده‌پرسێ، "چى به‌سه‌ر سه‌در هاتووه؟". ئه‌مه توانجێكه بۆ سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه! هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌در په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بووه، جیا له‌مه‌یش چاودێرانى سیاسى پێشبینى ده‌كه‌ن له‌مه‌ودا په‌یوه‌ندى توركیا و سه‌در به‌هێزتر بێت، به هۆى یه‌ك خاڵه‌وه سه‌در سه‌رپه‌رشتى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌كات، ماڵپه‌ڕى ئه‌مواج ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه سه‌در بتوانێ هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران دوور بخاته‌وه، بۆیه توركیایش ئۆمێدى به سه‌در هه‌یه". بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یش له سه‌در ده‌كرێت هه‌ڵوێسته‌كانى له به‌رانبه‌ر توركیا نه‌رمتر بێت!
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment