دەوڵەت باخچەلی بانگەوازەكەی بۆ ئۆجەلان دووبارە دەكاتەوە
نوچە نێت
ئامادەكردنی: دنیا ئەحمەد
بەهۆی دانانی قەیووم لە سێ شارەوانی گەورەی باکووری کوردستان و بێهیوابوونی کورد لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی، ناکۆکییەکان لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی تورکیا تا دێت زیاتر دەبێت، دەوڵەت باخچەلی دووبارە بانگەوازەکەی بۆ ئۆجەلان دووپاتکردەوە و راشیگەیاند، کە پێویستە لە تورکیا دەستوور هەمواربکرێتەوە بۆئەوەی ئەردۆغان دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.
ماڵپەڕی (بی بی سی) لە راپۆرتێکدا ئاماژە بە هەڵوێستی لایەنەکان دەکات لەبارەی دانانی قەیووم لە سێ شارەوانیەکانی مێردین و ئێلیهـ و خەلفەتی و ئەسەنیورت، بەوهۆیەوە بووە دروستبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی دەم پارتی و حکومەتی و تورکیا و جەهەپە و مەهەپە، هەروەها لەنێو شەقامی تورکیا و بەتایبەت کورد گومانێکی زۆر لە دەستپێشخەرییەکەی باخچەلی دروستبووە بۆ بانگەوازەی ئۆجەلان و دەست درێژکردنەوەی بۆ پەرلەمانتارانی دەم پارتی.
بانگەوازەی سەرەتای باخچەلی لە سەرەتای مانگی رابردوو دەستیپێکرد و داوای کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمانی تورکیا لە کۆبوونەوەی گروپی دەم پارتی بڵێت، ڕێکخراوی پەکەکە هەڵوەشایەوە، هەروەها لە (22)ـی تشرینی یەکەم لە کۆبوونەوەی پارتەکەی داوای کرد ماوەی سەرۆکایەتی ئەردۆغان بۆ خوڵێکی تر درێژبکرێتەوە.
سەرۆکی مەهەپە دووبارە لە کۆبوونەوەی گروپی مەهەپە لە پەرلەمان رایگەیاند، "ئەگەر هاتوو هەڵاوسان جێگیر بێت و تورکیا بگاتە لوتکەی سەقامگیری ئابووری و سیاسی، ئەوکات ئەوە دەبێتە هەڵبژاردنێکی سروشتی و دەستکەوتێکی دروست بۆ سەرۆکەکەمان و دووبارە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جارێکی تر هەڵبژێردرێتەوە؟ ئەی چیبکەین دەبێت چاوەرونبین بۆ ماوەی چوار ساڵ تاوەکو پارتی جەهەپە کاندیدێک دیاری بکات و بەدوایدا دەگەرێت؟"
سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەشکرد، "لەم چوارچێوەیەدا پێویستە هەموارکردنەوەی دەستوور بخرێتە نێو کارەکانمان، بۆ بەردەوامی دەوڵەت و سەقامگیری لە سیاسەت و بنیاتنانی سەدەی تورکیا، لەهەمووش گرنگتر رەجەب تەیب ئەردۆغان گەرەنتییە بۆ ئەو کارانە و ئەو هەمووکات عاشقی میللەتە، بە ئەزموون زانستی خۆی ئەوە تاکە بژاردەیە بۆ ئێمە."
سەبارەت بە بانگهشتکردنی ئۆجەلان بۆ ناو پەرلەمانی تورکیا راشیگەیاند، "با بێت لە نێو گروپی دەم پارتی قسەبکات و مەری رەش و مەری سپی پێنە پێشەوە و سوود لە مافی هیوا وەربگرێت بۆ ئازادبوونی، من لەپشت پەیمانەکەی خۆم وەستاوم و پێداگیری لەسەر ئۆفەرەکەم دەکەم."
سەرۆکی مەهەپە دەشڵێت، "لە تورکیا کێشەی کورد نییە، ئەوەی دەڵێت کێشەی کورد هەیە ئەوا یاری ئیمپریالیستەکانە، لەباوەشگرتنی کورد کارێکی ئاساییە، بەڵام بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریش پێویستە، پەکەکە هێرشەکەی ئەنقەرەی لە ئەستۆ گرت، ئەوهێرشە بە ئامانجگرتنی هەموو تورکیابوو."
باخچەلی سەرنجی خستە سەر دەم پارتی و گوتی، "لەمەوبەدوا پێویستە دەم پارتی بڕیاری خۆی بدات و خۆی یەکلایی بکاتەوە، پێویستە هەڵوێستی خۆی لە دوولایەنی لەنێوان سیاسەت و چەک دووربکاتەوە و ئایا کەلێنێکی ئەستور لە نێوان خۆی و تیرۆر دروست دەکات یان نا."
ماڵپەری (گەل) رایگەیاندووە، باخچەلی لەبەرامبەر دانانی قەیووم لە شارەکانی باکووری کوردستان رایگەیاندبوو، "دانانی قەیووم هیچ پەیوەندییەکی بە دیموکراسی و ئیرادەی خەڵک نییە، بەڵکو پەیوەندی بەوە هەیە سەرۆکی شارەوانییەکان پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە، تورکیا خاوەنی دەوڵەتێکی یاسایە و زاڵە."
ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی مێردین کە لە شوێنی ئەو قەیووم دانراوە و لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی دەوڵەت باخچەلی دەداتەوە، "کەس ناتوانێت ئێمە ئیستغلال بکات، کورد دەزانێت چی دەوێت، نازانین ئایا لەناوچەکە مێزێک بۆ گفتوگۆ دامەزراوە و ئاگادارنین، هەیە یان نا بەڵام لەئێستادا تەنانەتش شۆریایەکیش لەسەرمێزەکەنییە، هیچ شتێک نییە و هیچ شتێکش لەبەردەمان نابینین و دەمانەوێت شتێک ببینین، وە ئەگەر شتێک نییە هەڵەشە باسی شتێک بکەین."
ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لێدوانەی سەرۆکی مەهەپە و دانانی قەیووم لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداهێنا، تولەی هاتیمۆغولاری و تونسێت بارهان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا وەڵامی باخچەلیان دایەوە رایانگەیاند، "بەرێز باخچەلی ئەو دەستەی بۆ ئێمەت درێژ کردۆتەوە ئێمەگرتمان، بەڵام دەستەکی ترت هاوبەش و هاوپەیمانەکەت ئێمەی لەیەکتری دابران، ئەو دەستەی بۆ ئێمەت درێژکردۆتەوە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام کێشە لەدەستکەی ترتە کە هاوبەشەکەت تێکی دەدات "لێرەدا مەبەستی ئەردۆغانە"، ئەگەر چارەسەرێکتان دەوێت دەبێت واز لە تێگەیشتنی قەیوو بهێنن، ئەگەر چارەسەرتان دەوێت سەرەتا گۆشەگیری هەڵگرن، ئەگەر چارەسەرتان دەوێت داوای یاسابکەن و جێبەجێی بکەن."
لەلایەکی تر ماڵپەڕی (T24) ئاشکرای کردووە، ستافی پارتی جەهەپە بەرامبەر بە بانگەوازەکەی سەرۆکی مەهەپە بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور و دووبارە کاندیدبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنی داهاتووری سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، "ئەوان لەجاڵێکی وان تەنانەت پەیمانی ئەوە دەدەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش ئازادکەن تەنیا بۆ ئەوەی ئەردۆغان کاندید بکەنەوە، دەیانەوێت بەهۆی فشاری قەیوومەوە پەستان بخەنە سەر دەم پارتی بۆ گۆرینی یاسای دەستوور، وە دەیانەوێت ئێمەش بەهۆی دۆسیەی ئێسێنیورتدا رابکێشنە نێو ئەجێندایە، بەڵام نە دەستورێک بۆ ئەردۆغان دادەمەزرێنین و نە دەچینە نێو پیلانەکەیان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment