نێردەى ئەمەریکا هۆشدارى لە تێکچوونى سعوودیە و میسر دەدات وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

ستیڤ ویتکۆف، نێردەى ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست تيشک دەخاتە سەر چەند پرسێکى پەیوەست بە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە سەرەتاى قسەکانى دەڵێت، بەهۆى بەردەوامى جەنگى غەزە، هۆشدارى لە کەوتنى دەسەڵاتى میسر و زیادبوونى ئاڵۆزییەکان لە سعوودیە دەدات، بەرانبەر ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمارى کاتى سووریاش گەشبینە، دەربارەى شا عەبدوڵڵاى ئوردنیش ئاماژەوە دەکات، رۆڵى گەورەى لە پاراستنى سەقامگیرى وڵاتەکەى هەبوو، بەڵام دۆخەکە لە میسر قوورسترە، هۆشداریش دەدات لەوى ئالۆزییەکان لە میسر کارەکان دەگەڕێنێتەوە دواوە.
دەربارەى چارەسەرى دوو دەوڵەتى لە فەڵەستینیش دەڵێت، دۆخى ژیانى فەڵەستینییەکان باش دەکات، ئێستاش پلانێکى پەرەپێدانى غەزە لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.
نێردەى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەگەر ئاڵؤزییەکان لە دژى محەمەد بن سەلمان لە سعوودیە و عەبدلفەتاح سیسى لە میسر سەرهەڵدات، ئەوا تووڕەیى پریشکى غەزەیەیان بەردەکەوێت، ئەوەش بەهۆى بێ هەڵوێستیانە بەرانبەر غەزە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، لە میسر رێژەى بێکارى لە (45%) وڵاتێکە قەرزێکى زۆرى لەسەرە، تووشى قەیرانێکى خنێکەر بووە، لەو قۆناغەى ئێستا پێویستى بە هاوکارییە، ئەوەشى لە غەزە روودەدات کاریگەرى لەسەر قاهیرە هەیە، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ دواوە بۆیە پێویستە کێشەى غەزە چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بە سعوودیەش بە رێژەیەکى زۆر گەنجیان هەیە، هەمووشى چاودێرى هەڵسوکەوتییەکان دەکات بەرانبەر غەزە، دۆخەکە ئاسان نییە، پێویستە چارەسەرى دۆخى غەزە بکرێت بۆ ئەوەى بگەینە ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکان، ئەگەر ئەو ئاساییکردنەوە روویدا هەموو شتێک بەگوێرەى پێویست دەبێت.
سەبارەت بە ئەحمەد شەرعیش نێردەى ئەمەریکا دەڵێت، ئەحمەد شەرع بەراورد رابردووى گۆڕاوە، چونکە خەڵک دەگۆڕێت، تۆ ئێستا کەسێکى تەواو جیاوازى لە تەمەنى (55) ساڵى بەراورد بە تەمەنى (35) ساڵى، من خۆم ئەمرۆ درک بەوە دەکەم تەمەن (68) ساڵە، ئەو کەسەى (30) ساڵ پێش ئێستا نیم، جۆلانى کەسێکە جیاوازە ئێرانى لە سووریا دەکردووە.
ویتکۆف ئاماژە بەوەش دەکات، ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى لوبنان و ئیسرائیل، پاشان نێوان سووریا و ئیسرائیل دەکرێت بکرێتە بەشێک لە پڕۆسەیەکى فراوانتر لە چەسپاندنى ئاشتى لەو ناوچەیە.
دەربارەى حەماس و هێورکردنەوەى دۆخى غەزەش دەڵێت، حەماس فیکرەیە، ناتواندرێت کۆتایی پێبهێندرێت، بەڵام ناشکرێت ببێت بە بەشێک لە ئیدارەى غەزە لە داهاتوو، هەروەک تواندرێت کۆتایی بەحەماس بهینڕیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێموانییە حەماس داخراوبن، چونکە ئەوە تێیدەگەین کە ئەوان ژیانیان دەوێت، دەتوانین بە رێگەیەکى کاراتر گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین.
ئەوەشى کە لەسەرەتاى ئەو ململانێیە گوێبیستى بووین حەماس داخراون و ئامادەى مەرگن و پێم وابوو بۆمب بە منداڵان دەبەستن بۆ تەقاندنەوە، بەڵام من بڕوام وابوو بەو جۆرە نییە.
سەبارەت بە هەوڵەکانى دەستپێکردنەوەى دانوستاندن دەشڵێت، هیوایەک هەیە بۆ وەستانى جەنگ لەو نزیکانە، بەشێوەیەکى کارا قەتەر بەردەوامە لە هەوڵەکانى بۆ نێوەندگیرى، پێویستیشە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە هەموولایەک پێى رازى بن، رووداوەکانى حەوتى ئۆکتۆبەر دووبارە نەبنەوە، دانوستاندنەکان لەگەڵ حەماس بەبێ متمانە بە نێوەندگیرى قەتەر بە رێوە نەدەچوو.
دەربارەى قەتەریش دەڵێت، دیدى ئیسلامییانەى پێشووى قەتەر دەستکارى کراوە، قەتەر وڵاتێکە هاوپەیمانى ئەمەریکایە.
ستیڤ سەبارەت بە دۆخى غەزەش ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە چارەسەرى راستەقینەى ئەمنى لە غەزە بکرێت کە رووبوونەوە ئیسرائیل لە درێژمەودا روونەدات، پێشتریش داوام کرد هەڵبژاردنى راستەقینە لە عەزە بکرێت، هۆشداریشم دا کە ئەگەر دۆخى غەزە بەو جۆرە بێ چارەسەر بێت دەبێتە ململانێى سەربازیى، بۆ ئەوەش واشنتن پێشنیارى داماڵینى چەک لە حەماس و گەیشتن بە ئاشتى هەمیشەیى کردووە، بەڵام حەماس وەڵامى نەبوو، وەڵامەکانیان ناواقیعى بوو.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى جەنگ ئاماژە بەوە دەکات، بانگەوازى بنیامین ناتەنیاهۆ لە چەند لایەکەوە مایەى نیگەرانییە، لە هەندێک لایەنی دیکەش پێویستى بوو.
دەربارەى بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل پێیوایە کارێکى درووست دەکات، بەڵام رایگشتى گەڕانەوەى بارمەتەکانى دەوێت، ئەو ناوبانگەى بەدەستهێناوە ئەوەیە کە زیاتر بایەخ بە جەنگ دەدات، تاوەکوو گێڕانەوەى بارمەتەکان.
لەسەر ئاستى ناوچەیى هۆشدارى دەدات لەوەى ئەو دەستکەوتانەى لە لوبنان و وڵاتانى دیکە بەدەست هاتووە، ئەگەر جەنگى غەزە چارەسەر نەکرێت هەڕەشەى دەکەوێتەسەر، شەقامى عەرەبى لە کوشتنى منداڵانى غەزە تووڕەیە، ئەوەش فاکتەرێکى یەکلاکەرەوەیە بۆ سەرهەڵدانى ئاڵۆزییەکان.
دەربارەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان لە رێگەى پەیماننامەى ئاشتى، ئەوە ئەگەرێکە، بەرکردەیش لەگەڵ سووریا هاوشێوەیە، ئامانج لەوەش لە چۆنیەتى دەستپێکردنى مامەڵە لەگەڵ ئێران دەستپێدەکات.

سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین