سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی سعودیە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوو بەرپرسی ئەمەریکی ڕایانگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا پلانی داناوە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا سەردانی سعوودیە بکات لە یەکەم گەشتی دەرەوەی دوای دووبارە بوونەوەی بە سەرۆکی ئەمەریکا.

ڕۆژی دووشەممە (31/ئادار/2025) ماڵپەڕی (ئاکسیۆس) بڵاویکردەوە، ئاماژە هەیە بۆ نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی ترەمپ و وڵاتانی کەنداو بەتایبەتی لە بواری هاوکاری ئابووری و وەبەرهێنان، بۆ ئەم مەبەستە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتی بۆ سعوودیە دەبێت.
سەرچاوەکان دەڵێن، ئەم سەردانە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و هاوتا سعوودییەکانیاندا تاوتوێکراوە، لەوانەش لە پەراوێزی وتووێژەکان سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا کە لە سعودیە بەڕێوەچوو.
لە بەرامبەردا کۆشکی سپی و باڵیۆزخانەی سعوودیە لە واشنتن ڕەتیان کردەوە هیچ لێدوانێک بدەن.
جێگەی ئاماژە پێدانە، سعوودیە چالاکانەلە یارمەتیدانی ئەمەریکا بۆ ناوبژیوانی ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە شەڕی سێ ساڵەی نێوانیاندا  بەشداری دەکات.

 بە گووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردانەکە سعوودییەکان دەیانەوێت سەردانەکە دوای گەیشتن بە ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین