ئایا لەدەستدانى متمانە ئەوروپا بەرەو پەیوەندییەکانى بەرگرى لەگەڵ تورکیا پاڵ دەنێت؟
نوچە نێت
توركيا هەوڵ دەدات وەک هاوبەشێکى ئەمنى سەرەکى رۆڵى بۆ ئەوروپا هەبێت، دۆخى نادڵنیایى پابەندى ئەمەریکا وەک وڵاتێکى متمانە پێکراو دەقۆزێتتەوە.
لەگەڵ ئاراستەى یەکێتى ئەوروپا بەرەو بەهێزکردنى توانا سەربازییەکانى، ئەنقەرە وەک لایەنێکى سەرەکى ئەمنى ئەوروپا خۆى هێنا پێشەوە، جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئاسایشى ئەوروپا بەبێ هەماهەنگى لەگەڵ تورکیا ناچەسپێت.
ماڵپەڕى "دۆچەفیلە"ى ئەڵمانى لە راپۆرتێکدا روونى دەکاتەوە، کە تورکیا خاوەنى هێزێکى گەورەى سەربازیى و پیشەسازیى گەشەسەندووە، سەرەڕاى سزاکانى رۆژئاوا بەڵام لە پەرەپێدانى کەرتى بەرگرى سەرکەوتوو بووە.
لە لایەکى دیکەوە ئەنقەرە لە رێگەى بەهیزکردنى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ رووسیا و ئۆکراینا و رۆژئاوا و فراوانکردنى هەژومونى لە پیشەسازى بەرگرى هەوڵ دەدات رۆڵى گەورەتر لە ئاسایشى ئەوروپا ببینێت.
ئاڵپەڕەکە ئاماژە بەوەش دەکات تێکەڵبوونى بە تەواوى لەگەڵ سیستەمى بەرگرى ئەوروپا تاوەکوو ئێستا مەرجدارە بە رێککەوتنى فەرمى لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا، ئەوەش سوودوەرگرتنى لە پڕۆگرامى چەکدارکردنى ئەوروپى سنووردار دەکات.
گفتوگۆ چڕەکان
ماڵپەڕە ئەڵمانیەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە سایەى زیادبوونى گومانەکان لەسەر رۆڵى ئەمەریکا لە سەردەمى دۆناڵد ترەمپ وەک هاوپەیمانێکى متمانە پێکراو چەندین پرسیار لە سەر چۆنیەتى بەرگرى لەخۆکردن درووست بووە.
ئەو وڵاتانە هەوڵى دۆزینەوەى چارەسەرێکى هاوبەش بۆ ئەو ئاڵەنگەریانە دەدەن، بۆ دەستەبەرکردنى وەبەرهێنانەکان لە کەرتى بەرگرى، یەکێتى ئەوروپا رێساداراییە توندەکانى سووک کردووە، سندوقێکى ئەوروپى بۆ چەکدارکردن درووسکردووە، بۆ پاڵپشتى پڕۆژە بەرگرییە هاوبەشەکان.
لەو چوارچێوەیە ئەو پاڵپەڕە ئەڵمانیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەوروپا بە قۆناغى گۆڕانکارى گەورەدا تێدەپەڕیت، هەوڵەکانى بۆ بەهێزکردنى توانا سەربازییەکانە بە شێوەیەکى فراوان.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى ئەڵمانى "DPA" سەرکردەکانى ئەوروپا لە میانەى لوتکەى چل لە ئێوارەى (20/ئادار/2025) فڕیاریان دا هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنى ئامادەکردنى بەرگریى ئەوروپا لە پێنج ساڵى داهاتوو چڕ بکەنەوە.
ماڵپەڕى دۆچەفیلە ئاماژە بەوە دەکات تورکیا هەوڵ دەدات پێگەى خۆى بەهێزەوە قووڵ بکاتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەى لەگەڵ دۆناڵد تۆسک، سەرۆک وەزیرانى پۆڵندا لە ئەنقەرە جەختى لەسەر تمووحەکانى وڵاتەکەى کردەوە، کە تاوەکوو ئێستا تورکیا هەوڵى بەدەستهێنانى ئەندامبوونى تەواو لە یەکێتى ئەوروپا دەدات.
هەروەک روونیکردووە کە پێیوایە یەکێتى ئەوروپا ناتوانێت رێگرى لە پاشەکشەى هەژموونى ئێستاى بدات لە سایەى ئاڵەنگەرییە ئەمنییە جیهانییەکان بکات، تەنیا لە رێگەى هەماهەنگى بەهێز نەبێت لەگەڵ تورکیا.
هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا روونتر لەوە خواستى وڵاتەکەى دەربڕى و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە پەیکەرى ئەمنى نوێى ئەوروپا بەبێ تورکیا کارێکى نەکردەیە.
بە ئاماژەدان بەوەى کە فیدان بەوە ناسراوە پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ ئەردۆغان هەیە، ماڵپەڕەکە پێیوایە ئێستا گفتوگۆى چڕى دیپلۆماسى بەڕێوەدەچێت.
لە چەند هەفتەیەکى کەم هاکان فیدان پێشوازى لە سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى رووسیا لە ئەنقەرە کرد، بەشداریشى لە لوتکەى ئۆکراینا لە لەندەن کرد.
بەرلەوەش لەگەڵ دیپلۆماتکارانى رووس و ئەمەریکا لە ئیستەنبۆڵ گفتوگۆیان لەسەر رێگەکانى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات کرد.
هێزى سەربازیى
لەو چوارچێوەیە دۆچەفیلە ئاماژە بەوە دەکات تورکیا دەکەوێتە پێگەیەکى ستراتیژى نێوان ئەوروپا و ئاسیا و خاوەن هێزێکى گەورەى سەربازییە.
بەگوێرەى راپۆرتێکى مینبەرى "Global Firepower"سوپاى تورکیا لە پلەى نۆیەمى بەهێزترین سوپاکانى جیهانە، لە سوپاى وڵاتانى ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئیسرائیل بەهێزترە.
سوپاى تورکیا (884) هەزار سەربازیى هەیە، زیاتر لە (355) هەزار لە خزمەتى کردەیین.
سەرەڕاى ئەوەش تورکیا خاوەنى هێزى ئاسمانییە، (940) فڕۆکەى سەربازیی هەیە، لەو ژمارەیە (200) فڕۆکەى شەڕکەرى هەیە.
هەروەها خاوەنى (2230) تانکى شەڕکردنە، ئەوەش وایلێکردووە ببێتە خاوەنى دووەم گەورەترین ئوستوى تانکە لەناو ناتۆ لەدواى ئەمەریکا کە خاوەنى (4640).
لە لایەکى دیکەوە ئەو پاڵپەڕە ئەڵمانییە ئاماژە بەوە دەکات دەریایى تورکیا باش ئامادە کراوە، (13) کەشتى ژێر دەریایى هەیە.
بە درێژایى ساڵانى رابردوو تورکیا بەردەوام هەوڵیداوە لە پیشەسازى بەرگرى پشت بەخۆى ببەستێت و پشتبەستن بە وڵاتانى بیانى کەم بکاتەوە.
ئەوەش وەک کاردانەوەیە لەسەر سزا دووبارەکانى رۆژئاوا کە بۆتە هۆى کەمى پێداویستى هێزە چەکدارەکانى تورکیا، هەر ئەوەشە بۆتە هۆى دواکەوتنى پڕۆسەى نوێکردنەوە و چاکردنەوە و بەرهەمهێنانى سیستەمیى چەکى ناوخۆیى.
ئەمڕۆ وەبەرهێنانى درێژمەودا لە لێکۆڵینەوە و پەرپێدان و فراوانکردنى کەرتى پێشەسازیى بەرگرى دەستى بە چنینەوەى بەرهەمانى کردووە.
لەم دواییە خەلوق گورگۆن، سەرۆکى دامەزراوەى پیشەسازیى بەرگرى تورکى رایگەیاند، پێکهاتەى پیشەسازیى بەرگریى ناوخۆیى لە ساڵى (2002) لە (20%) بوو، لە (2023) ئەو رێژەیە گەیشتە لە (80%).
بەگوێرەى قسەکانى خەلوق کەرتى پیشەسازیى بەرگرى ئێستا زیاتر لە (2400) کۆمپانیاى هەیە، نزیکەى (100) فەرمانبەر کارى تێدا دەکەن.
لە لایەکى دیکەوە ماڵپەڕە ئەڵمانییەکە دەڵێت، تورکیا لە هەناردەکردنى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و تانکى جەنگى و سیستەمى چەک و کەشتى سەربازیى بۆ (180) سەرکەوتوو بوو، قەبارەى هەناردەى حەوت ملیار و (100) مليۆن دۆلار تێپەڕاندووە.
ئەو وڵاتانەى چەکى تورکى هاوردەکەن، ژماریەک وڵاتى ئەفریقیا و کەنداوى عەرەبى و ئاسیا و ئەوروپایە، ئەوەش لە کاتێدایە تورکیا ماوەى ساڵێکە دەستى بە فراوانکردنى هەناردەى چەک کردووە بۆ ئەوەى ئەمەریکاى لاتینیش بگرێتەوە.
هەروەک تورکیا چەک بۆ ئەو وڵاتانەش رەوانە دەکات کە سیستەمى خۆسەپێنیان هەیە، بۆ ئەو وڵاتانەش کە ململانێى چەکدارییان هەیە.
چاکسازیى گشتگیر
لە چوارچێوەى تەرکیز لەسەر سیاسەتى بەرگرى، یەنیز باستیان، پسپۆڕى ئابوورى تاکۆیى ساڵى رابردوو لە دامەزراوەى زانستەکان و سیاسەت لە بەرلین چەندین لێکۆڵینەوەى لەو بارەوە کردووە.
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات، کە تورکیا گۆڕانکارى گەورەى لەو کەرتە کردووە، بەتایبەت لە سایەى دەسەڵاتى ئاکپارتى ئیسلامیى موحافیزکار بە سەرۆکایەتى رەجەب تەیب ئەردۆغان.
لە بوارى پیشەسازیى بەرگرى تورکیا چاکسازیى ریشەیى کردووە، پەیکەرى دارایى داڕشتۆتەە، سیستەمێکى بونیاد ناوە پەیوەستى کردۆتەوە بە زانکۆ و کۆمپانیا تازەکان و ناوەندى لێکۆڵینەوەى سوپا.
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆمپانیاى بایکارى تورکى بۆ بەرهەمهێنانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کە سەلجوق بەیرەقکدار، زاواى ئەردۆغان بەڕێوەى دەبات، نموونەیەکى دیارە لەسەر ئەو سەرکەوتنە.
باستیان دەڵێت، ئەو کۆمپانیایە لە هەناردەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى سەربازیى و مەدەنى دەستکەوتى جیهانى بەدەستهێناوە، لە جەنگى ئۆکراینا و لیبیا و کەرەباع و لە کۆتاییشدا لە سووریا خۆى سەلماندووە.
لەسەرەتاى ئەم مانگە کۆمپانیاى بایکار رێککەوتنێکى لەگەڵ کۆمپانیاى لیۆناردۆى ئیتاڵى بۆ پەرەپێدتنى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان واژۆکرد.
لە یەکى دیکەوە ئەو پسپۆڕە دەڵێت، ئیندۆنیسیا پلانى هەیە بە هەماهەنگى لەگەڵ تورکیا فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەرهەم بهێنێت، هەروەک بە کردەیى لە ئۆکراینا بەرهەمى هێناوە.
بە پێچەوانەى ئەوە ماڵپەڕى "دۆچەفیلە" باس لە کۆمپانیاى بەرگرى تورکى " STM" دەکات کە سەرکەوتنێکى دیکەى بەم دواییە تۆماکردووە، دوو گرێبەستى دەریایى پروتوگالى بۆ درووستکردنى دوو کەشى بۆ پاڵپشتى لۆجستى و هاوکارى دەریایى بەدەست هێناوە.
ئەو گرێبەستە یەکەم هەناردەى کەشتى سەربازیى تورکى دەبێت بۆ وڵاتێک لە یەکێتى ئەوروپا و هاوپەیمانى ناتۆ.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا واشنتن هاوبەشێکى متمانەپیکراو نییە، ئایا نورکیا کلیلى ئاسایشى ئەوروپایە، باستیان باس لەوە دەکات تورکیا تاوەکوو ئێستا گیرۆدەى خاڵى لاوازى تەکنۆلۆژیایە، بەتایبەت بەرهەمهێنانى مایکرۆچیپ و تەکنەلۆژیاى چەندى، پشت بە هاوردەى هاوبەشەکانى ناتۆ دەبەستێت.
پیشەسازیى بەرگرى
لە بارەى باسکردن لە دامەزراوەى پیشەسازیى بەرگرى ئەو ماڵپەڕە دەڵێت، ئەو پیشەسازییە رۆڵى یەکلاکەرەوەى لە بەرزبوونەوەى تورکیا وەک هێزى هەناردە لەو کەرتە هەبووە.
ئەو دامەزراوەیە لە (2018) لەژێر سەرپەرشتى راستەوخۆى ئەردۆغان دامەزراوە، توانیویەتى وەبەرهێنانى گەورە لە نوێکردنەوە و پەرەپێدانى تەکنەلۆژیاى نوێى هێزە چەکدارەکانى تورکیا بکات، ئەوەش لە میانەى سندوقى تایبەت، کە بۆتە هۆى گەشەى بەرچاو لە پیشەسازیى چەکى ناوخۆیى.
لەم بارەیەوە باستیان پێیوایە فراوانکردنى کەرتى پیشەسازیى بەرگرى بە ئامرازێک لە ئامرازەکانى سیاسەتى دەرەوە و ئابوورى ئەنقەرە دادەندرێت، بەهۆى سەرکەوتنیەتى لە هەناردەى چەک تورکیا بۆتە رکابەرێکى بەهێز لەو بوارە.
لە لایەنى دیکەوە ئەو پسپۆڕە ئابوورییە پێیوایە تورکیا بەشدارە لە پێناسەى ژێرخانى ئەمنى ئەوروپا، بەهۆى رۆڵى لە سیاسەتى کۆچ و بژاردە ئابوورییەکان و سیاسەت لە سووریا باڵادەستى لە رۆژهەڵاتى ناوەند و دەریاى رەش تورکیا بۆتە هێزێکى مامناوەند پێویستە یەکێتى ئەوروپا و هاوبەشەکانى لە چین و ناتۆ لە حیسابى ستراتیژى خۆیان رەچاوى بکەن.
لێرەوەیە ماڵپەڕى دۆچە فیلە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەگەر هەیە ئەردۆغان لەسەر ئاستى ناوخۆ سوودى لەو دۆخە وەرگرتبێت، کاتێک سەرکردەکانى ئەوروپا لە پاشەکشەى دیموکراسى رەخنە لە ئەنقەرە دەگرن کە بۆتە پاشەکشەى ئۆپۆزسیۆنى پارتە سیاسییەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە تورکیا، سەبارەت بەوە باستیان دەڵێت، ئەو بێ دەنگییە ئامانجى دەرفەتى سیاسى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەندامانى رێکخراوە مەدەنییەکان لاواز دەکات.
سەبارەت بە ئایندەش ماڵپەڕەکە نووسیوویەتى تاوەکوو ئێستا روون نییە تورکیا چۆن رۆڵ لە بونیادنانەوەى ئاسایشى ئەوروپا لە داهاتوو دەبینێت، بەڵام بەگوێرەى پلانى ئەم دوایەى کۆمسیۆنى ئەوروپا، ئەگەر تورکیا رێککەوتنى ئەمنى و بەرگرى لەگەڵ یەکێتى ئەوروپا واژۆ بکات، دەکرێت کۆمپانیا تورکییەکان سوود لە سندووقى چەکدارکردنى ئەوروپا وەربگرن، کە بڕەکەى دەگاتە (150) ملیار یۆرۆ.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment