ئيسرائيل نزیکبوونەوەى تورکیا و سووریا بە هەڕەشە دەزانێت بۆ سەرخۆى تورکیە

نوچە نێت

تا دێت تورکیا و ئیدارەی نوێی سووریا لێک نزیکدەبنەوە ئەمەش بۆتە جێگەی نیگەرانی بۆ زۆرێک لە وڵاتان، جۆناسان نادیری ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێت، "پێویستە لەئێستاوە ئیسرائیل هەنگاوی جددی بنێت بۆئەوەی خۆی بەدووربگرێت لەداهاتوو نەکەوێتە جەنگ لەگەڵ تورکیا."

ئەمڕۆ دووشەممە (31/ئاداری/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، جۆناسان نادیری ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئیسرائیل لە نوسینێکیدا بۆ ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەۆنۆت تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بە نائارامی بۆ وڵاتەکەی ناودەبات و دەشڵێت، ئێستا تورکیا کاریگەرییەکی بەسەر وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، پێویستە لەئێستاوە ئیسرائیل هەنگاوی جددی بنێت بۆئەوەی خۆی بەدووربگرێت لەداهاتوو نەکەوێتە جەنگ لەگەڵ تورکیا."
نادیری لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە ئیسرائیل ڕێگریی بکات لەوەی لەداهاتوو نەکەوێتە ململانێ لەگەڵ تورکیا، هەروەها دەبێت ئیسرائیل هاوپەیمانێتیەکی ستراتیژی دابمەزرێنێت لەگەڵ ئەو وڵاتە، لەگەڵ کەم بوونەوەی دەسەڵاتی ئێران و ڕووسیا لە ناوچەکانی سووریا تورکیا ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە داڕشتنی ئایندەی ناوچەکە."
ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆکی ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، "نزیک بوونەوەی دیمەشق و ئەنقەرە وادەکات دووبارە بنکە سەربازییەکانیان لە سووریا بپارێزن و تەنانەت تورکیا وەک ئێران نییە کە لەئێستادا پێگەی کەم بێتەوە، تورکیا وەک ئەندامى ناتۆ و وڵاتێکی زلهێزی ناوچەکەیە، ئەمەش وادەکات مەترسی بۆسەر پێگەی ئیسرائیل زیاتر بکات."
نادیری لە نوسینەکەیدا ئاشکرا کردووە، "کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی کۆبوونەوە ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکاری سەبارەت بە بوونی تورکیا لە سووریا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین