فشارەکانی ئەردۆغان بەرامبەر ڕکابەرەکانی بێمتمانەیی لەنێو کوردەکان دروستکردووە
نوچە نێت
وەرگێڕانى: دنیا ئەحمەد
ئاژانسی هەواڵى ڕۆیتەرز لەبارەی دواین پێشهاتەکانی ئەم چەند هەفتەی ڕابردووی نێوخۆی تورکیا بڵاوى کردەوە، بەدەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ لەنێو کورداندا بێمتمانەیی دروست کردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەنێو ئەم دوو هەڵبژاردەیە بێدەنگە بەرامبەر بەو فشارانەی دەیکات بۆسەر رکابەرەکانی و کۆتایهێنان بە شەڕی (40)ساڵەی تورکیا و پارتى کرێکاران (پەکەکە)، ئەمەش وایکردووە کوردەکان لە پرۆسەی ئاشتی نوێدا هەست بە بێمتمانەیی بکەن."
ئەم ئاژانسە لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە وایکردووە زەبری زیاتر بەدەستبهێنێت، هەروەها دەکرێت وەک کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوودی لێوەربگیرێت.
ڕۆیتەرز ڕاشیگەیاندووە، "هەرچەندە پرۆسەیەکی نوێ لە نێوان حکومەتی تورکیا و کورد دەستیپێکردووە بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت بە شکستهێنانی ئەم پرۆسەیە دووبارە زیانێکی زۆر لە ئابووری و کۆمەڵایەتی بە باشووری تورکیا دەگەیێنێت و دەبێتەهۆی لەدەستدانی ژیانی چەندین کەسیکە لە ڕابردوو زیاتر لە (40) هەزار کەس بەهۆی ئەم ململانێوە کوژراون."
ئاژانسەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەرچەندە لەسەرەتای بانگەوازەکە پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و دەڵێن، پابەندی بانگەوازەکەین، بەڵام لەبارەی پرۆسەی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ پرسیار لە زۆرێک لە کوردان و شارەزایانی سیاسی لە باشوری تورکیا کراوە کە زۆربەیان کوردن پێیان وایە سەرکوتکردن و فشارەکانی ئەردۆغان بەرامبەر بە نارەزاییەتیەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو و دادگایکردنی هیوایەکی بۆ ئاشتی نەهێشتۆتەوە و پێشیان وایە تۆمەتی گەندەڵی بەرامبەر بە سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ گەورەترین نارەزایەتی ئۆپۆزسیۆنە لەماوەی (10) ساڵی ڕابروو.
دەشڵێت، جەنگیز کاندار پەرلەمانتاری دەم پارتی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە چۆن هەوڵەکان لە پرۆسەی ئاشتی یەکەم شکستیان هێناوە و دەڵێت، ئێمە لە کەمینێکی گەورەداین دەکرێت هەموو شتێک تێکبچێت و لەڕێرەوی خۆی لادات و ئەم پرۆسەی ئێستا شکست بێنێت.
لێرەدا سەرۆکایەتی تورکیا لەبارەی ئەو پێشهاتانەی ناوخۆی تورکیا لە بارەی پرۆسەی ئاشتی کە لەئێستادا ڕوودەدەن ڕوونکردنەوە ڕەتدەکەنەوە، هەرچەندە بەرپرسانی ئەکپارتی ڕایانگەیاندووە کە قسەکردن لەوبارەوە لە ژێر چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەردۆغانە بەڵام ئەردۆغان تاوەکو ئێستا لێدوانێکی ڕوونی نەداوە لەسەر ئەم پرسە.
هەروەها لەدوای بانگەوازە مێژووییەکەی ئۆجەلان تەنیا ئەردۆغان ڕایگەیاند، لەدوای دانانی چەک بەشێوەیەکی سروشتی دەرگای دیموکراسی بۆ سیاسەتەکان زیاتر فراوان دەبێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکیدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان سەبارەت بە دوواین پێشهاتەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە گوتی، "بەگوێرەی ئەم نەخشە رێگایەی ئێستا پرۆسەکە بەردەوامن لە کارەکانیان بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر، ئێمە ئامادەین دەبێت ڕێکخراوەکە بێ وەستان ئێستا چەکەکانیان دابنێن و پابەندی بانگەوازەکەبن، چونکە ئێمە سەبرێکی بێ سنورمان نییە و چاوەروانی هەڵوەشاندنەوەیانین، ئێستا باشترین زەمینەیە بەراورد بە ڕابردوو بۆ کۆتایهاتنی پرۆسەکە بە سەرکەوتووی."
سەرچاوە: ئیندیپێندت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment