کۆریای باکوور سەربازی زیاتر ڕەوانەی ڕووسیا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆریای باکوور ئەمساڵ (3) هەزار سەربازی دیکەی بۆ ڕووسیا ناردووە، بەردەوامیشە لە دابین کردنی مووشەک و تۆپ و تەقەمەنی بۆ یارمەتیدانی ڕووسیا لە جەنگی دژی ئۆكراینا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/ئادار/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، لەوەتەی مۆسکۆ لە (2022) هێرشی کردۆتە سەر ئۆکرانیا، ڕووسیا و کۆریای باکوور نزیک بوونەتەوە، سیئۆل کیم جۆنگ ئون بەوە تۆمەتبار دەکات کە هەزاران سەرباز و چەکی جۆراوجۆری بۆ یارمەتیدانی مۆسکۆ ناردووە.

ئەگەرچی هێشتا نە مۆسکۆ و نە پیۆنگیانگ بە ڕەسمی بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام ساڵی رابردوو هەردوو وڵات ڕێککەوتنێکی سەربازییان واژۆ کرد کە بڕگەی بەرگری هاوبەشی تێدابوو، کاتێک سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین سەردانێکی دەگمەنی بۆ کۆریای باکوور کرد.

بە گوێرەی ئامارەکان لە کۆی (11) هەزار سەربازی کۆریای باکوور کە بۆ ڕووسیا نێردراون، (4) هەزار سەربازیان کوژراون یان بریندار بوونە.

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە لەوانەیە باکووری باکوور چەکی ئەتۆمی تاقی بکاتەوە بۆ هەناردەکردن بۆ ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی دژی ئۆکرانیا، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە سەربازانی کۆریای باکوور کە بۆ ڕووسیا نێردراون ئەزموونی جەنگی مۆدێرن بەدەست دەهێنن، لەوانە چۆنیەتی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە مەیدانی جەنگدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین