كۆشكی سپی: هەڕەشەی حووسیەكان رێگرە لە كەشتییەكانمان بە دەریای سوور تێپەڕن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مایك واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رایگەیاند، بەهۆی هەڕەشەی چەكدارانی حووسی سێ لەسەر چواری جووڵەی كەشتییە ئەمەریكیەكان بە رێگەی دەریای سوور وەستاوە، بۆ خۆپارێزی لەو ناوچەیە بە كەناراوەكانی باشووری ئەفریقیا تێدەپەڕن.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/ئادار/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا رایگەیاندووە، لە (75%) ئەو بارهەڵگرانەی كە ئاڵای ئەمەریكا بەرزدەكەنەوە، ناچارن بە رێگەی كەناراوەكانی باشووری ئەفریقیا تێپەڕن و نەچنەوە رێگەی كەناڵی سوێس.

واڵتز ئاماژە بەوەش دەكات، دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی بڕیاری داوە رێكاری توندتر دژ بە حووسییەكان بگرێتەبەر، ئەوەشی ئێستا روودەدات رەنگدانەوەی ئیدارەی پێشووە بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، ترەمپ بڕیاری داوە زۆر بە توندی لە حووسیەكان بدات، رۆژانە و هەفتانە هێرشە لە ناكاوەكان هەیە، لە ئەنجامی ئەوەش یەكێك لە گرنگترین رێڕەوە دەریاییەكان لە جیهان داخراوە، حووسیەكان هاوشێوەی رێكخراوی قاعیدە و داعشن، مووشەكی پێشكەوتووی كرۆز و بالستی و هەندێك بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوویان هەیە هەمووشتی ئێران پێی داون.

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكی دەشڵێت، پارێزگاری لە رێڕەوە دەراییەكان و بازرگانی لایەنی سەرەكین لە ئاسایشی نەتەوەییمان.

لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، چەكدارە حووسییەكان لە یەمەن بەردەوام ئەو كەشتیانەی ئاڵای ئیسرائیل، یاخود ئەمەریكا و ئەو وڵاتانەی هاوكاری ئیسرائیل كەنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین