ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات سووریا جێبهێڵن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا داوای لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی دەكات سووریا بەجێبهێڵن بەهۆی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی جۆراوجۆر لەلایەن گرووپەكانەوە بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەمەركی لە کاتی پشووی جەژنی ڕەمەزان لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

ڕۆژی شەممە (29/ئادار/2025) ماڵپەڕی (ئەی بی سی نیوز) بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا هۆشداری دا بە هاووڵاتییانی وڵآتەکەی لە ئەگەری هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە گشتییەکانی سووریا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

باڵیۆزخانەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەگەری هێرشکردنی جۆراوجۆر، بەکارهێنانی بۆمب و شێوازی جیاواز هەیە و پێویستە هاووڵاتییانمان لە زووترین کاتدا سووریا جێبهێڵن و بە هیچ شێوەیەک گەشتی سووریا نەکەن بەهۆی بوونی نائارامی، ڕفاندن و پێکدادانی چەکداری و دەستبەسەرکردن.

لە راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا دووپاتی دەكاتەوە، ئەو هاووڵاتییانەی ئەمەریکا لە سووریا پێویستیان بە یارمەتی مفریاگوزاری هەیە، پێویستە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی کۆماری چیک بکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین