ئیدارەى نوێى سووریا و لوبنان رێککەوتن لەسەر دیاریکردنى سنوورەکانیان
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینى (28/ ئادار/ 2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، دونێ پێنجشەممە ئەمیر خالید بن سەلمان عەبدولعەزیز میواندارى مورهیف ئەبوو قەسرە، وەزیرى بەرگرى سووریا و میشال مەنسى وەزیرى بەرگرى لوبنان کرد.
لەو کۆبوونەوە کە شاندى ئەمنى هەردوو وڵات بەشداربوون گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرسانە کرد کە جێگەى بایەخى هاوبەشى سووریا و لوبنانن، کە دەبێتە هۆى بەهێزکردنى سەقامگیرى نێوانیان.
هەر لەو کۆبوونەوە هەردوو وەزیر رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، کە تێیدا جەخت لەسەر دیاریکردنى سنوورەکانى هەردوو ولات دەکاتەوە، بۆ ئەوەش لیژینەیەکى یاسایى و پسپۆڕ لە ژمارەیەک پێکدەهێنن.
هەر لەو کۆبوونەوە گفتوگۆیان کرد لەسەر کاراکردنى میکانزمەکانى هەماهەنگى نێوان هەردوو وڵات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگەرییە ئەمنی و سەربازییەکان بەتایبەت ئەوانەى پەیوەستن بە سنوورەکانى نێوانیان.
ئەو رێککەوتنەى دیمەشق و بەیروت بە چاودێرى سعوودیە بووە، وەزیرانى هەردوو وڵات سوپاسى میواندارى سعوودییەیان کرد و خۆشحاڵى خۆیان بەو رێککەوتنە دەربڕى.
لەدواى ئەو رێککەوتنە وەزیرى بەرگرى سعوودیە جەختى لەسەر پاڵپشتى تەواوى وڵاتەکەى بۆ سەقامگیرى و ئاسایشى هەردوو وڵات کردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment