ئیسرائیل: خەونی ئێمە لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەكانی ئێرانە عێراق ناوچەکە و جیهان
یەهێل لێتەر، باڵێۆزی ئیسرائیل لە واشنتن دەڵێت، جەنگی ئێمە تەنیا لەگەڵ حەماس نییە، بەڵكوو لەگەڵ ئێرانیشە، خەونی ئەوەمان هەیە ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی وەك سعوودیە و ئیندۆنونسیا بەرپا بكەین و كاریش لە پێناوی دەكەین، بەڵام ئەو خەونە بەبێ كۆتاییهێنان بە گرووپە توندڕەوەكان و وێرانكردنی توانا ئەتۆمییەكانی تاران نایەتە دی.

رۆژی چوارشەممە (19/ئادار/2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن رایگەیاند، ئامانجمان لە هێرشەكانی ئێستا ئازادكردنی بارمتەكانە، وڵاتەكەمان هەوڵی دا بە دانوستاندن ئازادیان بكات، بەڵام حەماس وەڵامی نەدایەوە و تەنیا ئەو زمانە تێ دەگات.

لێتەر جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، ئەو جەنگە درێژە ناكێشێت، چونكە لە كۆتایی ئێمە سەركەوتوو دەبین، ئەگەر حەماس تەسلیم بێت لەوانەیە سبەی كۆتایی بێت، چونكە ئیسرائیل بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ناوێت، ئامانجی ئێمە تەسلیمبوونی حەماسە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە چەندین خێزانی گەورە لە غەزە و كەرتی رۆژئاوا و ناوچەكانی دیكە هەیە دژی حەماس و دەسەلاتی فەڵەستینن، خەڵكی خۆیان هەیە لێهاتوو و شایسەتن پێویستە دەنگیان پێ بدەن.

سەبارەت بە پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ چۆڵكردن و نیشتەجێكردنی دانیشتوانی كەرتی غەزە لە شوێنێكی دیكە دەڵێت، ئەوە بیرۆكەیەكی ئەخلاقییە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی باسی لە لاوازبوونی حزبوڵڵای لوبنانی كرد، كە بۆتە هۆی كەوتنی دەسەڵاتتی بەشار ئەسەد لە سووریا.

باڵیۆزی ئیسرائیل دەشڵێت، گرووپەكانی نزیك لە ئێرانیش لاوازبوونە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاوەكوو ئێستا ئێران هەوڵی فراوانبوونی توانا ئەتۆمییەكانی دەدات، تەلئەبیش كار لەسەر وێرانكاری گرووپە رادیكاڵەكان دەكات، بۆ ئەوەی زیاتر نەبنە هەڕەشە لەسەر حۆی و دراوسێكانی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین