مۆڵەتی نوێی غاز لەسەر سنووری دەریایی نێوان ئیسرائیل و لوبنان پەسەند کرا شیکاری ئابوری

نوچە نێت

نووسینى: سایمۆن هاندرسۆن*

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
شکستى سەربازیى ئەم دوایەى حزبوڵڵاى لوبنانى رێگەى بۆ رێککەوتنى سنوورى نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە (2022) خۆش کرد، کە واشنتن نێوەندگیرى دەکرد، ئەو رێگە خۆشکردنە بۆ گەڕانە لە ناوچە دوورە ئابوورییەکانى ئیسرائیل.
لە (17)ى ئەم مانگە هاوپەیمانیەک واژۆکرا، کە کۆمپانیاى نەوتى نیشتیمانى ئازەربایجانى "سۆکار" کۆمپانیاى بریتش پترۆلیۆمى بەریتانى و کۆمپانیاى نیومید ئینەرجى ئیسرائیلى رێککەوتنى گەڕان بەدواى نەوت و گازى سرووشتیان لە ناوچەى ژمارە یەک واژۆ کرد، کە دەکەوێتە زیاتر لە (100 ميل/160 کیلۆمەتر) لە کەناراوەکانى باکوورى ئیسرائیل ئەو ناوچەیە نزیک خاڵى بە یەکگەشتنى ئابوورى ژێر دەسەڵاتى قوبرس و ئیسرائیل و لوبنانە.
لە پاڵ ئەوەش بوونى ئەو رێککەوتنە بریتییە لە دەستپێکردنەوەى گەڕان بۆ دۆزینەوەى وزە لەو ناوچەیە، ئەو رێککەوتنە بایەخى تایبەتى هەیە بەهۆى سەرکەوتنى کۆمپانیاى بریتیش پترۆلیۆم لە هاتنى بۆ ناو بازاڕى ئیسرائیلى، کە پێشتر پلانى کۆمپانیاى بریتش پترۆڵیۆم و کۆمپانیاى نیشتیمانى ئەبوو زەبى "ئەدەنوک" لە کڕینى 50٪ لە نیومید بە بڕى دوو ملیار دۆلار لە مانگى تشرینى یەکەمى (2023) شكستيان هێنا. ئەو هاوپەیمانییە نوێى ئێستا نزیکە لە یەکسانى، بەڵام کارپێکەر کۆمپانیاى سۆکار دەبێت، کە بەو دووایە بەشێکى خاوەنداریەتى کێڵگەى تەمارى ئیسرائیلى کڕیووە، کە ئێستا وزەى لێ بەرهەم دێت.
بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە گرێبەستى دۆزینەوە ببێتە هۆى دۆزینەوەى گاز، یاخود نەوت کە ئەگەرى دۆزینەوەى کەمترە، ئەو هاوپەیمانییە بۆ تاقیکردنەوەى بوومەلەرەزیییە سێ ساڵیان لەبەردەمە، ئەنجامەکانى ئاماژە بە بوونى پاشاوەى بەنرخى بازرگانى بکەن، چاودێران گەشبینى خۆیان نیشان داوە، چونکە ئەو ناوچەیە هەندێک نزیکە لە وێستگەى بەرهەمهێنانى سەرەکى سووتەمەنى ئیسرائیلى کە لیڤیاسان و تەمارەیە.
بەگشتى بەگەڕخستنى کێڵگەى دەریایى پێنج ساڵى پێویستە، بۆ نموونە کێڵگەى لیڤیاسان و تەمار کە زیاتر لە (160) کیلۆمەتر لە هێڵەکان لە بنى دەریاوە درێژدەبێتەوە و بە وێستگەکانى جێگۆرکێى گاز لە کەناراوەکان و باشوورى ئیسرائیل دەبەستێتەوە، بەڵام دۆزیینەوە بچووکترەکان دەکرێت لە میانەى بەکارهێنانى کەشتى هەڵگرتن و بارکردن بکرێت، وەک ئەوەى کێڵگەى کاریش لە باکوور لە نزیک سنوورە ئاوییەکان لەگەڵ لوبنان و نزیکتر لە کەناراوەکان. لەو پڕۆژەیە کۆمپانیاى ئنرجیان پاوەر کارى جێگۆرکێى گازە لەسەر کەشتى و پاشان دەیگوازێتەوە بۆ کەناراوەکان.
لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و هەرێمى یەدەگى ئیسرائیلى و دۆزیینەوەکان ئەگەرێکى بچووکن، هەرچەندە ئەوە وایکردە ئەو وڵاتە لە بوارى وزە سەربەخۆ بێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا لە بازاڕى گازى سرووشتى ئێران و رووسیا یاریکەرى سەرەکین، قەتەر لە پلەى سێیەم دایە، سەربارەت بەو گازە ئیسرائیلیەى بۆ هەناردە بەردەستە بە شێوەیەکى سەرەکى بۆ میسر دەڕوات.
سەرەڕاى کۆت و بەندى بازرگانى فراوان، رۆژهەڵاتى دەریاى سپى نموونەیەکى روونە لەسەر ئاستى پشبەستن بە پراگماتى سیاسى کە وڵاتانى بوارى وزە دەیگرنەبەر، بۆ نموونە ئازەربایجان زۆرینە مسوڵمانە لە (40%) هاوردەى نەوتى ئیسرائیل لەو وڵاتەیە و لە رێگەى تورکیاوە دەگوازرێتەوە، سەرەڕاى هەڵوێستى ئاشکراى دوژمنکارانەى تورکیا بۆ ئیسرائیل، واى کردووە باکۆ بە درێژایى قۆناغەکانى قەیرانەکان نێوەندگیر بێت لە پەیوەندى ئیسرائیل ــ تورکیا.
ئێستا گازى ئیسرائیل یەکێک لە ئەگەرى چارەسەرەیەکانى کارەبایە لە سووریا، بژاردەیەکە لەرووى تەکنیکیەوە دەکرێت، بەڵام لە لایەنى دیپلۆماسییەوە دوورە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشەکان لەو رێڕەوەى هێڵى گازى عەرەبى بۆ ئەو مەبەستە پێویست دەبێت، کە ئێستا بە ئاراستەى پێچەوتنە دادەڕوات، ئیسرائیل گاز لە رێگەى ئوردن بۆ میسر رەوانە دەکات، بۆیە لەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکان پێویستە چارەسەرى تەکنیکى و بازرگانى بکەن پێش ئەوە هاوکاریەکان بگات بە سووریا.
گازى قەتەرى بژاردەیەکى بەردەستە و هێڵەکانی گواستنەوەش هەیە، بۆیە ئاراستەى چاوەڕوانکراوى دەوحە ئەگەرچى راگەیێندراو نییە، بەڵام بۆ میسر بە بارهەڵگر دەیگوازرێتەوە، بۆ ئەوەى جێگەى ئەو بڕە بگرێتەوە کە میسر تا ئێستا لە ئیسرائیل هاوردەى دەکات، کە ئێستا زۆر بە لەسەرەخۆییەکى بەرەو باکورى سووریا دەچێت، ئەوەش کارێکى زۆر هەستیارە، بەڵام ئەو بیرۆکەیە ئەستەم نییە، لەو کاتەدا ئەو بژاردەیە لەرووى تیۆرییەوە بەهۆى هێرشى حووسیەکان بە درێژایى رێڕەوى دەریاى سوور دەمێنێتێەوە کە بارهەڵگرى قەتەرى بەکارى دێنێت. 
سەرەڕاى ئەوەى ریزبەندى ئیسرائیل لە بوارى نەوت و گاز لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەدواوە، بەلام پێگەى گەشەسەندووى لە رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەند وا دەکات لە چەند مانگى داهاتوو ببێتە یاریکەرێکى یەکلاکەرەوە لە بوارى وزە.

*بەڕێوەبەرى برنشتاین بۆ کاروبارى کەنداو و سیاسەتى وزە لە پەیمانگەى واشنتن و پسپۆڕ لە کاروبارى وزە و وڵاتانى عەرەب
سەرچاوە: ماڵپەڕى واشنتن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین