دوای (12) ساڵ سەرۆکی میسر سەردانی تورکیا دەکات راپۆرت و شیکاری

نوچە نێت

ئامادەکردنى: دنیا ئەحمەد

عەبدولفەتاح سیسى، سەرۆکى میس سەردانى تورکیاى کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا کۆبوونەوە، بڕیارە لەو سەردانە چەندین رێککەوتنى دوولایەنە واژۆ بکەن.

ماڵپەری (سی ئێن ئێن) لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی میسر بۆ تورکیا نووسیوویەتى، لەکاتێکدا گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی هەیە، هەنگاوێکی نوێ لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر دەنرێت، بەتایبەت لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکان چاوەروان دەکرێت هەنگاوی زۆر گرینگ لە بواری بەرگریی بنێن.

لە رووی بەرگرییەوە هاوکاری، ڕێککەوتنەکان لەنێوان هەردوو وڵات بۆ ناوچەکە گرینگیەکی گەورەى هەیە و ئەوەی لەسەرەتای پلانەکانی هەردوولا دێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی تورکیایە.

ئایا تورکیا دڕۆن بە میسر دەفڕۆشێت؟ 

سەبارەت بە گرنگى ئەو رێککەوتنانە عەقید ئێرەی گوچلێر، ئەفسەرى خانەنیشنى سەربازی تورکیا دەڵێت، "ئەگەر تورکیا و میسر هاوکاری یەکتری بکەن لە بواری پیشەسازیی بەرگریی بەتایبەت بۆ میسر لە ناوچە وشکانییەکانی نیمچە دورگەی سینا سوودی زۆرى دەبێت دەتوانێت بەرامبەر وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل بەرگریی باش لەخۆی بکات، هەروەها میسر پێویستی بە هەنگاوێکی ئاوا گرینگە چونکە ئێمە چەندین جۆری فڕۆکە و کەشتی و ژێردەریایی و بەرهەمی ناوخۆ دروستدەکەین."  

لە لایەکى دیکەوە ئاژانسی (بی بی سی) بڵاوى کردەوە، بە سەرپەرشتی ئەردۆغان و سیسی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ستراتیژیی لە ئەنقەرە بەرێوەدەچێت، سەرۆکی میسر لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزیر و بەرپرسانی وڵاتەکەی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

واژۆکردنى رێککەوتنەکان

چاوەروان دەکرێت لە کۆبوونەوەکە چەندین رێککەوتن واژۆبکرێت، بەو هەنگاوە دەبێتە باشترکردنی پەیوەندییەکانی ئابووری و بازرگانی و بوارەکانی گەشتیاری و گواستنەوە و پیشەسازیی بەرگریی تورکیا و میسر، هەردوو وڵات دەیانەوێت قەبارەی بازرگانی بۆ (15) ملیار دۆلار بەرزکەنەوە لەماوەی پێنج ساڵدا، بۆ تورکیا سەردانەکەی سیسی کە نوێنەرایەتی دەکات لەڕووی هێماسازیی و ناوەڕۆکەوە  گرینگییەکی زۆری هەیە.

لەدوای گرژییەکانی میسر و تورکیادا لە نێوان ساڵانی (2013 تا 2024)  گۆرانکارییەکی گەورە هەیە، پەیەیوەندییەکانی میسر و تورکیا لە ساڵی (2013) نەما، بەهۆی لابردنی محمەد مورسی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی میسربوو و سەر بە ئیخوانن موسلمین بوو لەلایەن سیسیەوە بە کوردەتایەکی سەربازیی لە پۆستەکەی لادرا و وەک سەرۆک کۆمار شوێنی گرتەوە.

لەو کاتەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەو کاتە سەرۆک وەزیرانى تورکیا یەکێک بوو لەو سەرکردانەی کە زۆر بەتوندی کاردانەوەی بەرامبەر بە سیسی پیشاندەدا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان بەتەواوەتی پچراند و لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ناوی سیسی وەک "بکوژ یان کوردەتاچی" ناودەبرد و دەیگوت کەسێکە هەرگیز تەوقە لەگەڵی ناکەم، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی (2019) ئەردۆغان پەیوەندییەکانی لەگەڵ قاهیرە ئاساییکردەوە. 

لە سەردانەی سیسی بۆ ئەنقەرە سەرەتا شەڕی ئیسرائیل و حەماس و مەترسی بڵاوبوونەوەی گرژییەکان بۆ ناوچەکانی تر و نێوەندگیری تورکیا لە نێوان ساماڵ و ئەسیوپیا و گرژیەکانی هێزەکانی ناوخۆی سودان تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان دەبێت. 

هەر سەبارەت بەو باسە ماڵپەری (حورییەت)ى تورکى بڵاوى کردەووە، لەنێو میدیا نێودەوڵەتیەکان بەو شێوەیە باس لە سەردانەکەی سیسی دەکەن بۆ تورکیا، ماڵپەری (عەرەبنیوز) ئاماژە بەوە دەکات، سەردانەکەی سیسی وەچەرخانێکی گرینگە بۆ گرژییەکانی ناوچەکە چونکە بەدەر لە پەیوەندییەکانی نێوانیان کێشەکانی ناوچەکە و تاوتوێی نیگەرانییە هاوبەشەکانی قەیرانی مڕۆیی لەغەززە و پشتیوانی هاوڵاتیانی فەڵەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین دەکەن، هەروەها ئەو سەردانە ڕەخنەگرانە دەبێتە گۆرانکارییەکی ستراتیژی لە پەیوەندیی هەردوو وڵات." 

ماڵپەڕى ملومبێرگ وڵاتانی میسرو تورکیا بە دوو وڵاتی زلهێزی ناوچەکە ناودەبات و رایگەیاندووە، "سەرکردەکانی میسرو تورکیا دەیانەوێت هاوکاری شەڕی غەززە بکەن، ئەردۆغان و سیسی سەرکردەیەکن دەتوانن ڕۆڵی سەرەکی ببینن لە کۆتایی ملمڵانێکە،هەروەها ئەوکات ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەستپێدەکات، ئەوان مەبەستیانە پەیوەندییەکانیان دووبارە بنیات بنێنەوە." 

جگە لەمەش میدیاکانی ئەمریکا لەوبارەیەوە دەڵێن، "ئەوسەردانە گرینگە بۆئەوەی هەنگاوی گرینگ بنێن، هەردوو سەرۆک لە کۆبوونەوەکان جەخت لەسەر پرسە ناوچەییەکان و جیهانییەکان دەکەن."

ڕۆژنامەی (تایمزئۆف)ی ئیسرائیل رایگەیاندووە، "لەدوای (12)سال هەنگاوی سیسی گرینگە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین