کاردانەوەکانی سەرکردەی وڵاتان سەبارەت بە کشانەوەی بایدن راپۆرت و شیکاری

نوچە نێت

ئا: سنور یاسین

دوای شکستهێنان لە دیبەیتەکەیدا بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، زیادبوونی فشارەکان بۆ کشانەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ڕۆژی یەکشەممە (21/تەمموز/2024) جۆ بایدن ڕایگەیاند، "لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەمدایە بۆ ئەوەی بکشێمەوە و سەرنج بخەمە سەر ئەو ماوەیەی سەرۆکایەتیم کە ماوەتەوە، هەموو پاڵپشتییەکی بۆ کامالا هاریس دووپاتکردەوە".

دوای ڕاگەیاندنەکەی بایدن سەرکردەکانی ئەوروپا لە ماڵپەڕەکانی وەک فەیسبووک، ئینستاگرام، ئێکس و تێلێگرام کاردانەوەیان باسکرد، ڕای خۆیان دەربارەی پرسە چارەنوسسازەکە دەربڕی. هەندێکیان بە ستایشکردن و پێشوازیکردن لە بڕیارەکەی بایدن، هەندێکیان بە پشتیوانی کردنی ترەمپ. 

ڕۆژی یەکشەممە (21/تەمووز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، هاوڕێم جۆ بایدن دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە بۆ وڵاتەکەی، بۆ ئەوروپا، بۆ جیهان. سوپاس بۆ هاوکارییەکانی، ناتۆ بەهێزە و ئەمریکا هاوبەشێکی باش و باوەڕپێکراوە. بڕیارەکەی بۆ دووبارە خۆ کاندید نەکردن مایەی ڕێزە."

هەروەها کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیری بەریتانیا ڕایگەیاند، "ڕێز لە هەڵبژاردنەکەی بایدن دەگرین، دەزانم وەک ئەوەی بەدرێژایی ژیانی خۆی کردوویەتی، بڕیارەکەی بایدن لەسەر ئەم بنەمایە کە پێی وایە بۆ گەلی ئەمەریکا وا باشترە بڕیاری کشانەوە بدات".

لە لایەکی ترەوە ماڵپەڕی (پۆلەتیکۆ) بڵاویکردەوە، دۆناڵد توسک, سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ستایشی بایدنی کرد و گوتی، "ڕەنگە قورسترین بڕیارت دابێت لە ژیانت، بەهۆی بڕیارەکەوە دیموکراسی بەهێزتر دەبێت، دڵنیام پاڵنەرت هەبووە بۆ بڕیارەکەت".

پیتەر فیالا، سەرۆک وەزیرانی چیک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "بێ گومان ئەمە بڕیاری سیاسەتمەدارێکە کە دەیان ساڵە خزمەتی وڵاتەکەی کردووە، هەنگاوێکی بەرپرسیارانە و قورسە."

هەر سەبارەت بە کشانەوەى جۆ بایدن ماڵپەڕی (وۆڵ ستریت جۆڕناڵ) بلاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، باسی لە بڕیارەکەی بایدن کرد، جەختی لەوە کردەوە، "سوپاسی پشتیوانی نەگۆڕی بایدن بۆ جەنگی ئۆکراینا دەکەم، بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەکە سەخت و بەهێزە. ئێمە هەمیشە سوپاسگوزاری سەرکردایەتیی سەرۆک بایدن دەکەین، ئەو لە ساتە  مێژووییەکاندا پشتگیری وڵاتەکەمانی کرد، یارمەتیدان لە ڕێگەگرتن لە داگیرکردنی وڵاتەکەمان لەلایەن ڕووسیاوە، بەردەوام بوو لە پشتیوانیکردنمان بە درێژایی ئەم جەنگە".

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "پێویستە لە داهاتوودا هەنگاو بگیرێتە بەر سەبارەت بە بڕیارەکەی بایدن بۆ دەست لەکار کێشانەوەکە، ڕایگشتی بۆ بەرژەوەندی یەک پارت بەکار نەیێت".

کۆتایی:

مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کاندیدی بەهێزی کۆمارییەکانە، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کۆمارییەکان کاندیدی خۆیان یەکلایی بکەنەوە، چاوەڕوان دەکرێت کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاندیدی ئەوان بێت. تا دێت پشتیوانییەکان بۆ ترەمپ زیاتر دەبێت، بە تایبەت دوای سەرکەوتنەکەی لە دیبەیتەکەی بەرامبەر بایدن، دواتر رووداوی تەقەکردنە لێی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین