وەڵامدانەوەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێڕانی: سنوور یاسین

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەنگی تەقینەوە لە لە لوبنانی پایتەخت دەبیسترێت و شەش کەس دەکوژرێن، ئەمەش دووەمین هێرشە لە ماوەی هەفتەیەکدا بۆ سەر سەنتەری شاری لوبنان. 

دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لەپێکدادانی بەردەوام دا بووە لەگەڵ حیزبوڵڵای سەر بە ئێران، لە ٨ ی کانوونی یەکەمەوە هێرشی خوێناویی بەردەوامی دژ بە حیزبوڵڵا ئەنجام دراوە. لە هێرشێک کە سەنتەرێکی تەندروستی لە ناوەڕاستی بەیروت کردە ئامانج، لایەنی کەم شەش کەس کوژران. 

سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئەنجامی هێرشێک سوپای ئیسرائیلی سەنتەرێکی پزیشکی سەر بە ڕێکخراوی حیزبوڵڵای کردە ئامانج. ئەمەش دووەم هێرشی ئاسمانی بوو بۆ سەر ناوەڕاستی بەیروت لە ماوەی هەفتەیەکدا.  لە کاتێکدا زۆربەی هێرشەکانی پێشووتر ئاراستەی باشووری ناوچەکە دەکران. 

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیلی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەیرووت بووەتە ئامانجی پێکدادانەکان و هۆشداریش بۆچۆل کردنی چەند شوێنێکی جیاواز دراوە بە درێژایی شەو.

 بەر لە بیستنی دەنگی تەقینەوەکە، دانیشتوانی شاری بەیروت گوێیان لە مووشەکێک بووە کە بەسەر شارەکەدا فڕییوە و بە پێی بەلگەی ڤیدیۆیی دوای ڕووداوەکان، زەوی باڵەخانەیەک نیشان دراوە کە بەتەواویی سووتاوە، هەر بەو هۆیەشەوە دانیشتوانی ناوچەکانی دەوروبەری، ناچار بوونە کە ئەو ناوچانە بە خێرایی جێبێڵن لە ڕێگەی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی ئاسایشی لوبنانی پشت ڕاست کراوەتەوە کە سێ مووشەک لە قەراغی باشووری چاحیە کەوتوون. ئەمەش ئەو شوێنەیە کە هەفتەی ڕابردوو حەسەن نەسروڵڵای سەرکردەی حیزبوڵڵا  لێی کرایە ئامانج و دەنگی تەقینەوەی بەهێزیش بەردوام بیستراوە. لە لایەن کاربەدەستانی تەندروستی لوبنانیشەوە ڕاگەیەندراوە کە لا نی کەم شەش کەس کوژراون و حەوت کەسیش بریندار بوونە.

ڕۆژێک دوای ئەو ڕووداوە ، ئێران لە هێرشێکی پێچەوانەدا زیاتر لە (180) مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و لە ئەگەری وەڵام دانەوەی ئیسرائیل ، ئێران چاوەڕێ ی هێرشی وەڵام دانەوە بۆ سەر ناوچەکە بوو. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمەریکا ،جۆ بایدن، ئاماژەی بەوە کردووە کە پشتگیری هێرشی ئیسرائیل ناکات بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ڕۆژی چوارشەممە، بە هەمان شێوە لە گوندێکی باکووری ناوچەی میسگاڤ ئام لەسەر سنووری ئیسرائیل، هێزەکانی سوپای ئیسرائیلی لەگەڵ حیزبوڵڵا پێکدادانیان هەبووە،  بە گوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیلی هەشت سەرباز لەشەڕی زەمینی لە باشووری لوبنان کوژراون و ئەفسەرێکیشی تێدابووە. دوو سەربازی دیکەش لە ڕووداوێکی جیادا کوژران. 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل،بنیامین ناتانیاهۆ، لە  گوتەیەکدا دەڵێت: ئێمە لە لوتکەی شەڕێکی سەختداین دژی  هێزی نەگریسی ئێران کە دەیەوێت لەناومان ببات. ئەمەش هەرگیز ڕوونادات چونکە ئێمە پێکەوە دەوەستین و بە یارمەتی خودا پێکەوەسەردەکەوین.

ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤی سوریا کە  بنکەی  سەرەکی لە ووڵاتی لە بەریتانیایە دەڵێت حەسەن جەعفەر قەسیر، زاوای حەسەن نەسروڵڵا، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل کوژراوە. بەهۆی هێرشەکەوە باڵەخانەیەک وێران کراوە لەناوچەی مازێ کە چەکدارانی حیزبوڵڵا و ئەفسەرانی سوپای پاسدارانی ئێرانی پەسەندی دەکەن.

بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە چڕی ڕوویان داوە، چەندین جار کارمەندانی فریاگوزاری لە لوبنان کوژراون، لەوانەش هێرشە ئاسمانییەکانی  کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا کە ١٤ کارمەندی تەندروستی بوونە قوربانی.  لە لایەکی دیکە شەش کارمەندی تری فریاگوزاری لە ڕۆژئاوای بەقاع کوژران کە هەموویان سەر بە ڕێکخراوی تەندروستی ئیسلامیبوون.

زۆربەی ئەو کارمەندانە سەر بە خزمەتگوزاری تەندروستی ئیسلامی بوون چ حیزبوڵڵا بێت یان لایەنەکانی تر. کە لە سەرەتای جەنگەوە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون. لە کاتێکدا کە گرووپە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کوشتنی  کارمەندی تەندروستی نایاساییە، بێ گوێدانە لایەنگری سیاسی، بەمەرجێک بەشداری شەڕیان نەکردبێت و هۆکاری ئاسانکاری شەڕ نەبووبن.

نووسینی: ویلیام کریستۆ

سەرچاوە: ماڵپەڕی (گاردیان)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین