لێكۆڵەرێكی ئیسرائیلی: قەیرانی ئەنقەرە و تەلئەبیب بێپیشینەیە
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
رامى دانیل، لێکۆڵەر لە پەیمانگەى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى نەتەوەیى.
لە دۆخى پەیوەندییەکانى نێوان تورکیا و ئیسرائیل شتێکى کارەساتبار هەیە، لە سووریا چەندین بەرژەوەندى هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات هەیە، بۆردوومانەکانى ئیسرائیل لە سووریا بەرەى پاڵپشتى ئێران دەسەڵاتى لە دیمەشقی لاوازکرد، ئەوەش کاریگەرى لەسەر سەرکەوتنى ئەو شۆڕشێگرانە هەبوو کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتى دەکران، ئەو سەرکەوتنەش لەکۆتایی بووە هۆى رووخانى بەشار ئەسەد، کە ئیسرائیل بۆ نەهێشتنى هەڕەشەکان لە باکوور و لێدان لە هاوپەیمانەکانى ئێران بەکارى دەهێنا.
لە واقیعێکى دیکە دەکرێت ئەو خەونە بە هەماهەنگى نێوان ئیسرائیل ــ تورکیا بووبێت بۆ رێگرى لە ئێران، زیانمەندى گەورەش لەو رووداوانەى ئەم دوایە لە كە سووریا روویان دا ئێرانە.
بەڵام ئیسرائیل و تورکیا دوورن لە هەماهەنگى هەردوولا لە قەیرانێکى توندی مێژووى پەیوەندییەکانی نێوانیان دا، ئەوەش بەهۆى وەڵامى تورکیا بۆ ئەو جەنگەى کە لە غەزە هەیە، لەو كاتەوەی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتى غەزە دەستی پێكردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا بە شێوەیەکى توندڕەوانە لێدوانى دژ بە ئیسرائیل دەدات.
تورکیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دژ بە ئیسرائیل کار دەکات، وەک یەکێک لە پاڵپشتە گەورەکانى حەماسیش کاردەکات، لە هەنگاوێکى بێپێشینەدا کە زۆربەى چاودێران پێیانوایە ئەستەمە، بەڵام ئەردۆغان بڕیارى پچڕانى پەیوەندى ئابوورى دا.
ئەو هەڵوێستەى تورکیا وایکرد زۆربەى ئیسرائیلییەکان ترسیان لە پێشکەوتنى تورکیا لە سووریا هەبێت، هۆشدارى بدەن بۆ ئیسرائیل کە تورکیا دەبێتە جۆرێک لە "ئێرانى نوێ".
بێگومان پێویستە ئیسرائیل خۆى بۆ ئەو واقیعە نوێیە ئامادە بکات کە سنوورى گریمانەیى لەگەڵ تورکیایە لە سووریا دەبێت، بەڵام پێویستیش ناکات زێدەڕەوى لە وەسفکردنى هەڕەشەى تورکیا بکات، تورکیا ئێران نییە، نە لە سیاسەتى ناوەخۆی، نە لە باڵادەستى لە سووریا نە لە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل.
تورکیا و ئیسرائیل تاوەکوو ئێستا ئەگەر پەیوەندییەکى لاوازیش بێت پەیوەندى سیاسییان بەردەوامە، ئەوەى جێگەى گومانە ئەوەیە ئایا دەکرێت ئەو پەیوەندییە لە ئێستاوە بەرەو پێش بچێت.
پەیوەندیەکانى ئەمرۆ کێڵگەیەکە لە وێرانکارى، زیانەکانى ئەو دۆخەى ئێستا بۆ چەندین ساڵانێکى درێژ لە داهاتوو هەستى پێدەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا دوور نییە لەکاتى کۆتاییهاتنى جەنگ لە غەزە ئەردۆغان هەڵوێستى خۆى بگۆڕێت.
بە درێژایى ساڵانى رابردوو ئەردۆغان ئەوەى سەلماندووە کە توانى بادانەوەى گەورەى لەو بابەتە هەیە، بەڵام دڵنیایى نییە کە سەرکردایەتى ئیسرایل ئەوەى لەو ساڵ و نیوەى دوایى روویداوە لێى خۆشبن.
جگە لەوەش ئەگەر سەرکردەکانى هەردوو وڵاتیش گەیشتنە رێککەوتن بۆ رێکخستنەوەى ئەو بۆشایە، بەڵام بۆشایى نێوان هەردوو کۆمەڵگە زۆر قووڵ بۆتەوە بە جۆرێكە درووستکردنى پردێک لەنێوانیان قوورسە.
دوژمندارى لە تورکیا بەرانبەر ئیسرائیل لە هەموو شوێنێك هەیە، لە ئیسرائیلیش دۆخەکە بەو جۆرەیە، "عوسمانییەکان گەڕانەوە". هەردوو دیاردەکە یەک بازنەى وێرانکەرى داخراو بەهێز دەکەن.
ئەو قسانەی لایەنگرانی ئەردۆغان پاڵپشتیان دەكرد، ئازادکردنى فەڵەستین بوو، بەردەوامیدانە بە كۆتاییهاتنی سرووشتی دەسەڵاتی ئەسەد.
مەترسى لە ئیسرائیل بەرانبەر نیەتى تورکیا بەهێز بووە، لە بەرانبەردا تورکەکان پێیان وایە کە هەڵوێستى ئیسرائیل بەرانبەر تورکیا وەک هەڕەشەیەکە و بانگەشەکانى بۆ پاڵپشتى کورد و بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ یۆنان و قوبرس وەک بەڵگەن لەسەر مەترسیى تورکەکان، کە ترسێکى شتێکانەیە نزیکە بتەقێتەوە، وەک بەڵگەش هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە وڵاتەکەیان لە پەرەسەندن دایە.
رایگشتى دژ فاکتەرێکى نوێ نییە لە پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و ــ تەلئەبیب، بەڵام گشت گرووپەکان لە هەردوو وڵات پاراستنى پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ئەستۆى خۆیان گرتبوو. لە نەوەدەکان ئەوانە پیاوانى سوپا بوون، لە (15) ساڵى دوایى چەندین بزنسمان گرەنتى پەیەوەندییەکى باشیان دا.
لە قۆناغەکانى قەیرانى سیاسى نێوان تورکیا و ئیسرائیل بازرگانى نێوان هەردووڵات بەرەوپێش چوو، بە هێڵێک دادەندرا رێگربوو لە هەنگاوى توندڕەوانە، لەم چوارچێوەیە بڕیارى پچڕاندنى پەیوەندى بازرگانى لە لایەن ئەردۆغانەوە بڕیارێکە مەغزاى گەورەى هەیە، هەر رۆژێک تێدەپەڕێت بزنسمانەکانى هەردوو وڵات جێگرەوەى بۆ یەکتر دەدۆزنەوە، واقیعێکى نوێ درووست دەبێت، کە قەرەبووى ئاڵوگۆڕى بازرگانى دەکات، لە حاڵەتێکدا ئەگەر هەردوو حکومەتیش خواستیان هەیە، دۆخەکە سەخت و سەختریش دەبێت، بە دەستەواژەیەکى دیکە ئەو کەمە کارەى ئەمڕۆ بە تورکیامان دەبەستێتەوە، بۆ بونیادنانەوەى داهاتوو لە دوورمەودا قوورس دەبێت.
پێویستە لەسەر ئیسرائیل خۆى بەرپرسیار بزانێت
فاکتەرێکى دیکە کاریگەرى لەسەر گەشەکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات هەیە، ئەویش تەرازووى هێزە، بەدرێژایى (10) ساڵى رابردوو نەبوونى نا هاوسەنگى لە بەرژەوەندى تورکیا نەبوو، واتاى ستراتیژى لە پەیوەندییەکان سەبارەت بە ئیسرائیل زۆر بەرزبوو، بە جۆرێک ئەنقەرە سنوورى قووڵایى پەیوەندییەکانى دیاریکردبوو، ئاساییبوونەوەى پەیوەندییەکانى تورکیا ئیسرائیل لەم دواییە لە دۆخێکى جیاواز روویدا: پێگەى ئیسرائیل لەدواى هەماهەنگى لە رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەند و رێککەوتنى ئیبراهیمى بوو، وایكرد تورکیا لەبەرانبەردا بە گۆشەگیر و لاواز دەبیندرا، بۆ یەکەمجار لە مێژووى پەیوەندییەکان ئیسرائیل دەتوانێت هەنگاو لە پەیوەندییەکانى بنێت.
ئێستا دۆخەکە زۆر شلە. لە ئەنقەرە و قودس متمانە بەخود زۆر بەهێزە، بەڵام هەردوو وڵات خاڵى لاوازیان هەیە، سەرەڕاى ئەوەى ساڵێک بەسەر جەنگ تێپەڕیووە، بەڵام ئیسرائیل ئامانجەکانى دواى جەنگى نەهاتەدى.
دۆخى ناسەقامگیرى لە سووریا بۆى هەیە بەسەر تورکیا قەڵپێتەوە، هەروەک زووە بزانین ئیدارەى نوێى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا چ کاریگەرییەکى لەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەبێت، هاوسەنگى هێز لەنێوان ئەنقەرە و قودس بۆى هەیە بگۆڕێت، هەموو گۆڕانێکى وەک ئەوەش کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانى نێوانیان درووست دەکات.
ئێستا ئیسرائیل و تورکیا لە یەکێک لە قۆناغە ئاڵۆزەکان دان، کە پاڵنەرە بەرەو ئاڵنگەرى لە پەیوەندییەکانى نێوانیان کە مەترسى روون و دەرفەتى سنووردارى تێدایە، لە پاڵ ئەوەشدا پێویستى راستەقینەیان بە خۆئامادەکردن بۆ هەموو سیناریۆکان چاوەڕوانکراوەکان هەیە، بەتایبەت لە سووریا، کە تا ئێستا شایەنى ئەوەیە روو لەبیرکردنەوە بکەن تاوەکوو درووترین دەرفەتى بەردەست و رێگرى لە ناساندنى تورکیا وەک هەڕەشە بۆ ئیسرائیل بکەن، لەپاڵ ئەوەشدا دەبێ هەستیار بین، سەرەڕاى بیستنى گوتارى دژ لەلایەن ئەردۆغانەوە، پێویستە لەسەر ئیسرائیل بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و کار بە لۆژیک بکات، چونکە بەرژەوەندى ئیسرائیل لەو ناوچەیە وادەخوازێت ئێستا چارەسەرێکى کاتى لەگەڵ تورکیا بکات، ئەوەش کارێکى دوولایەنەیە، هەرچەندە هەستیار و ناجەماوەرییە، بەڵام پێویستیشە.
سەرچاوە: مەركەزی ناتور
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment