توركیا داوا دەكات ئێران و ئەمەریكا راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن تورکیە

نوچە نێت

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، بەكارهێنانی هەر هێزێكی سەربازیی دژ بە ئێران دەبێتە تێكچوونی سەقامگیری لەو ناوچەیە، ئەنقەرەش بە بایەخەوە حیساب بۆ دانووستاندنەكانی واشنتن و تاران دەكات و هانی هەردوولا دەدەین راستەوخۆ دانوستاندن بكەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە (10/نیسان/2025) ماڵپەڕی (مید ئیست نیوز) بڵاوی كردەوە، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، پارێزگاری لە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمەریكا و ئێران دەدەین، لەو دوایەش پێش سەردانم بۆ هەردوو وڵات گفتوگۆم لەگەڵیان كردووە، كە پێویستە لە نزیكترین كات راستەوخۆ دانیشانن، چونكە هەر كردەیەكی سەربازیی بكرێت تەنیا دەبێتە هۆی تێچوونی سەقامگیری.

فیدان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئێران توانای ئەتۆمی هەیە، بەڵام خاوەنی چەكی ئەتۆمی نییە، پێشموایە ترەمپ ئامادەیە بۆ گفتوگۆ، بۆیە پێویستە هەردوولا ئەو ئامادەییە بقۆزنەوە، ئەو كێشەیەش بەبێ بەكارهێنانی هێز چارەسەر دەكرێت.

دەزگا راگەیاندنەكانی بڵاویان كردەوە، شەممەی داهاتوو شاندنی ئێران و ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و سیڤ ویتكۆڤ، نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەڵتەنەی عومان كۆدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین