ئەردۆغان لەگەڵ شاندی ئیمراڵی دەم پارتی كۆدەبێتەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/نیسان/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی لە کۆشکی کۆماری تورکیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هەریەک لە سری سورەییا ئۆندەر پەرلەمانتاری دەم پارتی و پەرڤین بوڵدان پەرلەمانتاری وان بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن، ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی مێردین بەهۆی نەخۆشییەوە لەیەکێکە لە ئەندامانی شاندەکە بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات.
ئەردۆغان دوێنێ لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی ئیمڕالی دەم پارتی کۆدەبێتەوە و گوتی، " پرۆسەی چارەسەری ئاشتی پرسێکە گرینگیەکی تایبەتی هەیە بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان، ئامانجی ئێمە تورکیایەکی بێ تیرۆرە و لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆدەبنیەوە و گفتوگۆ دەکەین، ئێمە وەک هاوپەیمانی جمهور بەوردی چاودێری بەرەوپێشوەچونی پرۆسەکە دەکەین."
جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرۆکی تورکیا لە (12)ـی ئادار بە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند کە دەتوانێت لەگەڵ شاندی ئیمراڵی کۆببێتەوە، لەدوای ئەو لێدوانەی ئەردۆغان دەم پارتی داوای کۆبوونەوەیان پێشکەش کرد و ڕایانگەیاند کە لەدوانەیە لەدوای جەژن لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە لەدوای ئەمەش سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی دەکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment