جەهەپە لە ئەنقەرە کۆنگرەی نائاسایی دەبەستێت تورکیە

نوچە نێت

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە دژی دانانی قەیووم بۆ پارتەکەیان بڕیارە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە کۆنگرەی نائاسایی ببەستن، لە ئێستا دا تاکە بەربێژی پارتەکە ئۆزگور ئۆزێلە، چونکە هەریەک لە بەربێژانی ئومێد ئویسال و بەرهەم شمشێک کشانەوەی خۆی لە بەربێژی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە (شەشی نیسان/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (21)هەمین کۆنگرەی نایاسایی جەهەپە لە ناوەندی ڕۆشەنبیری نازم حیکمەت لە ئەنقەرە بە دروشمی "ئیرادەی میللەت" بەڕێوەچوو. تاکە بەربێژی کۆنگرەکە ئۆزگور ئۆزەلە، ئومێد ئویسال و بەرهەم شمشێک کشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.

هەریەک لە بولەنت نوری و چاوشئۆغڵو لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە وەک سەرۆکایەتی بیست و یەکەمین کۆنگرەی نائاسایی جەهەپە هەڵبژێردران، هەروەها لەسەر بانگهێشتنامەی سەرۆکی جەهەپە کەمال کلیچدارئۆغڵو و حیکمەت چەتین و موراد کارایاڵچن سەرۆکی پێشووی پارتەکە بەشداری کۆنگرەکەیان کرد.

ئۆزگور ئۆزێل لە کۆی هەزار و (276) دەنگدەر توانی (1171) دەنگ بەدەست بێنێت و وەک سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) هەڵبژێردرایەوە.

(10)ـی شوباتی (2025)، سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری ئەنقەرە، دۆسیەی تاوانی لە دژی جەهەپە تۆمارکرد  و کۆنگرەی ساڵی (2023)ـی پارتەکەی بە کۆنگرەیەکی گوماناوی ناساند کە تێدا ئۆزگور ئۆزەل وەک سەرۆکی جەهەپە هەڵبژێردرا بوو.

بەرامبەر ئەو دۆسیەیە ئۆزەڵ  لە دژی حکومەت ڕۆژی (6)ـی نیسانی (2025) دیاریکرد بۆ بەستنی کۆنگرەی نایاسایی پارتەکەی و ڕاشیگەیاند، حکومەت جگە لە   دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبۆڵ و دەستتگیرکردنی (104) بەرپرسی شارەوانیەکانمان ناوەسێت دەیەوێت قەیووم بەسەر پارتەکەشمان بسەپێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین