توركیا و ئیمارات بۆ راوێژ لەسەر ئەفریقیا كۆدەبنەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (شەشی نیسان/2025) ماڵپەڕی (یەنی شەفەق) بڵاوی كردەوە، سبەی دووشەممە بورهانەدین دەوروان، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ شەخبوت بن نیهان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات كۆدەبنەوە، كۆبوونەكە بۆ راوێژكاریی ئەنقەرە و ئەبوو زەبییە سەبارەت بە كیشووەری ئەفریقیا، چاوەڕوان دەكرێت لەو كۆبوونەوە هەردوولا دیدی خۆیان لەسەر رووداوەكانی ئەفریقیا لەسەر دەرفەتی هەماهەنگی هاوبەش لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و پەپێدان لە وڵاتانی ئەفریقیا ئاڵوگۆڕبكەن.
بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەكان توركیا هەوڵ دەدات بۆ چەسپاندنی كە كاریگەری دەبێت لەسەر ئاشتی و سەقامگیری و گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە كیشوەری ئەفریقیا، كە لەسەر بنەمای هاوبەشی یەكسان و پرەنسیپی قازنجی دوولایەنە، لەو چوارچێوەیە پڕۆژەكان و وەبەرهێنانی بەرەو گەشە دەچن.
بەگوێرەی ئاماژەكان توركیا كار لەسەر درووستكردنی میكانزمی راوێژكاری دەكات لە بوارە جیاوازەكان لە بوارە جیاوازەكان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەو كیشوەرە ، بەتایبەت بواری وەبەرهێنان و پەرەپێدان و هاندانی هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت.
هەوڵەكانی توركیا پاڵپشتیە بۆ ئەجێندای یەكێتی ئەفریقیا بۆ ساڵی (2063) كە بریتییە لە ستراتیژیەتی گۆڕانكاری ئابووری و كۆمەڵایەتی ئەو كیشوەرە بۆ (50) ساڵی داهاتوو و ئامانجی گەشەی بەردەوامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ساڵی (2030).
لەدوای سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە مانگی شوباتی (2022) بۆ ئیمارات لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە رێككەوتن كە كۆبوونەوەی راوێژی دوو قۆڵیان لەسەر كیشوەری ئەفریقیا هەبێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە لە (2024/10/10) لە ئەنقەرە كۆبوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment