هەفتەی داهاتوو سەرۆکی سووریا بۆ جاری دووەم سەردانی تورکیا دەکات تورکیە

نوچە نێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیمارات و تورکیا دەکات، شەرع یەکەم سەردانی دەبێت بۆ ئیمارات، هەروەها دووەم سەردانی فەرمیشی دەبێت بۆ تورکیا، چاوەروان دەکرێت دووبارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (حەوتی نیسان/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا هەفتەی داهاتوو سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئیمارات و تورکیا دەکات.

سەرۆکی سووریا لە مانگی شوباتی  ئەم ساڵ سەرەتای دەستبەکاربوونی سەردانی سعوودیەی کرد، لە چواری شوبات شەرع سەردانی تورکیا کرد و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لێکرا و بەیەکەوە کۆبوونەوە.

ئەو سەردانەی سەرۆکی سووریا بۆ تورکیا لە کاتێکدایە، ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو پێنج شاری سووریای بۆردوومانکردبوون، لە نێویاندا زیاتر لە (10) هێرشی ئاسمانیی کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانیی لە نزیک شاری حەما، کە دەگوترێت تورکیا دەیەوێت لەوێ بنکەیەکی سەربازی هەبێت. 

لەدوای ئەو هێرشە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاشکرا لە ێێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە تورکیا نایەوێت ببێتە بەشێک لە ململانێی ئیسرائیل لە سووریا و رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین