هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی: هەست بە ساردبوونەوە لە پرۆسەی ئیمراڵی دەکەین تورکیە

نوچە نێت

شاندی ئیمڕاڵی بڕیارە بەرلەوەی سەردانی ئۆجەلان بکەنەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببنەوە، ئەمڕۆ هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، پێویستە یاسا بە جۆرێک رێک بخرێتەوە بەڵکو عەبدوڵڵا ئۆجەلان سوودمەند بێت لە مافی هیوا و بە مەرج ئازاد بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتی نیسان/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، تونجەر بەکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئیمراڵی کرد و گوتی، ساردبوونەوە بەدی دەکەین لە پرۆسەی ئیمڕاڵی کە لە تورکیا دەستی پێکردووە.

بەکرهان لە لێدوانەکەیدا سەرنجی خستە سەر پێشنیارەکەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بۆ "مافی هیوا" بۆ ئەوەی  عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە بتوانێت سووردمەندبێت لەو مافە و گوتی دەبێت یاساکان بە خۆرێک رێک بخرێت و بەوهۆیەشەوە ئۆجەلان بەمەرج ئازاد بکرێت و گوتی، "بەرێز ئۆجەڵان کاردەکات بۆ ئاشتیەکی هەمیشەیی، لەکاتێکدا ئەوەندە هەوڵی خۆی بەفیرۆ دەدات، بێدەنگی بەرامبەر ئەم کارانە نیگەرانی دورستکردووە بەتایبەت گەلی کورد کە لەئێستادا باوەریان بە چارەسەرێک هەیە ، هەربۆیە دەبێت حکومەتی تورکیا هەستیارانە تر هەنگاوی بوێرانە بنێت، تێبگات کە دەبێت سەرەتا دڵنیابین لە ئازادکردن و پەیوەندیکردن بە بەرێز ئۆجەڵان."

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەشڵێت، "بەربەستەکانی بەردەم ئاشتییەکی هەمیشەیی بە قسە لاناچێت، دەبێت بەهێزەوە هەنگاوی کۆنکرێتی و دڵنیابوون بنرێت، ڕووەک تەنیا بە ئاواتخواستن گەشەناکات. پێویستە لەمەوبەدوا پەرلەمان سەرپەرشتی پرۆسەی ئیمڕاڵی بکات، ناکرێت پرۆسەکە بە لارێدا ببردرێت و دەبێت بەکردەوە هەنگاو بنرێت بۆئەوەی ئاشتی لە تورکیا بەدی بێت، چونکە (40) ڕۆژ بەسەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان تێپەریوە و هیچ هەنگاوێکی جددی نەنراوە و تەنانەت هەست بە خاوبوونەوەش لە پرۆسەکە دەکەین."    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین