ترەمپ بۆ ئیسرائیل پێویستە بە شێوەیەكی عەقڵانی مامەڵە لەگەڵ توركیا بكەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكی داوای لە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرد، پێویستە كێشەكانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەر بكات و بەشێوەیەكی عەقڵانی مامەڵە بكات.

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتی نیسان/2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، دۆناڵد ترەمپ داوای  لە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرد، پێویستە بەشێوەیەكی عەقڵانی مامەڵە لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا بكەی.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، من پەیوەندییەكی باشم لەگەڵ ئەو پیاوە هەیە كە ناوی ئەردۆغانە، من ئەوم خۆش دەوێت، ئەویش منی خۆش دەوێت، ئەوەش دەزگاكانی راگەیاندن تووڕە دەكات.

سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، بە ناتەنیاهۆم گوتووە، من ئەردۆغانم خۆش دەوێت، ئەگەر كێشەیەكی هەیە پێویستە لەسەری چارەسەری بكات، ئاماژەی بەوەش كرد، كە پێویستە ئیسرائلییەكان بۆ چارەسەری كێشەكانیان بە شێوەیەكی عەقڵانی مامەڵە لەگەڵ توركیا بكەن.

لە بەرانبەردا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، نامەوێت هیچ لایەك سووریا بەكاربهێنێت لەوانەش توركیا بۆ هێرشەكانی بۆ ئیسرائیل، هەروەك پێشی وابوو ئەنقەرە پەیوەندی تایبەتی لەگەڵ واشنتن هەیە، ئەوەش هاوكار دەبێت بۆ خۆپارێزی لەو قەیرانەی ئێستا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین