کۆشکى سپى: دانیشتنەکانمان لەگەڵ ئێران راستەوخۆیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

كارۆلین لیڤیت، گوتەبێژى کۆشکى سپى رایگەیاند، گفتوگۆکانى ئەمەریکا و ئێران راستەوخۆ لە سەڵتەنەى عومان دەست پێدەکات، لێدوانى بەرپرسانى تارانیشى رەت کردەوە، کە دەڵێن، دانیشتنەکان ناڕاستەوخۆن.

سێشەممە (نۆى نیسان/2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى کۆشکى سپى رایگەیاند، رۆژى شەممەى داهاتوو راستەوخۆ کۆبوونەوەى نێوان تاران و واشنتن لە سەڵتەنەى عومان دەست پێدەکات، دانیشتەکان راستەوخۆن.
ئەو لێدوانەى گوتەبێژى کۆشکى سپى لەدواى ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو لە عومان راستەوخۆ لەگەڵ ئێرانییەکان دادەنیشین.
لە لایەکى دیکەوە عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، دانیشتنەکان بە ناڕاستەوخۆیە. 
بەگوێرەى سەرچاوەکانى هەواڵ دانیشتنەکان بە سەرپەرشتى ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەى ئەمەریکا بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وەزیرى دەرەوەى ئێران بەڕێوە دەچێت. 
چاودێرانى سیاسى ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو دانیشتنانە کاریگەرى لەسەر هێربوونەوەى ئاڵۆزییەکانى ئەو ناوچەیە دەبێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین