سەرۆکی ئەمەریکا: نزیکین لە وەرگرتنەوەی بارمەتەکانی ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی دانوستاندنەکانی ئیسرائیل و حەماس ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس کۆدەبینەوە و زۆر نزیکین لە وەرگرتنەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل لە غەززە."

ئەمڕۆ هەینی (11/نیسان/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ هەریەک لە حەماس و ئیسرائیل کۆدەبنەوە و زۆر نزیکین لە وەرگرتنەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل لە غەززە."

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، "لەبارەی زیندانیانی فەلەستین لەگەڵ ئیسرائیل و حەماس قسە دەکەین، نزیکین لە ئازادكردنی ئەوانیش."

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنوت، ترەمپ مۆڵەتی دوو هەفتەی بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوە بۆئەوەی کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت تاوەكو بتوانن ئەو (59) بارمتەی ژێر دەستی حەماس ئازاد بکەن.

هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، نەتانیاهۆ لەدوای گەڕانەوەی لە واشنتۆن و کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ پەیامی کۆشکی سپی  بە بەرپرسانی وڵاتەکەی گەیاندووە کە دەبێت پەلە بکەن بۆ رزگارکردنی بارمتەکان و کۆتایهێنان بە شەڕی غەززە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین