ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا
نوچە نێت
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی دیاریکرد، پێشتریش چەندین جار ڕایانگەیاندبوو کە بەدڵنیاییەوە پرۆسەی هەڵبژاردن لەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆی نیسانی 2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی (11)ـی تشرینی دووەمی (2025)ـی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد.
جێگەی ئاماژە پێدانە ڕۆژی هەینی (چواری نیسانی 2025) جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند، کۆمسیۆن پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراق لە وادەی دیاریکراودا، هەڵبژاردنیش لەو وادەیە ئەنجامدەدەین كە ئەنجومەنی وەزیران دیاری دەكات.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕاشیگەیاند، ژمارەی دەنگدەرانی نوێ لەدایکبووی ساڵی (2007) ملیۆنێکی تێپەڕاندووەو، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش بریتییە لە (تۆمارکردنی دەنگدەری نوێ، راستکردنەوەی داتاکان، سڕینەوەی ناوی مردووەکان).
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment