کرێملین: رووسیا و ئەمەریکا لە ئەستەنبۆڵ کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین لەبارەی بەردەوامی کۆبوونەوەکانی شاندی ئەمەریکا و ڕووسیا ڕایگەیاند، "بڕیارە ئەم هەفتەیە ڕووسیا و ئەمەریکا لە ئەستەنبۆڵ بەردەوامی بە دانوستاندنەکانیان بدەن."

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتی نیسان/2025) ماڵپەڕی a habar) بڵاویکردەوە، گوتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند، (10)ـی نیسان شاندی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەمەریکا لە ئەستەنبۆڵ کۆدەبنەوە، گوتیشی، "لەلایەنی ئێمە شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوە بەشداری دانوستاندنەکان دەکات، لەوبارەشەوە دواتر وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان زانیاری پێویست ڕادەگەیەنێت."

پێسکۆڤ لەبارەی گفتوگۆکان بۆ ڕێککەوتنی پەیماننامەی نوێ بۆ کەمکردنەوەی چەکی ستراتیژی نوێ (نیو ستارت) لەگەڵ ئەمەریکا لەم کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەکرد، "دەبێت ئێمە لەئێستادا هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان بدەن، بۆ دووبارە جێبەجێکردنی پەیوەندیەکی ستراتیژی نوێ پێویستی بە متمانە و پەیوەندیەکی دووقۆڵی بەهێز هەیە بۆ ئەم باسانە."

لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمەریکا و ئێران کەبڕیارە لە (12)ـی نیسان لە عومان بەڕێوەبچێت وتەبێژی کرێملین گوتی، "ڕووسیا پێشوازی لە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دەکات."

جێگەی ئاماژە پێدانە، یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی ئەمەریکا و ڕووسیا لە دوای نزیکەی دوو ساڵ ناکۆکی لە (2025/2/19) شاندی هەردوولا لە سعودیە کۆبوونەوە، دووبارە  رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین