فەڕەنسا داوایەکی بەپەلە لە هاووڵاتییانی دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییانی فەڕەنسی دەکەین گەشت نەکەن بۆ ئێران، ئەو هاووڵاتییانەی ئێستا لەو وڵاتەن دەژین بە زووترین کات جێیبهێڵن.

ڕۆژی پێنجشەممە (10/4/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، جان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا فەڕەنسا گوتی، "داوا لە هەموو هاووڵاتییانمان دەکەم کە سەفەر نەکەن بۆ ئێران، داوا لەو هاووڵاتییانەش دەکەم کە لە ئێرانن وڵات بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ فەڕەنسا، بۆ ئەوەی مەترسی نەکەوێتە ژیانیان".

باروت ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "دوو هاووڵاتی فەڕەنسی لە ئێران دەستگیرکراون. هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئازادکردنیان ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە و تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە".

یەکێک لە دەستگیرکراوەکان مامۆستای زمانی فەڕەنسییە و لە مانگی ئایاری (2022)وە لەگەڵ هاوژینەکەی ژاک پاریس بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکراون. هەردووکیان لە زیندانی تاران لە زیندانی تاکەکەسیدان.

هەروەها هەفتەی ڕابردوو بارۆت ڕایگەیاند، "فەڕەنسا سکاڵا لە دادگای نێودەوڵەتی تۆمار دەکات لەسەر پێشێلکردنی مافی پاراستنی کونسوڵگەری لەلایەن ئێران".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین