رۆما میواندارى دووەم دانیشتنى گفتوگۆى نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەبارەت بە دانوستاندنە ڕاستەوخۆكانی تاران و واشنتۆن ئاشكرا دەكات و ڕایگەیاند، "ڕۆما میوانداری دانیشتنی گفتوگۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکات".

ڕۆژی دووشەممە (14/نیسان/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، "خولی دووەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت".

تاجانی گووتیشی، ڕۆما زۆرجار میوانداری ئەم جۆرە گفتوگۆیانە دەکات و ئامادەیی هەموو هەماهەنگییەکە بۆ پشتیوانیکردن لە هەموو دانوستاندنێک، کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی و بنیاتنانی ئاشتی لە جیهان.

پێشتریش ئاژانسی هەواڵی ئەمەریکی ئاکسیوس بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار، بڵاویکردبووەوە، کە خولی دووەمی گفتوگۆکانی ئەمەریکا و ئێران لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی شەممە (12-4-2025) یەکەمین دانیشتنی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمەریکا لە عومان بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "گفتوگۆکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوە دەچێت".

لە بەرامبەردا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەیی ناوەڕۆكی كۆبووەكان دووپاتی کردەوە، "گفتوگۆکان ئەرێنی بوون".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین