رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرەنوت: ئەمەریکا پلان بۆ کشانەوەى هێزەکانى لە سووریا دادەنێنت
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
نەداڤ ئیال، نووسەر لە رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرەنوتى ئیسرائیلى لە راپۆرتێکدا باس لە کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا ئامادەسازیى بۆ کشانەوەى هێزەکانى دەکات لە ماوەى (30 بۆ 90) رۆژ، ئەو هەنگاوەش گۆڕانێکى ستراتیژییە و لێکەوتەى قووڵى لەسەر ئەو ناوچەیە دەبێت.
نەداڤ ئییال، نووسەرى ئیسرائیلى لە راپۆرتەکەى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئامادەکارى پلانى کشانەوەى ئەمەریکا لە سووریا گورزێکە بەر کورد و ئیسرائیل دەکەوێت.
ئەو نووسەرە ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک لەسەر ئەو بابەتە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لە نووسینگەى بەیزاوى پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ کرا، شانەوەى رەت نەکردەوە، گوتیشى، "لە داهاتووێکى نزیک بڕیار لە کشانەوەەى هێزەکانمان دەدەین، سوریا لەخودى خۆى فەوزایە، ئەوان پێویستیان بە تێوەگلان لە هەموو شتێک نییە.
ئەو نووسەر دەربارەى هێزەکانى ئەمەریکاش دەڵێت، "بوونى ئەمەریکا لە سووریا پرسێکى یەکلاکەرەوەیە بۆ ئیسرائیل، بەرەیەکى جیهادى سونى لەو ناوچەیە درووست دەبێت، لاى کەمى بەرەیەکە پەیوەندى بە ئیخوانەوە هەیە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژە بەوە دەکات، کە ئیسرائیل پشت بە هاوپەیمانە کوردەکانى دەبەستێت و هەژموونى لە واشنتن بۆ پارێزگارییان لە سیستەمى نوێ لە سووریا بەکار دەهێنێت بەتایبەت پاراستنیان لە تورکیا، بوونى هێزەکانى ئەمەریکا لە سووریا رێگر دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتى خۆسەرى.
ئیڤال پێیوایە، ئەو پرسە پرسێکى ئاڵۆز و دراماتیکیە، چونکە هەزاران چەکدارى داعشیان لا زیندانییە، ئەگەر ناوچە کوردییەکان لە سووریا بکەون، ئەوا ئەو جنۆکانە لە پەنجەرەوە دەردەچن، تورکیا تواناى مامەڵەکردنى لەگەڵ ئەو ئاڵنگەرییە هەیە، بەڵام لە ئەوروپا و ئەمەریکا دڵەڕاوکێیەک بەرانبەر لێکەوتەکانى ئەو سیناریۆیە هەیە.
سەبارەت بە ژمارەى سەربازانى ئەمەریکا لە سووریاش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە لە دوو هەزار سەرباز زیاتر نییە، رووبەڕووى گرووپە مافیاکان نابنەوە، ئەوەش تێچووى بوونیان لەو ناوچەیە کەم کردۆتەوە، بە بەراورد بەسوودە ستراتیژیانەى لەو ناوچەیە بۆ سەقامگیرى هەرێمى پێشکەشى دەکەن، سەرۆکى مۆساد و شاباک و هەموو دەزگا ئەمنییەکان لە ئیسرائیل بە دڵەڕاوکێیەکى زۆرەوە دەڕواننە پرسى کورد و پرسى مەترسییەکانى داعش، تورکەکانیش زۆر بە جدى بۆ کۆتاییهێنان بەسەر داعش لە وانشتن کار دەدەن، دەیانەوێت بە یەکجار بۆ هەمیشەیى کۆتایی پێبهێنن، ئەنقەرەش وەک قەتەر و سعوودیە خاوەنى پەیوەندییەکانى فراوان و قووڵە لەگەڵ ئەمەریکا ئەوەشە وایکردووە برەو بە ئەجێنداى دژە کوردى بدات، ئەگەریش دۆناڵد ترەمپ بڕیارى کشانەوە لە سووریا بدات، ئەوا کورد و ئیسرائیل زیانمەندن و تورکیا براوەیە.
سەرچاوە: عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment