كشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لەگەشەی نێودەوڵەتی چۆن دەرفەت بۆ توركیا و هیندستاندەرەخسێنێت؟
نوچە نێت
وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها
ئەمەریكا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ دەستی بە كشانەوە لە بواری گەشەی نێودەوڵەتی كردووە، سیاسەتی واشنتن گۆڕانكاری نوێی بەسەرداهاتووە، تەركیزی لەسەر قازەنجی كەرتی تایبەتە، ئەوەش لەسەر ئاستی هەماهەنگی نێودەوڵەتی و ئابووری ئاڵەنگەری گەورەیە دۆزیینەوەی جێگرەوەی سنووبڕی نوێ دەسەپێنێت.
بڕیارە كارەساتبارەكان
كەمێك دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی لە مانگی كانوونی دووەمی (2025) بڕیارێكی واژۆكرد تێیدا وڵاتەكەی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كشاندەوە، پێشتر بەهۆی چۆنیەتی مامەڵەی ئەو رێكخراوە لەگەڵ پەتای كۆڕۆنا رەخنەی توندی لێ دەگرت.
لە ئەنجامی ئەو بڕیارە تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆن، بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەدوای ئەو بڕیاری كشانەوەی ئەمەریكا كە گەورەترین هاوكار بوو لە بودجەی رێكخراوە، ئەو رێكخراوە ناچارە خۆی توند بكاتەوە.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ فەرمانێكی واژۆكرد، تێیدا هەموو هاوكارییەكانی بۆ ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵساندنی ئاستی پابەندی ئەو بەرنامەیە بە سیاسەتی دەرەوە، بۆ ماوەی (90) رۆژ هەڵپەسارد.
ئاژانسی ئەمەریكا بۆ گەشەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هاوكاریی خۆراك بە بڕی (489) ملیۆن دۆلار لە كۆگا و بەندەرەكان چاوەڕوانە، هۆشداریش دەدات كە مەترسی لەناوچوونیان هەیە بەهۆی رێگری لە دابەشكردنیان لە ئەنجامی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ.
ئاژانەسەكە روونی كردەوە، ئیدارەی ترەمپ ژمارەی زیاتر لە (10) هەزار فەرمانبەرەوە كەمكردۆتەوە بۆ نزیكەی (300) فەرمانبەر، ئەوەش بەربەستی بۆ پارێزگاری لە هاوكارییە مرۆییەكان كردووە.
ئەو ئاژانسە سەر بە حكومەتی ئەمەریكایە و لە (1962) دامەزراوە، گرنگی بە هاوكاریی مرۆیی و پڕۆژەكانی گەشەی نێودەوڵەتی دەدات.
عەلی ئۆزگوز دیدیری ئۆز، نووسەری تورك دەڵیت، لەپێناو پڕكردنەوەی ئەو بۆشایەی كە ترەمپ درووستكردووە پێویستە بانگەی نوێی گەشە دامەزرێت و هاوكاری لە سەرچاوە جۆراوجۆرەكانی كەرتی تایبەت و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كۆبكاتەوە، بە زووترین كات دەست بەجێبەجێكردنی بكات، بانكی جیۆئابووری تەركیز بخاتە سەر وەبەرهێنان كە سوودی بەرچاوی هەیە و سوودەكەی دەگەڕیتەوە بۆ ئەو وڵات و كۆمەڵگەیانەی كە زیاتر پێویستیان پێیەتی، بۆ نموونە دەكرێت ئەو بانكە بەشدار بیت لە بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك لە میانەی وەبەرهێنانی دارایی لە بەرهەمهێنانی بەرەوبوومی ئاسان و تەندروست و بەردەوام، وەك ئەو دانەوێڵانەی كە دەكرێت لە بازنەیەكی فراوان و بەرێگەی ئابوورییەوە بەرهەم بێت، بەوەش دەكرێت ئەو ناوچانەی تووشی كەمی خۆراك بوونە بكرێنە كشتوكاڵ، كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی پشتبەستنی بەردەوام بە هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان.
هەرزن بە یەكێك لەو دانەوێڵانە دادەندرێت كە دەكرێت ئەو ئامانجە بەدی بهێنێت و بە كۆنترین دانەوێڵەی چێندراو دادەندرێت، لە هەندێك ناوچەی باشوور و رۆژهەڵاتی ئاسیا و بەشێكی ئەفریقیا بەر لە بڵاوبوونەوەی برنج و گەنم خواردنێكی سەرەكی بووە.
ئەو نووسەر توركە دەڵێت، وەبەرهێنان لە هەرزن دەكرێت، بەهۆی ئەوەی بەرگریەكی بەهێزی هەیە لە ناوچەكانی كەش و هەوایان توندە، بژاردەیەكی لۆژیكی بازرگانییە، ئەو جۆرە دانەوێڵە بۆتە بەشێك لە چارەسەری درێژمەودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگەریانەی بەردەم خۆراكی جیهانی بەتایبەت بەهۆی گۆڕانی كەش و هەوا.
ئەو هەوڵەش دەكەوێتە سەر وڵاتانی گەورە، وڵاتێكی وەك نەرویج دەگرێتەوە، هیندستاندەگرێتەوە، كە تاوەكوو ئێستا كار لەسەر درووستكردنی بانكی دانەوێڵە دەكات، ساڵی (2023) كاتێك نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر داوای هیندستان پێشنیاری "ساڵی نێودەوڵەتی هەرزن"ی كرد، هیندستان رۆڵی سەرەكی هەبوو، بایەخی گەورەی بەو بەرهەمە ستراتیژییە دا، لە چوارچێوەی ئاهەنگەكانی "ساڵیادی جیهانی هەرزن" چاوەكان لەسەر ناریندرا مودی، سەرۆك وەزیرانی هیندستان بوو.
ئەو نووسەر توركە دەڵێت، ئەو دانەوێڵە ماوەیەكی زۆرە پشتگوێخراوە، ئێستا پێگەكەی وەك خواردنێكی جێگرەوەی بەردەوام بۆ دەگەڕێتەوە.بەگوێرەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ ئێستا هەرزن بۆتە مایەی بایەخی جیهانی و یەكێكە لە دانەوێڵە گرنگەكان بەهۆی تەندروستی و ژینگەیی دەكرێت بۆ مایەیەكی درێژ بچێندرێنت.
توركیا ناوەندی لۆجستی
سەبارەت بە توركیا، وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنان و هاوردەی هەرزن دەرفەتێكی نوێ لە بواری ئاسایشی خۆراك بەرهەم دەهێنێت، ئەوەش بەهۆی پێگەی جوگرافی، كە خاوەنی ستراتیژییە لە بواری كشتوكاڵ و لۆجستی و بازرگانی و ئاسانكاری هاوردەی جیهانی.
هەروەك دەكرێت تەركیز لەسەر ئەو دانەوێڵە بكرێت لە بەهێزكردنی پێگەی توركیا وەك ناوەندێكی ئابووری ناوچەیی، بەتایبەت لە سایەی پێویستی زیاد بۆ فراوانكردنی بازاڕەكان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، بۆ ئەوەی توركیا ئەو پێگە لۆجستییە جیهانییە بەدەست بهێنێت پێویستە پڕۆژەی گرنگی ستراتیژیی جێبەجێ بكات، وەك رێڕەوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رێگەی گەشە.
ئەو پڕۆژەیە دەرفەت بۆ توركیا دەرەخسێنێت كە سوودی گەورە لە بازرگانی گەورە ببینێت، جگە لەوەش دەتوانی پاڵپشت و هاوكاری وڵاتانی گەشەسەندو لەو ناوچەیە بكات، بەتایبەت لە بواری ئاسایشی خۆراك و گەشەی بەردەوام.
لە میانەی ئەو رێگە ستراتیژیانە دەكرێت خۆراك و دانەوێڵەی پێویست بگاتە هەریەك لە ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش كاریگەری لەسەر بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك لەو ناوچانەی گیرۆدەی كەمی سەرچاوەی خۆراك بوونە دەبێت، هەروەها پەرەپێدانی هەڵگرتنی لۆجستی و رێگەی وشكانی و ئاسنی كاریگەری لەسەر باشكردنی ژێرخانی ئەو ناوچە و گەشەی هەرێمی دەبێت.
ئەو نووسەر دەشڵێت، لە میانەی هەماهەنگی نێوان كەرتی تایبەت و گشتی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكرێت ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكرێت ئامانج لێی درووستكردنی پەیوەندی توركیایە لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە چوارچێوەی دامەزراوەی رێكخراوتر، ئەوەش رۆڵی توركیا لەسەر گۆڕەپانی جیهانی بەهێز دەكات.
لەو چوارچێوەیە دامەزراندنی بانگی گەشیەی جیۆئابووری لە توركیا هەنگاوێكی ستراتیژی و گرنگ دەبێت، پاڵپشتی ئەو بانكە دەبێتە هۆی درووستكردنی بانك و كۆگای دانەوێڵە، ئەوەش توانای توركیا بۆ دابینكردنی سەرچاوە سەرەكییەكانی وڵاتی ئەو ناوچەیە بەهێز دەكات و كاریگەری لەسەر بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراكیان دەبێت.
دەربارەی شوێنی درووستكردنی ئەو بانكەش ئەو نووسەر دەڵێت، "درووستكردنی بانكێكی لەو جۆرە لە ئیستەنبۆڵ كارێكی گرنگە، چونكە دەبێتە ناوەندێكی گرنگ بۆ رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەروەك ئەو جۆرە پڕۆژە كاریگەری لەسەر سوودی زیاتر دەبێت بۆ توركیا لە بواری گەشە و ئابووری، ئەوە جگە لەوەی جێگرەوەی نوێ دەبێت لە لایەنەكانی جیۆئابووری بەتایبەت پەیوەست بە بانكی نوێی وڵاتانی برێكس، لە پاڵ ئەوەشدا پەرەپێدانی ئەو جۆرە نوموونە لە وڵاتێكی ئەندام لە ناتۆ كاریگەری لەسەر درووستكردنی بژاردەی نوێی ئابووری و كاریگەر لەسەر ئاستی جیهان دەبێت، لە سایەی باسكردن لەسەر ئەو سزایانەی كە ئەمەریكا بەسەر وڵاتانی برێكسی سەپاندووە، لێخۆشبوونی هیندستان لەو سزایانە هەنگاوێكی چاوەڕوانكراوە، ئەوەش بایەخی گەڕان بەدوای جێگرتنەوەی بانكی نوێی گەشە بۆ وڵاتانی وەك هیندستانو توركیا زیاد دەكات، كە بە دوو وڵاتی دیموكراسی دادەندرێن، هەر لەو چوارچێوەیەش فۆكەس لەسەر ئەنقەرە و ئاسایشی خۆراك رۆڵی گەورەی لەسەر بەهێزكردنی پێگەی لە گۆڕەپانی جیهانی دەبێت.
سەرەڕای ئەوەش ئەو قۆناغە بەرەو دۆزینەوەی دەرفەتی نوێی هەماهەنگییە لەگەڵ هیندستان، كە خاوەنی ئابووری جۆراوجۆرە بایەخ بە بواری كشتوكاڵ دەدات، كە بەرهەمهێنانی هەرزنی لەخۆی گرتووە، بۆیە پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا لە بوارەكانی دیكە بەهێز بكات بەو ئامانجەی ئاسایشی خۆراك و گەشەی بەردەوام بێتەدی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment