لەسەر داوای توركیا و رووسیا ترەمپ بنكەی سەربازیی ئەمەریكا لە یۆنان دادەخات وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

رۆژنامەیەكی یۆنانی باس لەوە دەكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لەسەر داوای توركیا و رووسیا بنكەی سەربازیی لە ناوچەی ئەلیكساندەرۆبولی (دادائاگاچ) دادەخات.

رۆژنامەی دیمۆكراتی یۆنانی بڵاوی كردەوە، حكومەتی ئەمەریكا رێنمایی دەركردووە بۆ رێكاری پێداچوونەوەی خێرا لەسەر پێویستی بەردەوامی بنكەی سەربازیی لە داداگاچ، كە یۆنان تایبەتی كردووە بە ئیدارەی جۆ بایدن بایدن، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا بۆ گواستنەوەی هێز و چەك بۆ ئۆكراینا دژ بە رووسیا.

رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە سەرۆكی نوێی ئەمەریكا لەسەر داوای هاوبەشی هەریەك لە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئەمەریكا هاوپەیمانە یۆنانییەكەی لەو ئیمتیازە بێبەش دەكات.

رۆژنامەكەی دیموكراتی یۆنانی باس لەوەش دەكات ئیدارەی ترەمپ چەك و سەرباز بۆ كیێڤ رەوانە ناكات تاوەكوو دژ بە مۆسكۆ بەكاریان بهێنێت، چونكە دیداری راستەوخۆی ئەمەریكا و رووسیا لە سعوودیە لەسەر قەیرانی ئۆكراینا ئەرێنی و بەرهەمدار بووە، ئەوەش واتا ئەو بنكە سەربازییەی ئەمەریكا لە داداگاچ پێویست نییە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەمەریكا دەچێتە بەرژەوەندییەكانی پوتین كە لە دەستپێكی جەنگی رووسیا و ئوكراینا هێرش دەكاتە سەر ئەو بنكەیە، هەر لەبەر ئەوەشە یۆنانیش وەك دوژمنێكی رووسیا سەیر دەكات، داخستنی ئەو بنكەیە ئەنقەرە دڵخۆش دەكات و بایەخی بەهێزتر دەبێتەوە.

پێشتر چەندین جار حكومەتی توركیا نیگەرانی خۆی بەرانبەر بنكەیە دەربڕی بوو و داوای دەستبەجێی داخستنی دەكرد، چونكە بوونی ئەو بنكە سەربازییە قۆرغكاری توركیای بەسەر گەروەكان تێكشاند بوو، كە بۆ هاتوچۆی كەشتییە جەنگی و بازرگانییەكانی دەریایی رەش بەكاری دەهێنا.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات پاشەكشە لەو بنكە سەربازییە ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی وشكانی لە باكوورەوە گەروەكان تێدەپەڕێنێت و دەسەڵاتدارانی توركیا كۆنتڕۆڵی تەواوی دەرچوون و هاتنی كەشتییە سەربازیی و بازرگانییەكان لە بۆ دەریای ئیجە دەگێڕێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەریەك هەریەك لە كیێڤ و مۆسكۆ رەخنە لە توركیا بگرن.

رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە حكومەتی یۆنان پێیوایە ئەو بنكەیە تەنیا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر جەنگی ئۆكراینا نییە، بەڵكوو ئەوە دانپێدانی واشنتنە بۆ ئەسینیا وەك هاوبەشێكی متمانەپێكراو و هاوپەیمانێكی بەهێز لە ناتۆ.

رۆژنامەی دیموكرات باس لەوەش دەكات، ئەو بنكە ئەمەریكیە بۆتە قەڵغانێك بۆ ئەسینیا بەرانبەر پیلانەكانی توركیا لە دژی وڵاتەكەی لە رووباری ماریتسا.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتووە، لەدوای هەڵسەنگاندنێكی لەسەرەخۆ لە حاڵەتێكدا ئەگەر پارتە سیاسییە یۆنانییەكان پێیانوابوو پێویستە پارێزگاری لە بنكەی ئەلیكسەندەرۆبولی بكرێت، ئەوا پێویستی بە پاڵپشتی هۆكارەكانی پارێزگاری لەو بنكەیە دەبێت لە لایەنی ئەمەریكیەوە بێت، یاخود پارێزگاری ئەوروپی بێت، ئەوكات  پێویست دەكات بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی ناتۆ بكرێت، چونكە ئەگەر بەو جۆرە بێت، هاوپەیمانی ناتۆ دەبێتە هێزێكی سەربازیی ئەوروپی.

سەرچاوە: ماڵپەڕی زەمانی توركی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین