ترەمپ جەنگی ئۆکراینا بە جەنگی بایدن ناودەبات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بەرپرسیاری ڕاستەوخۆیە لە ڕێگەدان بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا و دەڵێت، گەر من سەرۆك بومایە جەنگ هەڵنەدەگیرسا.

ڕۆژی دووشەممە (14/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، "ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینای بە جەنگی بایدن وەسف کرد، بە گووتەی ترەمپ ئەگەر لە کاتی هەڵگیرساندنی جەنگەکە ئەو سەرۆکی ئەمریکا بووایە جەنگ هەڵنەدەگیرسا".

سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتی کردەوە، "چارەسەرکردنی ململانێکان لە پێشینەی یەکەمی ئیدارەكەیدا، بەڵام دان بە ئاستەنگەکانی ناوە و بە جەنگێکی قووڵ ناوی برد".

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە سەردەمی ئیدارەی بایدن ئەمەریکا نزیکەی (175) ملیار دۆلاری بۆ یارمەتی بۆ ئۆکراینا تەرخان کرد، وەک سیستەمی چەکی پێشکەوتوو، تەقەمەنی و یارمەتی دارایی راستەوخۆ. بایدن بەڵێنی دا تا ئەو کاتەی پێویست بکات پشتیوانی لە ئۆکراینا بکات، لە کاتێکدا بەردەوام بەشداری لە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ کرملین ڕەتدەکاتەوە".

بە پێچەوانەوە، ترەمپ لە مانگی کانوونی دووەمەوە گفتوگۆی لەگەڵ مۆسکۆ دەستپێکردووەتەوە. لە چەند مانگی ڕابردوودا شاندی ڕووسیا و ئەمەریکا چەند خولێکی گفتوگۆی باڵایان ئەنجامداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراینا و گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین