هێرشەكانی ڕووسیا و ئۆكراینا بۆ سەر یەكتری دەستیپێكردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەهۆی هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر شاری سومی ئۆکراینا زیاتر لە (30) كەس گیانیان لەدەستدا و (84) كەسی دیكەش بریندار بوون، ئەمەیش پرۆسەی وەستاندنی جەنگ لە نێوان هەردوو وڵات ئەستەم تر دەكات.

ڕۆژی یەکشەممە (13/نیسان/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، دوو مووشەکی بالیستیکی لە  ناوجەرگەی شاری سوم کەوتوون کە هێرشی ڕووسیایە بۆ سەر ئۆکراینا، چەندین هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون، ئۆتۆمبێل و باڵەخانەی زۆر زیانییان بەرکەوتووە.

دەزگا فریاگوزارییەکانی ئۆکراینا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانکەیاند، "لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم (32) هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە کە دوو منداڵیان تێدایە. (84) هاووڵاتی دیکە بریندار بوون کە (10)یان منداڵن.

پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت کە ئەمە دووەم هێرشی گەورەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهۆیەوە هاووڵاتییانی سڤیل گیان لەدەستدەدەن.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای وەڵامدانەوەی جیهانی بۆ هێرشەکە کرد و ڕایگەیاند، "گفتوگۆکان هەرگیز مووشەکی بالیستیکی و بۆمبی ئاسمانی نەوەستاندووە. ئەوەی پێویستە هەڵوێستێکە بەرامبەر بە ڕووسیا و وەستاندنییەتی".

لە لایەکی ترەوە، دوێنێ شەممە (11/4/2025) دیپلۆماتکارە باڵاکانی ڕووسیا و ئۆکراینا یەکتریان بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنێکی ناوبژیوانی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزە تۆمەتبار کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین