سعوودیە بەشێك لە قەرزەکانی سووریا دەداتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سعوودیە بەنیازە قەرزەکانی سووریا بداتەوە بۆ بانکی جیهانی، ئەمەش دەرفەتێکی ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دابین کردنی ملیۆنان دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوە و پاڵپشتیکردنی کەرتی گشتی ئەو وڵاتە.

ڕۆژی سێشەممە (15/نیسان/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، پشتیوانی گرنگی وڵاتانی کەنداو بۆ سووریا دەستیپێکردووە، مانگی ڕابردوو قەتەر پلانێکی ڕاگەیاند بۆ دابینکردنی گاز بۆ سووریا لە ڕێگەی ئوردنەوە بۆ باشترکردنی دابینکردنی کارەبای کەمی وڵاتەکە.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی سعوودیە ڕایگەیاند، "ئێمە لێدوان لەسەر پێشبینیەکان نادەین، چونکە ئێمە هەڵوێستی خۆمان بە فەرمی ڕادەگەیێنین. 

جێگەی ئاماژە پێدانە، سووریا نزیکەی (15) ملیۆن دۆلاری قەرزی کەڵەکەبووی بانکی جیهانی لەسەر کەوتووە کە دەبێت بیداتەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "شاندێکی تەکنیکی بانکی جیهانی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ وەزیری دارایی سووریا کۆبووەوە".

کۆبوونەوەکە یەکەم کۆبوونەوەی گشتی نێوان حکومەتی سوریا و بانکی جیهانی بوو و گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دارایی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا کراوە.

بڕیار وایە لە کۆتایی ئەم مانگەدا شاندێکی باڵای سووریا سەردانی واشنتۆن بکەن بۆ کۆبوونەوەکانی بەهاری ساڵانەی بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین