میلیشیاکانی ئێران لە عێراق ئامادەی چەکدانانن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

چەندین فەرماندەی باڵا و بەرپرسانی عێراق ئاماژە بەوە دەكەن، ژمارەیەک لە گروپە میلیشیا بەهێزەکانی سەر بە ئێران لە عێراق ئامادەن بۆ داماڵینی چەک بۆ یەکەم جار بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەی جەنگ لەگەڵ ئەمەریکا.

ڕۆژی دووشەممە (حەوتی نیسان/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، چەندین گرووپی میلیشیای سەر بە ئێران لە عێراق ئامادەی چەکدانانن، ئەم هەنگاوە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان دێت دوای ئەوەی بەرپرسانی ئەمەریکا لە مانگی کانوونی دووەمەوە بە نهێنی ئاگاداریان بە حکومەتی عێراق دابوو لەم بارەیەوە.

کاربەدەستانی ئەمەریکا بە بەغدایان ڕاگەیاندبوو ئەگەر ئەمەریکا هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایانە لە عێراق نەبینێت، ئەوا ئەمەریکا دەتوانێت ئەو گرووپانە بە هێرشی ئاسمانی بکاتە ئامانج.

عیززەت شەهبندەر، سیاسەتمەدارێکی شیعەی نزیک لە هاوپەیمانی حوکمڕانی عێراق ڕایگەیاندووە، "گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی میلیشیاکان زۆر پێشکەوتوون و گروپەکان دەیانەوێت گوێڕایەڵی داواکارییەکانی ئەمەریکا بن بۆ چەک داماڵین".

گرووپە میلیشیاکان کە ئامادەیی چەکدانانیان ڕاگەیاندووە، هەر یەک لە گرووپەکانی سەر بە کەتائیب حیزبوڵڵا، نوجەبا، کەتائیب سەید شوهەدا و ئەنساروڵڵا.

بەگوێرەی دوو بەرپرسی ئاسایش کە چاودێری چالاکی میلیشیاکان دەکەن، میلیشیاکان بەشێکن لە بەرهەڵستی ئیسلامی لە عێراق، کە گروپێکی چەکداری شیعەی توندڕەو پێکدێت و فەرماندەیی نزیکەی (50) هەزار چەکدار و کۆگای جیاواز دەکەن کە مووشەکی دوورهاوێژ و چەکی دژە فڕۆکە لەخۆ دەگرێت.

فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی سودانی سەبارەت بە دانوستاندنەکانی چەک دانان دووپاتی کردووەتەوە، "سەرۆک وەزیران پابەندە بە دڵنیابوون لەوەی هەموو چەکەکانی عێراق لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدا بن لە ڕێگەی دیالۆگی کاریگەر لەگەڵ ئەکتەرە نەتەوەییە جۆراوجۆرەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین