ناکۆکییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا فراوانتر دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، ئەمەریکا بەرژەوەندییەکانی لە سەرووی بەرژەوەندیی گشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داناوە. دەشڵێت، فشارکردن لەسەر چین ڕێگەیەکی دروست نییە.

ڕۆژی یەکشەممە (شەشی نیسان/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەمەریکا پێیوایە بەرژەوەندییەکانی لە پێشینەی هەموو پرسەکانەوەیە، بەرژەوەندییە ڕەواکانی هەموو وڵاتان دەکاتە قوربانی لە خزمەتی خواستەکانی هەژموونی خۆیدا."

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی چین کاردانەوەی توندی بەرامبەر باجی گومرگی ئەمەریکا دەربڕی و باسی لەوە کرد، "بەپێی یاساکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانی ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی وڵاتان باجی گومرگی بە پێشێلکاری دادەندرێت".

پەکین دەشڵێت، "فشارکردن ڕێگەیەکی دروست نییە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ چین، جیهان پێویستی بە دادپەروەری هەیە، نەک هەژموون".

وەک وەڵامێک بۆ باجەکانی ئەمەریکا، هەینی ڕابردوو، پەکین (34٪) باجی گومرگی لەسەر هەموو کاڵا و شتومەکە هاوردەکراوەکانی ئەمەریکا ڕاگەیاند.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین