دۆناڵد ترەمپ ناتەنیاهۆ بێهیوا دەکات
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
ئیحسان سیڤا، ئەندامى پێشووى لیژنەى ناوەندى پارتى نیشتیمانى تورک و ئەفسەر و دیپلۆماتکارى پێشووى تورکیا دەڵێت، ئیسرائیل نەیتوانى پاڵپشتى چاوەڕوانکراوى ئەمەریکا بۆ دابەشکردنى سووریا بەدەست بهێنێت، ماڵپەڕێکى ئیسرائیلیش دەڵێت، ترەمپ ناتەنیاهۆى بێهیواکرد
دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا لە سووریا ئەگەر پێویست بکات داواى نێوەندگیرى لە ئەمەریکا دەکەین.
پێشتر دەسەڵاتدارانى ئیسرائیل رەتیان دەکرەوە رێگە بە هیچ دەرکەوتنێکى پێکهاتەى چەکدارى لە باشوورى سووریا بدەن، هەروەک فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل لە چەند شوێنێکى سووریا لەو چەند مانگەى رابردوو پێگەى سەربازییان دامەزراندووە.
ئیحسان سیڤا سەبارەت بەو لێدوانانەى ئیسرائیل دەڵێت، تەلئەبیب ئەو پاڵپشتیەى چاوەڕوانى دەکرد لە ئەمەریکا بۆ پاڵپشتى دابەشکردنى سووریا پێى بگات رەتکرایەوە، سەبارەت بە رێککەوتنى هێزەکانى سووریا دیموکرات لەگەڵ حکومەتى ناوەندى سووریا بەهۆى فشارى تورکیاوە بوو.
پێشتر هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند بوو، ئیسرائیل لەسەر بنەماى سیاسەتى جاڕسکردن مامەڵە دەکات، ئەوەش هاوتا نییە لەگەڵ مەترسییە ئەمنییەکانى.
پێش گەڕانەوەى ئیسرائیل ناتەنیاهۆ رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکى ئەمەریکا گفتوگۆمان لەسەر چوار پرسى سەرەکی کردووە، کە ئێران و جەنگى غەزە و تورکیا و سووریا باجى گومرگى بوو.
ناتەنیاهۆ راشیگەیاند، نایانەوێت بنکەى تورکى لە سووریا هەبێت، ئەوەش لە وەڵامى ئامۆژگارییەکاى دۆناڵد ترەمپ بوو کە گوتى، دەبێت بە شێوەیەکى عەقڵانى کێشەکان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکرێن، ئامادەشین چارەسەرى کێشەکانى تورکیا و ئیسرائیل بکەین.
سەبارەت بەو دیدارە ماڵپەڕى "والا" ئیسرائیلى رایگەیاند، دیدارى ناتەنیاهۆ و ترەمپ لە نووسینگەى بەیزاوى خراپترین دیدارى نێوانیان بوو، ترەمپ کۆمەڵێک پرسی سیاسى و ئەمەنى و ئابوورى ناخۆشى بۆ ئیسرائیل خستەڕوو، ناتەنیاهۆش لە مامەڵەکردنى شکستى هێنا، وەک سیاسى شپرسە و لاواز دەرکەوت، وەک ئەکتەرێکى زیادە بووە لەو شتانەى کە ترەمپ خستییە ڕوو.
ماڵپەڕەکە ئەوەشى نووسیووە، ترەمپ بە درێژایى دیدارەکە وەڵامى پرسیارەکانى دایەوە، بەوەش ناتەنیا تەنیا وەک دیکۆرێک دەرکەوت، کاتێکیش پرسیارى باجى گوومرگى ئیسرائیلى لێکرا، ترەمپ گاڵتەى بە ناتەنیاهۆ کرد، وەک ئاماژەیەک بۆ هاوکارییە سەربازییەکانى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل.
ماڵپەڕى ولا دەشڵێت، ناتەنیاهۆ لە مانگى شوبات بەگەشبینى چووە ئەمەریکا، بەڵام ئەوجارە بەڵام ئەوجارە بەبێهیوایى دەرکەوت، بەهۆى رەتکردنەوەى هێرشکردنە سەر ئێران لە ئەگەرى شکستى دیپلۆماسى لەگەڵ بەرپرسانى تاران.
رۆژنامەى تائیمز ئۆفۆ ئیسرائیل جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ناتەنیا ئەو رۆژەى لە ئەمەریکا گەڕایەوە ئیسرائیل بە بێهیواییەوە گەڕایەوە، چونکە ترەمپ رەتى کردەوە باجەکان لەسەر ئیسرائیل هەڵوەشێنێتەوە، هەروەک گفتوگۆى راستەوخۆشى لەسەر پرۆگرامى ئەتۆمى لەگەڵ تاران راگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment