کرینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئیسرائیل توركیا نیگەران دەكات تورکیە

نوچە نێت

چاوەرواندەکرێت ئیسرائیل ڕۆڵێکی گرینگ لە بەهێزکردنی بواری بەرگریی یۆنان ببینێت، کە بریارە لەماوەی (12) ساڵدا بڕی (25) ملیار یۆرۆ خەرج بکات بۆ ئەو بەرنامەی دایرێژتووە بۆ کرینی چەک، یۆنان ڕاشیگەیاندووە پێنچ جۆری جیاواز لە سیستەمی مووشەکی بەناوی "قەڵغانی ئەکیل" لە ئیسرائیل دەکرێت. ئەمەش بۆتە جێگەی نیگەرانی لەلای تورکیا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (شەشی نیسان/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، یۆنان ڕایگەیاندووە دەیەوێت بەبڕی (25) ملیار یۆرۆ چەک بکرێت. لەم چوارچێوەیەشدا سیستەمی مووشەکی لە ئیسرائیل دەکرێت، ئایا ئەم سیستەمە بۆچی بەکاردێنێت؟ ئەمەش نیگەرانی لای تورکیا دروستکردووە.

ئیبراهیم کیلیش شارەزا لە بواری تیرۆر و ئاسایشی تورکیا دەڵێت، "ئەگەر یۆنان دەیەوێت ئەم چەکانە بۆ پاراستنی خۆی بکرێت ئەمە لێیان زیادەیە، چونكە پێویستی بەوە نییە بودجەیەکی ئاوا بۆ پاراستنی خۆی تەرخان بکات، بەڵام ئەگەر نیەتێکی دیكەیان هەیە بەرانبەر تورکیا بۆ هێرشکردن بەکاری بهێنن،  ئەو کات بڕە زۆر کەمە."

بەگوێرەی زانیارییەکان یۆنان بڕیاریداوە پێنچ جۆری جیاواز لە سیستەمی مووشەکی بەناوی "قەڵغانی ئەکیل" لە ئیسرائیل بکرێت و لە نزیک دورگەکانی دەریای ئیجە و سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان جێگیری بکات.

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو ناوچە هەیە بۆ جێگیرکردنی ئەو سیستەمانە پێموایە یەکێکیان دورگەکانە، ئەوەتریش سنورەکانی نێوانمانە، بەرامبەر ناحیەی کێشانی سەر بە پارێزگای ئەدیرنەیە، چونکە دەمێکە یۆنان بیری لەوە کردۆتەوە هاوشێوەی سیستەمی بەرگریی تورکیا دەیەوێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بکرێت."

هەربۆیەش یۆنان تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە دامەزراندنی سەربازەکانی لە نزیک دورگەکانی تورکیا.

دەشڵێت، "یۆنان لەبن لوتی ئێمە دورگەی میدلی هەیە، بەرامبەر بە پارێزگای ئیزمیر دورگەی سەکزی هەیە، لە سەرووی ئەمانەش دورگەیەکی دیکەشی هەیە، پێویستە لەم دورگانە جگە لە هێزی پۆلیس نابێت هیچ هێزێکی دیكەی لێ هەبێت، بەڵام بەداخەوە هێزی سەربازی سەرپەرشتی ئەم دورگانەی یۆنان دەکات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین