بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە توركیا: داوای رێككەوتنی ئەنقەرە و تەلئەبیب دەكات
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
ململانێی ئیسرائیل و توركیا لەسەر خاكی سووریا گەیشتە لوتكە مەترسی بەركەوتنی راستەوخۆی لێكەوتەوە، باڵیۆزی بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلیش لە توركیا دەڵێت، ئیسرائیل هەڵەیەكی گەورە دەكات ئەگەر توركیا هاوشێوەی ئێران لێ بكات، بەڵكوو پێویستە گفتوگۆ لەسەر دابەشكردنی رۆڵیان بكەن.
رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، چوار شێوێنی سەرەكی بوو بە ناوەندی ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیا ئیسرائیل لە سووریا، لەو چوارشوێنەش فڕۆكەخانەی تیفۆڕ لە پارێزگای حومس دیارترینیان بوو، كە ئەنقەرە پلانی هەبوو هێزەكانی لەو ناوچەیە جێگیر بكات.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات دڵەڕاوێكی ئیسرائیل لەوە دابوو كە توركیا رادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەو ناوچانە بڵاوبكاتەوە، كە دەبووە هۆی سنوورداركردنی جووڵە ئاسمانییەكانی سوپای ئیسرائیل.
بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێكی نارد كە ناوەڕۆكەكەی ئەوە بوو، خواستی توركیا لە درووستكردنی بنكەی سەربازیی لە سوولایا مەترسی لەسەر وڵاتەكەمان درووست دەكات، ئێمەش كار لە دژی ئەو خواستەی توركیا دەكەین.
ئیسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل راستەوخۆ هەڕەشەی لە ئەحمەد شەرع كرد، كە رێگە نادەین هیچ هێزێكی دژە ئیسرائیلی پێگەی خۆی لەخاكی سووریا بەهێز بكات، ئەگەر ئەو كارە بكات ئەوا سووریا باجەكەی دەدات.
دوای ئەو لێدوانانە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، نامانەوێت رووبەڕووی ئیسرائیل ببینەوە، دەسەڵاتی سووریا مافی دیاریكردنی هەیە، كە ئەگەر بیەوێت بگاتە رێككەوتن لەگەڵ ئەنقەرە بگاتە رێككەوتن. رۆژنامەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو لێدوانە بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی دۆخی ئەنقەرە و تەلئەبیب بوو لەگەڵ سووریا.
حەی ئیتان كۆهین، پشپۆڕی ئیسرائیلی لە كاروباری توركیا دەڵێت، راگەیاندنەكە بە زمانی ئینگلیزی بوو لە میانەی كۆبوونەوەی ناتۆ بوو لە برۆكسل، ئەوەش واتا مۆڵەتی رۆژئاوا لەو كارەمان هەیە، توركیا هێرشەكانی ئیسرائیلی بە جددی وەرگرتبوو، هەروەك جەختی لەسەر بانگهێشتی خێرای شەرع كرد بۆ توركیا بۆ ئەوەی لەگەڵ سیاسەتی ئەنقەرە هەماهەنگ بێت.
مستەفا ئۆزجان، چاودێری سیاسی توركی دەڵێت، توركیا نایەوێت لەگەڵ ئیسرائیل بەریەكەوێت و یاخود پەیوەندییەكانی لەگەڵ بپچڕێنێت، بەڵام ناتەنیاهۆ لە بایەخی ستراتیژی سووریا بۆ ئەنقەرە تێگەیشتووە، كە ئەو گۆڕەپانە بۆ ئیسرائیل جێ ناهێڵێت.
عومەر عەربوونی لێكۆڵەری لوبنانی دەڵێت، توركیا نەك تەنیا ئەمنی و سیاسی، بەڵكوو بەرژەوەندی ئابووری لە سووریا هەیە. ئەنقەرە ترسی لەوە هەیە ئیسرائیل پڕۆژەی ستراتیژی راكێشانی هێڵێ گازی قەتەری سووریا لەوێوە بۆ توركیا پاشان بۆ ئەوروپا پەك بخات، كە بڕیارە بە خاكی سووریا تێپەڕێت.
رۆژنامەكە ئاماژە بەوەش دەكات هەردوو وڵات كەوتوونەتە هەڵوێستێكی هەستیار كە سەر دەكێشێت بۆ هەڵگیرسان و لێكەوتەی فراوانی لەسەر كۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، ئەوەش دەبێتە پاڵنەر كە واشنتن دەست بە هەوڵەكانی بكات، بۆیەش دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەگەڵ ناتەنیاهۆ رایگەیاند، پەیوەندی باشم لەگەڵ توركیا هەیە، ئەردۆغان منی خۆش دەوێت، ئەمنیش ئەوم خۆش دەوێت، گوتمە سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل ئەگەر كێشەیەك رووبەڕووت بۆتەوە لەگەڵی من چارەسەری دەكەم.
یەدیعوت ئەحرەنوت جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە ئەمەریكا هەست بە مەترسی بەریكەوتنی دوو هاوپەیمانی دەكات، بۆیە هەوڵی نێوەندگیری دەدات لە رێگەی دابەشكردنی ناوچەكانی هەژموون و دانانی رێساكان، لەم دوایەش گفتوگۆكانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب دەستی پێكرد، بۆ دیاریكردنی میانزمنی هەماهەنگی ئەمنی، یەكەم دیاریش بۆ ئەو مەبەستە لە ئازەربایجان بەڕێوە چوو.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات لە چەند هەفتەی رابردوو ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی و زەمینی كردە سەرباشووری سووریا، لە بەرانبەردا خۆپیشاندانی جەماوەری لێكەوتەوە و جیهاد لە دژی ئیسرائیل راگەیێندرا.
دەربارەی بەردەوامی ئەو ئاراستەش رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت پێیوایە، بەردەوامی ئاراستەی ئیسرائیل لە سووریا بەبێ روونكردنەوەی ستراتیرژی دەبێتە هۆی درووستبوونی سیناریۆی مەترسیدار، كە یەكێك لە سیناریۆكان زیادبوونی بەریەكەوتنە لەگەڵ هێزەكانی سووریا و توركیا و ململانێی تائیفی ناخۆیی كردنەوەی بەرەی نوێیە.
ئەمیرە ئارۆن باڵێۆزی پێشووی ئیسرائیل لە قاهیرە و بەرپرسی باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، گۆڕینی توركیا بە زەبری هێز بۆ دوژمنێكی هاوشێوەی ئێران هەڵەیەكی كوشندەیە، پێویستە ئیسرائیل لەگەڵ ئەنقەرە گفتوگۆ بكات تاوەكوو دەگاتە لێتێگەیشتن لەسەر گۆڕەپانی سووریا، لەبەری ئەوەی بگاتە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی.
سەرچاوە: عەرەبی 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment