لە ساڵیادى تۆفانى ئەقسا رۆژنامەکانى ئیسرائیل چى دەڵێن؟ وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

ئەمڕۆ دوو شەممە حەوتى ئۆکتۆبەر، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادى تۆفانى ئەقسا رۆژونامە و پێگە و ماڵپەڕەکانى ئیسرائیل باسیان لەو رووداوە کردووە، بەگوێرەى راپرسیەکیش ئاستى جەماوەرى سەرۆک وەزیران و بەرپرسى یەکەمى ئۆپۆزسیۆن و وەزیرى ئاسایشى نەتەوەیى زۆر دابەزیووە. 

رۆژنامەى ئیسرائیل تودەى نووسیوویەتى، ئەمڕۆ زەنگى ئاگادارکردنەوە لە تەلئەبیب و حۆلۆن و ریچون لتسیون و ناوەراستى ئەو وڵاتە لێردرا، ئاشکرایە حەماس هەوڵى خۆى دەدات بۆ نیشاندانى هێزى خۆى کە تا ئەمڕۆش تواناى بەرەنگارى هەیە، ئەنجامەکەشى ئەوەیە تا ئێستا مووشەکەکان لە غەزەوە بە چڕى دەهاوێژرێن.
رۆژنامەکە دەشڵێت، لەسەر سوپاى ئیسرائیل پێویستە هەموو ئەو شوێنانە وێران بکات کە ئەو مووشەکانى ئەمڕۆ بەیانى لێ هەڵدراوە.

رۆژنامەى ئیسرائیل ئۆف تایمز نووسیوویەتى، کۆى ئەو مووشەکانەى لە کاتژمێرەکانى سەرەتاى ئەمڕۆ هاوێژرا (14) مووشەک بوو لە غەزەوە ئاراستەى ئیسرائیل کرا، بەڵام کەناڵ 14ى ئیسرائیل دەڵێت، رووماڵى (35) مووشەکیان کردووە کە ئاراستەى ناوچەى کەرمیئیل و کەفارفدیم کراون.
رۆژنامەى هارتیش لێدوانى گوتەبێژێکى سوپاى ئیسرائیلى گواستۆتەوە، کە جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، لەدواى بەردەوامى زەنگى ئاگادارکردنەوە لە سیدرۆت و دەوروبەرى کڵاوەى مووشەکى رێگرى لە پێنج مووشەک کردووە کە لە کەرتى غەزەوە ئاراستەى ئەو ناوچانە کرابوو.
کەناڵ 13 بڵاوى کردەوە، لە کاتى مووشەکبارانەکەى کە لە غەزەوە ئاراستە کرا فڕۆکەیەک لە ئاسمان بووە سەرقاڵى نیشتنەوە بوو.

رۆژنامەى یەدیعوت ئەحرەنۆت، ئاماژە بەوە دەکات ئەو هۆشدارییەى یائیر لاپید، سەرکردەى ئۆپۆزسیۆن دوو هەفتە بەر لەو جەنگە دایە جیهان لە ساڵیادى رووداوەکانى ئۆکتۆبەر جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو هۆشدارییە لەسەر بنەماى هەواڵگرى بووە، لابید دەڵێت، من لە ماڵى سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک زانیاریم پێشکەش کرد، لەو زانیاریانەش تراسم کە گوێبیستى بووم، چەند جارێک لە لیژنەى دەرەوە و ئاسایش بۆ خوێندنەوەى ماددەى هەواڵگرى ئامادەبووم، هەموو شتێک لە مادەکە هەبوو، بەڵام وەک ئەوە بوو ئەو قسانە ناتەنیا هیچ کارییگەرییەکى لەسەرى نەبێت.

سەبارەت بە وەڵامەکانیش لاپید جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پێویستە کێڵگە نەوتییەکانى ئێران بۆردوومان بکەین، لە هێرشى یەکەم وەک پێویست وەڵاممان نەدایەوە، تا ئێستا وەڵامى هێرشى دووەمان نەداوەتەوە، ناکرێت ئیسرائیل چەندین جار بە مووشەکى بالستى بۆردوومان بکات، ئێمەش وەڵام نەدەینەوە، ئێمە پێویستمان بە هاوپەیمانییەکى فراوانترە بۆ هێرشکردنە سەر کوورە ئەتۆمییەکانى ئێران.

ئەڤیگدۆر لیبرمان، سەرۆکى پارتى ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر سووریا وەک بنکەیەکى پشتەوە و ناوەندى لۆجستى دوژمنەکانمان بەردەوام بێت، پێویستە سووریا پەیامێکى روونى پێبگات.

رۆژنامەى مەعاریفیش قسەکانى یواڤ گالانت، وەزیرى بەرگرى ئیسرائیلى گواستۆتەوە، کە گوتوویەتى، ئەمرۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە پابەندبین بە بەردەوامى بەرگریکردن لە نیشتیمان، پێویستە لە ئاستى میراتگرى خۆشەویستان و ئەو هاوڕێیانەمان بین کە کوژراون.
وەک گەل و کۆمەڵگە ئەرکى ئێمەیە بە گیان بە رۆح هەموو شتێک بکەین بۆ گێڕانەوەى رفێندراوەکانمان بۆ وڵاتى خۆیان پاڵپشتى بریندارەکان، چیرۆکى ئەوانەى کوژران ژیان و مردنیان چیرۆکى جەنگى دادپەروەرانەى ئێمەیە. 

ماڵپەڕى ئیسرائیل لە ساڵیادى حەوتى ئۆکتۆبەر راپرسیەکى پەیمانگەى دیموکراسى ئیسرائیلى بڵاوکردۆتەوە، ئاستى سەرکردایەتى ئیسرائیل بە سیاسى و سەربازى بۆ مامناوەند دابەزیووە، ئاستى بن غەفیر، وەزیرى ئاسایشى نەوتەوەیى، لابید، سەرۆکى ئۆپۆزسیۆن، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیران بۆ نزمترین ئاست دابەزیووە.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین