ڕەنگە ئیسرائیل لە هێرشی تۆڵەسەندنەوە پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج راپۆرت و شیکاری

نوسینی: چنوور جەعفەر

زانکۆی سۆران 

بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی ئیسرائیل لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بیر لە تۆڵەسەندنەوەی بەرچاو، لە هێرشەکانی ئێران دەکەنەوە بۆسەرخاکی ئیسرائیل. هەربۆیە لەم ئەگەرەدا ڕەنگە ئیسرائیل پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە هێرشەکەی شەوی سێشەممە، کە تێیدا تاران بە مەزەندەکراوی١٨٠ مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی تەلئەبیب و ئامانجەکانی دیکەی سەرتاسەری وڵات کردووە، ئەمەش بە پەرەسەندنێکی دراماتیکی ململانێکانی نێوان هەردوو وڵات هەژماردەکرێت بەڕای چاودێرانی سیاسی.

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ئیسرائیل بیر لە "تۆڵەسەندنەوەی بەرچاو" دەکەنەوە بەرامبەر بە هێرشەکەی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا کە دەتوانێت دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوخۆی ئێران و شوێنە ستراتیژییەکانی دیکە بکاتە ئامانج.

بەپێی ئەو خوێندنەوانە وا چاوەڕوان دەکرێت، کە بەرپرسانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆببنەوە، لەسەر چۆنیەتی قەبارەدانانی وەڵامدانەوەی سەربازی خۆیان بۆ ووڵاتی ئێران، ئەمەش دەتوانێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕێکی ناوچەیی نزیک بکاتەوە.

هەروەها شرۆڤەکاران پێشنیاریان کردووە کە ئیسرائیل دەتوانێت دامەزراوەکانی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بکاتە ئامانج، هەرچەندە ڕەنگە ئەمریکا بیەوێت ئەو بژاردەیە ڕەت بکاتەوە بەهۆی ئەگەری ئەوەی کە ململانێکان زیاتر پەرە پێبدات.

ئێوارەی سێشەممە، جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ''ئەم هێرشانە ئێران بۆسەر ئیسرائیل دەرئەنجامی سەختی دەبێت و لەگەڵ ئیسرائیل کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتە بێتە ئاراوە''، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمریکا ''ڕاوێژکاری بەردەوامی لەگەڵ ئیسرائیلییەکان دەبێت''. ئێوارەی هەمان ڕۆژی سێشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ کابینەی ئەمنییەکەی ئەنجامدا سەبارەت بە تاوتوێی کردنی وەڵامدانەوەی سەربازی وڵاتەکەی بۆ هێرشەکەکانی ئێران. بەگوێرەی ئاکسیۆس، بەرپرسانی ئیسرائیل لە بنەڕەتدا ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی تۆڵەسەندنەوە، بەڵام پێویستە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆببنەوە سەبارەت بە هاوکاری بەرگری لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، هەروەها دابینکردنی تەقەمەنی و پشتیوانی ئۆپەراسیۆنی دیکە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەداوە کە: ''ئێران  هەڵەیەکی گەورەی کردو باجی ئەو هەڵەیە دەدات، رێژیمی لە ئێران لە ئیرادەی ئێمە بۆ بەرگریکردن لە خۆمان و ئیرادەی ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە دوژمنەکانمان تێناگات''.

لە پشتیوانیەکانی ئەمریکا بۆ هێرشەکانی سەر ئیسرائیل، یاسادانەرانی ئەمەریکا پشتگیری لە مانگرتن لە دژی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران دەکەن. سیناتۆر لیندسی گراهام، لە کارۆلینای باشوور، وتی "داوا لە ئیدارەی بایدن دەکات کە بۆ وەڵامدانەوەی سەرسەختانە لەگەڵ ئیسرائیل هەماهەنگی تەواو بکات، لە توانای ئێرانەوە بۆ پاڵاوتنی نەوت دەستپێدەکات". لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پێویستە پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران "لێدان و لێدانێکی توند"یان بەربکەوێت.

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هێزی زیاتر دەنێرن بۆ بەشداریکردن لە هێرشە زەمینییەکان بۆ باشووری لوبنان لە چوارچێوەی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەو وڵاتە لە دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٠٦بەدواوە.

لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام لەلایەن هێزی بەرگری ئیسرائیلیەوە بڵاویانکردووەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، فیرقەی ٣٦ دەنێرێن، کە سەربازانی سێ لیوای تێدایە، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە "هەڵمەتە سنووردار و خۆجێی و ئامانجدارەکان بۆ سەر ئامانجە هێرشبەرەکانی حزبوڵڵا و ڕووخانی ژێرخانی تیرۆریستی لە باشووری لوبنان کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستیپێکردووە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ''ئەو سەربازە ئیسرائیل یانەی لەلایەن هێزی ئاسمانی نێودەوڵەتی و لیوای ٢٨٢ی تۆپخانەوە یاوەری دەکرێن''. میدیا ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کردووە کە تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ موشەک لە ئاراستەی لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە باس لە یەکەم پێکدادانی ڕاستەوخۆی نێوان هێزەکانی زەمینی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی دەکرێت.

تا ئێستا ئیسرائیل تەنها فیرقەی ٩٨ ی جێگیر کردووە بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر باشووری لوبنان، ئەمەش وایکردووە ئۆپەراسیۆنەکە زۆر بچووکتر بێت لەو دەستدرێژیانەی کە سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر غەززە دەستیپێکردووە. دوایین جێگیرکردنی ئیسرائیل ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئیسرائیل دەتوانێت ئۆپەراسیۆنەکانی لەوێ چڕتر بکاتەوە.

سەلڤۆی جۆری ئەو مووشەکەی ئێران چەند بنکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیلی پێ کردە ئامانج، بەڵام کەمترین زیانی گیانی لەم هێرشەدا تۆمارکران. چونکە پێدەچێت زۆربەی مووشەکەکانی ئێران لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە ڕێگرییان لێکرابێت. و وا دیاربوو تاران چەند بنکەیەکی سەربازی کردبێتە ئامانج، بەو مانایەی مووشەکەکان زۆربەیان لە دەرەوەی ناوچە چڕەکانی دانیشتوانی ئیسرائیلیەوە کەوتوونەتە خوارەوە. هەرچەندە چەند خولەکێک بەر لەوەی ئێران دەست بە هێرشەکە بکات، دوو چەکدار لە شاری یافای کەنار دەریای ئیسرائیل هێرشێکیان دەستپێکرد و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و ١٠ کەسیش برینداربوون، کە لەنێویاندا سەربازێکی ئیسڕائیلی بوو، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی زیاتر کە ئاستی بەرزبوونەوەی سووڕی توندوتیژییەکان دەتوانێت ببێتە هۆی هێرشی تیرۆریستی لە ناوخۆی ئیسرائیلدا.

لەم نوسینەدا سوود لە سەرچاوەی Theguardian.com  وەرگیراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین