مانگی ڕه‌مه‌زان و مه‌جلیسی شه‌وانی كوردان له سیاحه‌تنامه‌ی ئه‌ولیا چه‌له‌بیدا
نوچە نێت
د. بژار عوسمان ئه‌حمه‌د - زانكۆی سۆران
ساڵانه له‌نێو زۆربه‌ی مووسڵمانانی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، زۆرترین چالاكی ئاینی وهونه‌ری و كلتوری ئه‌نجامده‌درێت. كوردیش وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م مانگه، هه‌میشه خۆی بۆ چالاكی و كاری جۆراوجۆر ئاماده ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌نێو كورددا هه‌ر له‌كۆنه‌وه بوونی هه‌بووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندی هەیە به باری كۆمه‌لایه‌تی و چالاكی كلتوری و كۆبوونه‌وه و دانیشتنی شه‌وانه و پێشكه‌شكردنی خواردن و خواردنه‌وه له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌كانه‌وه بۆ میوانان ده‌رخستراوه.
ئه‌ولیا چه‌له‌بی له‌ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی زیاتر له یازده ساڵ له كوردستاندا، به گشتی و به‌تایبه‌تی له شاری (وان)دا، وایكرد زۆر زانیاری نه‌بیستراومان له‌باره‌ی كلتور و شارستانییه‌تی كورد له‌سه‌ده‌ی ١٧ی زاینی بۆ یادداشت بکات لە ڕێگای نوسراوەکانیەوە ئەمڕۆ بگاتە دەستمان و خوێندنەوەیان بۆ بکەین.
یه‌كێكیش له‌م لایه‌نانه‌ی ئه‌ولیا چه‌له‌بی باسیكردووه، بریتییه له خواردن و خواردنه‌وه و ڕێوڕه‌سمه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له‌نێو كوردان، چونكه ناوبراو زۆر تێكەڵی كۆمه‌ڵگای كوردی بووه و بیره‌وه‌رییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆی له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا یاداشت كردووه.
بۆنموونه له باسی قه‌ڵای به‌دلیس و شاری به‌دلیس دەکات، باسی چه‌ندین جۆر خواردن و خواردنه‌وه‌ی كردووه، به‌تایبه‌تی له‌و وه‌قف و ناوه‌نده خێرخوازییانه‌ی له‌لایه‌ن میری به‌دلیسه‌وه هه‌بووه، هه‌روه‌كو له شوێنێكدا ده‌ڵێت؛
"ده‌رباره‌ی چێشتخانه‌ی (دارالإتعام)ی میرنشینه‌كه، هه‌ر له حوكمڕانی (میر شه‌ره‌فخان) و میرانی خاتوونییه و حوكمڕانی (خوسره‌وپاشا) ئه‌م چێشتخانانه كراوه‌ن و به‌رده‌وام بۆ هه‌موو میوانان و ئاماده‌بووانی به‌دلیس خواردن به‌رده‌سته. تاكو ئێستا ئه‌وقاف و خێرخوازی ئه‌م چێشتخانه‌یه به‌رده‌وامه و له‌ناونه‌چووه. به‌تایبه‌تی له‌مانگه‌كانی عاشورا و له شه‌وه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، شۆربا به میوانان ده‌به‌خشن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه پێویست نییه، چونكه هه‌موو خانه‌دانه‌كانی به‌دلیس و ماڵه‌كانیان كراوه‌یه،وه‌كو زیافه‌ت و جه‌ژن هه‌موو به‌خششه‌كانی خودا و خواردنێك له ماڵه‌كاندا هه‌یه" (چه‌له‌بی، 1655، به‌رگی چواره‌م، 81).
ئه‌مه ده‌ریده‌خات له‌نێوكورداندا هه‌میشه به‌خشینی خواردن و خواردنه‌وه بۆ میوانان و بۆ خه‌ڵكی بیانی وه‌كو كلتورێكی ئه‌وكاته بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی میری میرنشینی به‌دلیس ئه‌م خواردنانه‌ی به‌خشیوه، به‌هه‌مانشێوه خه‌ڵكه‌كه‌ش میوان دۆست و نانده‌ر بوونه.
هه‌ر له شاری به‌تلیس ئه‌ولیا چه‌له‌بی باسی دانیشتن و مه‌جلیسی شه‌وانه‌ی كورده‌كان ده‌كات، ئه‌وكاته له مه‌جلیسی ماڵه‌كاندا زانایان و شێخ و پیاوماقوڵ و خه‌ڵكانی ریشسپی گه‌ڕه‌كه‌كان و گه‌وره‌ی ماڵه‌كان، له مه‌جلیسه‌كاندا دانیشتوون و كاته‌كانیان به‌قسه و باس و كاری خێر به‌سه‌ربردووه (چه‌له‌بی، 1655، به‌رگی چواره‌م، 147).
ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین ئه‌وكاته‌ی ئه‌ولیا چه‌له‌بی له به‌غداوه به‌ره‌و باشووری كوردستان هاتووه، دواتریش به هه‌ریه‌ك له كه‌ركوك و هه‌ولێر و ئاكرێ و ئامێدی و زاخۆ و سلۆپی و جه‌زیره‌دا تێپه‌ڕبووه. ده‌بینین ئه‌ولیا چه‌له‌بی، باسی (شاری جه‌زیره)ی كردووه و باسی دانیشتنی شه‌وانه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا كردووه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و خواردنه‌وه و دانیشتنه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی نێو خێزانه كوردییه‌كان ده‌كات، ئه‌ویش له بابه‌تێكی تایبه‌ت به جۆراوجۆری خواردنه‌وه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌كو ده‌ڵێت؛
"ده‌رباره‌ی جۆری خواردنه‌وه‌كان (مه‌شروبات / شه‌ربه‌ت)، لێره شه‌ربه‌تی كۆكنار و شه‌ربه‌تی هه‌نار و شه‌ربه‌تی هه‌نگوینیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو شه‌وانی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌ماڵه‌كاندا شه‌ربه‌تی هه‌نگوین له‌ناو به‌رداغ (كاسه) ئاماده ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی هه‌موو پیر و گه‌نج و ژن و پیاوانی ماڵه‌كان ده‌كرێت" (چه‌له‌بی، 1655، به‌رگی چواره‌م، 317).
واته ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه، ئه‌ولیا چه‌له‌بی پیشانی ئێمه ده‌دات، دانیشتنی شه‌وانه و كۆبوونه‌وه‌ی خێزانی له‌نێو كۆمه‌لگای كوردیدا هه‌ر له‌كۆنه‌وه هه‌بووه و چێژێكی تایبه‌تی هه‌بووه، به‌تایبه‌تیش له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا، بۆ زیاتر گه‌رموگوڕتر كردنی ئه‌م مه‌جلیسانه‌ش شه‌ربه‌تی هه‌نگوین به میوانان و ئاماده‌بوانی مه‌جلیسی ماڵه‌كان به‌خشراوه، به له‌كاتێكدا شه‌ربه‌تی هه‌نار و شه‌ربه‌تی كۆكناریش له‌وكاتیدا له جه‌زیره بوونی هه‌بووه (Alpaslan, 2014, 121).
شایه‌نی باسكردنه، ئه‌ولیا هه‌ر له باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزە وە له شار و ناوچه‌كانی كوردستاندا، ده‌بینین باسی زۆر خواردن و میوه‌یتری كوردستان كردووه، وه‌كو؛ ماسی، مریشک، برنج، پڵاو، شۆربا، هه‌نار، شوتی، گندۆره (كاڵه‌ك)، هه‌نار، هه‌نجیر.. (ئه‌حمه‌د، 2019، 197-203).
لیستی سه‌رچاوه‌كان
- ئه‌ولیا چه‌له‌بی، سیاحه‌تنامه، به‌رگی چواره‌م، 1655.
- بژار عوسمان ئه‌حمه‌د، كوردستان له سیاحه‌تنامه‌ی ئه‌ولیا چه‌له‌بیدا، به‌شی یه‌كه‌م: باشووری كوردستان، 2019.
- Mustafa Alpaslan, EVLİYA ÇELEBİ SEYAHATNAMESİ’NDE KÜRTLER, Yüksek Lisans Tezi, MARDİN ARTUKLU ÜNİVERSİTESİ, 2014.
.jpeg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment