سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەكی بە پەلە لە گرووپی (G20) دەكات وەرگێڕان

وەرگێڕانی: سنوور یاسین

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "سەرۆكەكانی بەشداربووی  (G20) دەبێت سەرکردایەتیی بکەن، داوا لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەکەم کاریگەری دیپلۆماسی خۆیان بەکار بهێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکانی جیهان و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا".

ئەمڕۆ ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارێكدا، "داوای لە وڵاتانی گرووپی (G20) کرد سەرکردایەتی هەوڵە جیهانییەکان بکەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، گۆڕانكارییەكانی کەشوهەوا و دەستەبەرکردنی گەیشتنی دادپەروەرانە بە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ هەموو وڵاتێک".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "من پەیامێکی سادەم هەیە"، دووپاتی دەکەمەوە، "دەبێت سەرکردەکانی (G20) دەبێ سەرکردایەتی بکەن، وڵاتانی (G20) کاریگەری ئابووری زۆریان هەیە، هەروەها کاریگەری دیپلۆماسی گەورەیان هەیە، دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکانی جیهان سوودی زۆری لیوەربگرن و بەکاری بهێنن".

گوتێرێز جەخت دەکاتەوە لەوەی، "پێویستە وڵاتان هەوڵەکانیان خێراتر بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییە هاوبەشەکان، داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانیانی کرد بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە غەزە، لوبنان، ئۆکراینا و سوودان".

گوتیرێز گوتیشی، "لە هەموو شوێنێک ئاشتی پێویستی بە کردار هەیە، کە لەسەر بنەمای بەهاکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەروەری یاسا، پرەنسیپەکانی سەروەری، سەربەخۆیی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان بێت."

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی گرت، "بە ناکاریگەر و نادادپەروەر وەسفی کردن".

گوتێرێز  ئاماژە بەوەش دەكات، سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی  "شکستی هێناوە لە دابینکردنی پشتگیری پێویست بۆ وڵاتانی هەژار. ئەنجامدانی چاکسازی پێویستییەکی گرنگە لە چوارچێوەی پەیمانی داهاتوودا، تاوەکو سیستەمی دارایی جیهانی گشتگیرتر بێت و ڕەنگدانەوەی ئابووری ئێستا بێت".

هەروەها داواش دەكات لە رێككەوتنی داهاتوودا، ڕێوشوێنە سەرەکییەکان بریتین لە زیادکردنی نوێنەرایەتی وڵاتانی گەشەسەندوو لە دامەزراوە داراییەکان، بەهێزکردنی توانای قەرزدانی بانکەکانی پەرەپێدانی هەمەلایەنە، پەرەپێدانی هاوکاری باجی گشتگیر، و بەدواداچوون بۆ داهێنانی پارەدان، كاری لەسەر بكرێت.

گوتیرێس نیگەرانی خۆی دەرببڕیت سەبارەت بە خێرایی دانوستانەکانی COP29 و داوای لە وڵاتانی G20 کرد لەسەر ئامانجە بەرزەکانی دارایی کەش و هەوا ڕێکبکەون بۆ پاڵپشتیکردنی وڵاتانی گەشەسەندوو.

جەختی لەسەر پێویستی سەرکردایەتی و بنیاتنانی متمانە کردەوە بۆ بەڕێوەبردنی پلانەکانی کەشوهەوا و داوای لە G20 کرد وەک ئابووری سەرەکی و بڵاوکەرەوە نموونە بن.

وڵاتانی (G20)   لە دەردانی (80%)ـی ئەو گازانەی كەشوهەوای جیهان پیس دەكەن پێکدەهێنن و دەبێت پلانی کەشوهەوای نیشتمانی جێبەجێ بکەن کە ساڵی ڕابردوو لەسەری ڕێککەوتوون.

گوتیرێس ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ئاستەنگەکان هێشتا چارەسەرەکان دەگونجێن و گوتی: "پێویستە هەموو دەرفەتێک بقۆزینەوە بۆ بەڕێوەبردنی کرداری گۆڕانکاری بۆ جیهانێکی سەلامەتتر، ئاشتیخوازتر و بەردەوامتر."

سەركردەكانی گرووپی گەورەترین ئابووری G20 رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە ڕیۆ دی جانیرۆ کۆدەبنەوە بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی ساڵانەیان بەرازیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین