دوای داواكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر نەوتی كوردستان ڕێككەوتن
هەڵگورد مەسعود: تایبەت بە نوچە نێت
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی (30)ـی تشرینی یەكەمی (2024) به‌شداری له پانێڵێكی دیداری ساڵانه‌ی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری)دا، له پانێڵه‌كه‌دا له وه‌ڵامی پرسیاری چارەسەری كێشەكانی دۆسیەی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا و ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان گوتی، "هەندێک لایەن پێیانوایە مەسەلەی نەوت مەسەلەیەکی سیاسییە، ئێمە هیچ کات سەیری نەوتمان نەکردووە وەک بابەتێکی سیاسی، سیاسی نییە، سیاسیی چییە؟ نەوت بابەتێکی ئابوورییە. ئێمە وای نابینین کە مەسەلەی نەوت مەسەلەیەکی سیاسی بێت، چونکە ئەگەر واقیعی سەیری تەنانەت جوگرافیای کوردستان بکرێت، ئێمە ناتوانین نەوت بەو شێوەیە ببینین کە مەسەلەیەکی سیاسییە، بەڵکو کاڵایەکی بازرگانییە و ئێمە بەو شێوەیە دەیبینین. بە سوپاسەوە تورکیا، ڕێگەی دا ئێمە ئەو نەوتە بنێرین بۆ دەرەوە. تورکیا هیچ قازانجیشی نەکرد لەو بابەتە، زیاتر یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوو، نە ئێمە نەوتمان بە تورکیا فرۆشتووە، نە تورکیا هیچ کات گوشاری لە ئێمە کردووە کە دەبێ نەوت بە ئەوان بفرۆشین. نەوتەکە فرۆشراوە بە کۆمپانیا جیهانییەکان."
یەك هەفتە دوای داواكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی (5-11-2024) دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، هەمواركردنەوەی ئەو مادەیەی تایبەتە بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە یاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق پەسندکرد و دەڵێت، ئەگەر نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی كوردستان ڕاستەوخۆ "ڕاده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ یان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵیی" كرا "تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو (پێشه‌كی – سولفه) به بڕی (16) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵیه‌وه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت."
سەبارەت بە خراپی بڕیاری ڕاگرتنی نەوتی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "چەند کۆمپانیایەک لە جیهان هەن کە نەوتەکە دەکڕن. نەوتەکە فرۆشرا، ئەو حاڵەتەی ئێستا هەیە کە ئەم نەوتە لە ڕێگەی بۆڕییەوە هەناردە ناکرێت، زەرەرمەندی گەورە خودی عێراقە، عێراق بە هەموویەوە. تائێستا عێراق ئەگەر ژمارەکەم هەڵە نەبێت، لانیکەم نزیکەی (15) ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە. دوای داخستنی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان، عێراق لەوانەیە زیاتر لە (15) ملیار دۆلار زەرەری بەرکەوتووه. باشە مەعقوولە؟ بەغدا بۆ بیر لەوە ناکاتەوە؟ ئەوان کە خۆیان باس دەکەن، دەڵێن گرێبەستی هەرێمی کوردستان جیاوازە لەگەڵ عێراق. گرێبەستی ئێمە گرێبەستی هاوبەشییە، کۆمپانیاکان دەبێ ڕازی بن بەوەی کە وەریدەگرن، ئەوەی کە لە عێراق هەیە زیاتر گرێبەستی خزمەتگوزارییە، هەندێک شوێنیش وەک لای ئێمەیە، بۆ نموونە شوێنێکی وەکو گەیارە، بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نزیکەی (26) بۆ (27) دۆلاریان تەرخان کردووە. باشە بۆچی بۆ هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکان داوای (20) دۆلاریان کردووە و بابەتەکە لەسەر ئەوە وەستاوە."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هەر لە دیداری مێری، داوای لە بەغدا كرد "بە شێوەیەکی دروست و عاقڵانە بیر لەو بابەتە بکاتەوە، بە شێوەیەکی ئابووری نەک سیاسی. بە شێوەیەکی ئابووری لە کوێ عێراق زیانى به‌ركه‌وتووه لە کوێ عێراق قازانج دەکات؟ دەبێ بەو شێوەیە سەیری بابەتەکە بکات. بە بۆچوونی من چارەسەری دروست ئەوەیە جارێکی دیکە دەبێ نەوتی هەرێمی کوردستان وەک نەوتی عێراق بچێتە نێو بۆری و هەناردە بکرێتەوە. تورکیا کێشەی نییە، کێشەکە تورکیا نییە، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە کە ئێستا لە بەغدا هەیە، لە پەرلەمانیش هەیە. لێرەوە دووبارە دەڵێم لەم پرۆسەیەدا زەرەرمەندی هەرە گەورە عێراقە و دەبێت ئەمە چارەسەر بکرێت".
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا هەموارى ماددەى (12/ دووەم/ج) لە یاساى بوودجەى پەسەند کرد، كە سێ بڕگە لە خۆ دەگرێت:
بڕگەی یەكەم: وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ قه‌ره‌بووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خەرجییە سیادییه‌كان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نه‌وت ده‌كاته‌وه، بۆ ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دێت کە لە لایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ـوە، یان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵییه‌وه به پێی بڕگه‌كانی (أ) و (ب)ـی مادده‌ی (12/ب2) وەردەگیرێت، بە مەرجێک تێچووی دادپەروەرانەی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت بۆ هەر کێڵگەیەک لە لایەن دەزگا‌یەکی ڕاوێژکاریی تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوه كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م ئه‌ركه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن، بە جیا حیسابی بۆ بکرێت و لە ماوەی (60) ڕۆژدا لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئەم یاسایەوە، هاوكات له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ست ڕۆژه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ ئه‌و لایه‌ن یاخود ده‌زگه ڕاوێژكارییه بۆ ئه‌و ئه‌ركه ده‌ستنیشان ده‌كات.
بڕگەی دووەم: ئه‌و ده‌زگه ڕاوێژكارییه‌ی له خاڵی یه‌كه‌مدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، تێچووی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نه‌وت پێشکەش بە هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی نەوت و دارایی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەکات و بۆ مەبەستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه پشتی پێ ده‌به‌سترێت، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و تێچووه خه‌مڵێندراوه ده‌بێت كه ڕۆژانه چه‌ند به‌رمیل ڕاده‌ستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) یان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵیی ده‌كات، ئه‌مه‌ش به پێی هه‌ر دوو بڕگه‌ی (أ) و (ب)ی مادده‌ی (12/ب2) و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بڕی ئه‌و پاره‌یه ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بڕگەی سێیەم: به پێی هه‌ر دوو بڕگه‌ی (أ) و (ب)ى مادده‌كه، ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) یان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵیی ده‌كرێت و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو (پێشه‌كی – سولفه) به بڕی (16) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵه‌وه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت. هه‌روه‌ها دوای تەواوبوونی ڕاوێژکاری تەکنیکی پسپۆڕ کە لە خاڵی یه‌كه‌مدا باس كراوه، ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
بە پێی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی پاریس لە (25-3-2023) هەناردەكردنی نەوتی كوردستان لە رێگەی بۆڕییەوە بۆ بەندەری جەیهان ڕاگیرا، بە بەو هۆیەوە زیانی چەندین ملیار دۆلار بەر حكومەتی عێراق كەوتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment