سەرۆك وەزيرانى پێشووى ئيسرائيل شكستى بنيامين ناتەنياهۆ ئاشكرا دەكات ناوخۆیی

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

ئيهود باراك، سەرۆك وەزيرانى پێشووترى ئيسرائيل بابەتێكى لە رۆژنامەى (يەديعوت ئەحرەنووتى) ئيسرائيلى بڵاوكردۆتەوە، تێيدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، حەوتى تشرينى يەكەمى ئەمساڵ، كەمتەرخەميە مەترسيدارەكەى لە مێژووى ئيسرائيل ئاشكراكرد، كە هەواڵگرى و سيستەمى سەركردايەتى ئۆپراسيۆنەكان و بەرپرسانى ئاسايش و سەرۆك وەزيران كەمتەرخەمبوون.

ئەو برينە بۆ زياتر لە نەوەيەك لەگەڵمان دەبێت، مەترسى راستەقينەش لەناوبردنى تواناى بەرەنگاربوونەوەى كۆمەڵگەى ئيسرائيلييە، چوار ئاڵۆزى لەگەڵ ئەو جەنگەدا رووبەڕووى وڵاتەكەمان دەبێتەوە، هەريەك لەوانە بۆى هەيە تواناى بەديهێنانى ئامانجەكانمان پووچەڵ بكاتەوە، كە ئەويش بريتييە لە ئازادكردنى رفێندراوان، وەڵامدانەوەى حزبوڵا و ئێران، هێشتنەوەى كاركردنى ناتەنيا لەسەر شەرعيەتى تا ماوەيەكى درێژ، هەروەها پرۆسەى داهاتوو... پشتێنەى غەزە، چى  و چۆن لە پێناو جێگيركردنى دانيشتوانى باكوور بۆ گەڕانەوەيان بۆ ماڵەكانيان بەدەستدێت.
ئەمەريكا بە شێوەيەكى قووڵ و بێ پێشينە لەو رووداوە بەشدارە، كە لە رێگەى رەوانەكردنى كەشتى جەنگى رەوانەكردنى چەك و پێداويستى جەنگيەوە، لە ماوەى (72) كاتژمێر دوو كەشتى هەڵگرى فڕۆكەى بەرێكرد، كە نزيكەى (150) فڕۆكەيان هەڵگرتبوو، هەروەها كەشتى ژێر دەريايى ئەتۆميى و كەشتييەكانى ترى هەڵگرى چەك و مووشەكى گەڕۆك و كڵاوەى مووشەكى و نزيكەى دوو هەزار مارێنزى رەوانەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كرد.
هەروەها فڕۆكەكانى بۆردوومانى رەوانەى بنكەى ناتۆ لە سەقەلييە كرد، هەروەها (14) مليار دۆلارى رەوانەى ئيسرائيل كرد، ئەوە جگە لەوەى ئەمەريكا لە ئەنجوومەنى ئاسايش پارێزگاريمان لێ دەكات، هەروەها سەردانەكەى جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا پێكهاتەيەكى پێشينەى درووستكرد، وتارەكەى بووە زيندووكردنەوەى هيوا، ديدارەكانى كاريگەرى لەسەر كاردانەوەى كەسوكارى رفێندراوان هەبوو.

بەكردەيى گۆڕانكارييەكى ريشەيى لەو ئاراستە هەبوو، كە پێشتر ئەمەريكا نزيك بوو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەجێبهێڵت، چونكە ئەمەريكا بەرژەوەندى لەپێشينەى ديكەى هەبوو، ئەويش كێبڕكێى بوو لەگەڵ چين و سەرقاڵى بوو بە جەنگى ئۆكراينا، بەڵام دەركەوت كە ئەمەريكا رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەجێناهێڵێت و بەهێزەوە دەگەڕێتەوە.
ئەمەريكا لەسەرووى بەرەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست وەستاوە، كە بەرەيەكى هاوسەنگە، هەريەك لە ئيسرائيل و ميسر و ئوردنى و وڵاتانى رێككەوتنى ئيبراهيمى لەخۆگرتووە، كە بەرانبەر وڵات و گرووپە سەركێشەكانى وەك، ئێران و سووريا و حزبوڵا و جيهادى ئيسلاميى گرووپە هاوشێوەكانى وەستاون.
ئەو بەرەيە بە بەشدارى چين لەلايەن رووسياوە درووستكراوە، بە شێوەيەكى ناڕاستەوخۆ پەيوەندى بەو جەنگەى ئۆكراينا و بازاڕەكانى نەوت و گازەوە هەيە.
لەدواى كەمتەرخەمييەكانى حەوتى مانگى رابردوو ئيسرائيل لە مێژووى خۆيدا لەبەردەم تاقيكردنەوەيەكى ئاڵۆزترە، ئەگەرێكى راستەقينە هەيە كە بەشێك لە رفێندراوەكانمان لەدەست دەدەين، بەرەى جەنگ لە باكوور فراوانتر دەبێت، مەترسييەكى ديكە ئەوەيە ئەو جەنگە چەندين ساڵى بوێت، بەرزونزمى تێكەوێت، لە پاڵ ئەوەشدا باجى سەربازيى و سياسى و ئابوورى و كۆمەڵايەتى زۆر بەهێز دەدەين.
لە لايەكى ديكەوە دەگوترێت، مەترسى لەسەر بوونى ئيسرائيل نييە، ئەگەرچى نزيكەى (30) چەكدارى حەماس و نزيكەى (10) مووشەك و (60) هەزار چەكدارى حزبوڵا و (150) بەرانبەرە، بەڵام رووى سەربازييەوە سەردەكەوين، بەهيچ شێوەيەك ناكرێت ئيسرائيل لەرووى سەربازييەوە شكست بهێنێت، بەڵام گفتوگۆ لەسەر كاتى ئەو جەنگە و ماوەكەى و باج و زيانەكانيەتى، بەهەمان شێوە ئەو جەنگە باجى گەورەى ئابووريشى دەبێت، بۆيە هيچ مەترسييەكى راستەقينە بوونى نييە، بەڵام مەترسى راستەقينە ئەوەيە تواناى بەرەنگارى كۆمەڵگەى ئيسرائيلى پاشەكشەى كردووە.
حەوتى تشرينى يەكەم دەريخست گرێبەستى دەوڵەت لەگەڵ هاونيشتيمانيانى كۆتايى هاتووە، چونكە واجبە دەوڵەت پارێزگارى لە ئاسايشى جەستەيى هاونيشتيمانيان بكات، لێرەوە قووڵايى ئەو شۆكە و دڵەڕاوكێكانى دەركەوت.
زۆرێك لە گريمانەكانى ناتەنياهۆ لە حەوتى مانگى رابردوو پووچەڵبوونەوە، هەروەها ئەو گريمانەشى بۆ دۆزينەوەى رێگەچارەى ئاشتى لەگەڵ جيهانى عەرەبى لە سايەى پشتگوێخستنى فەڵەستيينييەكان ئەويش شكستى هێنا، هەروەها گريمانەى بە كەم سەيركردن و فێڵكردن لە ئەمەريكا وەك ناتەنياهۆ لەگەڵ بايدن و باراك ئۆباما كردى ئەويش شكستى هێنا، گريمانەى گەورەى ئاسايش كە (15) ساڵ پێش ئێستا لە كۆتاييهێنان بە حەماس شكستى هێنا، يەك مليار و (500) مليۆن دۆلارى لە حەماس خەرج كرد، ئێستا لەبەردەم ئابڕووبەرترين ئەنجامە، ئەو پياوە هەڵەى بە سينوار و پووتين و ئۆباما و ترامپ كرد، ئێستا هەڵە بە جۆ بايدن دەكات.
حكومەتى ئێستاى ئيسرائيل بەكاركردن بە لۆژيك شەلەلە، بوونى بەتسلائيل سمۆتريچ و بن غەفير لەو حكومەتە رێگە دەگرێت لەبەردەم ئەگەرى گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەريكا بۆ چارەسەرێك كە   شايستە بە جێبەجێكردن بێت، هەروەها دەبێتە بەريەكەوتنى مەترسيدار و مەترسيش لەسەر هەموو رێككەوتنەكانى ئاشتى و ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان درووست دەكات.
سيموتريچ و بن غەفير لە حوكەمەتەى ناتەنياهون، چونكە ناتەنياهۆ بايەخ بە مانەوەى خۆى دەدات، خۆى چوونە بەردەم دادگا دەرباز دەكات، ئەو بڕيارەشى كە لە ئاسۆى كاركردنەوە دەردەوێت لە سايەى پشتگوێخستنى هەڵوێستى ئەمەريكا بۆى هەيە بۆ نەوەكانى داهاتوو روونبێتەوە و پێگەكەى بخاتە مەترسييەوە، هێز و ئازادى كارى ئيسرائيل و هەموو وەسفەكانى قێزەونن، بەڵام دۆخەكەيە ئەوەيە كە قەدەغەكردن بەردەوام بێت.

شەڕكردن لە گۆڕەپان وەك پێويست پێش دەكەوێت، بەڵام حكومەت و سەرۆكەكەى ئەرەكانى خۆيان جێبەجێ ناكەن، پرسى بارمتەكان زۆر ناڕوونە، بۆتە هۆى بڵاوبوونەوەى دڵەڕاوكێ، كات و شەرعيەت بەبێ دەنگى بەدەورى عەقڵى رادەوەستن، بەرانبەر شتەكان بێدەنگە، بابەتى رۆژى داهاتوو بۆتە گوتارێكى بۆش، لە داهاتوو لەبەردەم واقيع يا پاشەكشە دەكات، ياخود بەرێوەبردنى جەنگەكە بەرەو رێگەيەكى داخراو دەبات.
بنيامين ناتەنياهۆ وەك كەسێكى ناشايستە بەرانبەر ئاڵنگەرييەكان مامەڵە دەكات، سەرقاڵە داهاتووى سياسى، شەوان دژ بە بەرپرسانى دامەزراوەى ئاسايش لە تويتەر شت بڵاودەكاتەوە، بەڕۆژ وەك ئالوودەبوو دەسوورێتەوە لە يەكە سەربازييەكان وێنە دەگرێت، كە لە راستيدا يەكە سەربازييەكان نايانەوێت بيبنن، ئايا ئەگەرى ئەوە هەيە ئەو سەربازانە، كە پێويستە تا كاتژمێرێك دواى سەردانەكەى ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە متمانەى پێ بكەن، چونكە بۆيان دەركەوێت ناتەنياهۆ بچووكترين متمانەى پێيان نييە. 

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین