تورکیا ڕێگەی نەدا فڕۆکەی سەرۆکی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەی تێپەڕێت تورکیە

نوچە نێت

تورکیا ڕێگەی بە تێپەربوونی فڕۆکەی سەرۆکی ئیسرائیل نەدا و ئاسمانی خۆی بەڕووی ئەو وڵاتە داخست، بەوهۆیەوە سەردانەکی ئیسعاق هێرزۆغ بۆ ئازەربایجان هەڵوەشایەوە و میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، سەردانەکە بەهۆکارێکی ئەمنی هەڵوەشایتەوە.

یەکشەممە (17/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، میدیاکامی ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا رایانگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی ئیسرائیل بۆ کۆنفرانسی (COP29) بۆ ئازەربایجان هەڵوەشایتەوە بە هۆکارێکی ئەمنی.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئازاربایجان ئاشکرای کرد، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی ئیسعاق هێرزۆغ ئەوەبووە کە تورکیا ڕێگەی نەداوە فڕۆکەی سەرۆکی ئیسرائیل بە ئاسمانی وڵاتەکەی تێپەڕێت.
بەگوێرەی قسەکانی بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان کە بەماڵپەڕی (کالیبەر نیوزی ڕاگەیاندووە، "هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی سەرۆکی ئیسرائیل هیچ پەیوەندیەکی بە هۆکاری ئەمنی نەبووە، بەڵکو پەیوەندی هەبووە بەوەی کە تورکیا قەدەغەی کردووە فڕۆکەی هەڵگری هێرزۆغ بەئاسمانی وڵاتەکەی تێپەرێت."  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین