تورکیا و قەتەر هەشت رێککەوتنى نوێ واژۆ دەکەن
نوچە نێت
رۆژى پێنجشەممە (14/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، سەرۆکی تورکیا لە رێورەسمێکی تایبەتدا پێشوازی لە میری قەتەر کرد و هەردوولا کۆبوونەوەی دەمین لیژنەی باڵای ستراتیژی تورکیا و قەتەریان لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجامدا.
لەدوای کۆبوونەوەکە هەشت رێککەوتنی نوێیان لە بوارەکانی هاوکاری مرۆیی و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی بەڵگەنامە و ئەرشیف، هەروەها ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و لاوان و وەرزشدا بۆ ساڵی (2025-2026) و گواستنەوەی نێودەوڵەتی سەرنشین و کەلوپەلی ڕێگاوبا و بازرگانی، هەروەها ڕێککەوتنی هاوکاری تەکنیکی وەزارەتەکانی بەرگریی و هاوکاری سەربازیی نێوان وەزارەتەکانی بەرگریی واژۆ کرد.
مستەفا گۆکسو، باڵیۆزی تورکیا لە دەوحە سەبارەت بە قەبارەی بازرگانی قەتەر و وڵاتەکەیان رایگەیاند، "ئامانج لە دووبارەکردنەوەی رێککەوتنەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانە لە بوارەکانی سیاسەت و بازرگانی و ئابووری و بەرگریی و ئاسایش و پەروەردە و ڕۆشەنبیری، لە سەرەتای ساڵی (2014) تاوەکو ئێستا توانراوە (108) رێککەوتنی جۆراوجۆر واژۆ بکرێت لەنێوان هەردوو وڵات."
بەگوێرەی قسەکانی باڵیۆزی تورکیا ئاشکرای کردووە، لەماوەی (10) ساڵی رابردوو لەنێوان هەردوو وڵات قەبارەی بازرگانی پێنج ئەوەندە زیادی کردووە، هەروەها هاوکاری فەرماندەی پێکهێنانی ئاسمانی و فەرماندەی پێکهێنانی دەریایی لە چوارچێوەی فەرماندەی هێزی هاوبەشی یەکگرتووی تورکیا و قەتەر لەو کۆبوونەوەیە دامەزراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment