وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: تورکیا ناتوانێت بێپرسی ئێمە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی  (ئێس 400) بفڕۆشێت تورکیە
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، "بەپێی ئەو ڕێککەوتن و بەڵگەنامەی کۆتایی کە لەگەڵ تورکیا وا واژۆمان کردووە، لە ئەگەری فرۆشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (ئێس 400) بە وڵاتی سێیەم پێویستە تورکیا رەزامەندی لە ئێمە وەرگری."

ئەمڕۆ سێشەممە (یەکی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەری (ئیندیپێندتبڵاوی کردەوە، وەزیری دەرەوەی رووسیا سەبارەت بە ئەگەری فڕۆشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (ئێس 400) بە وڵاتانی سێیەم لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، "بەپێی ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ تورکیا واژۆمان کردووە، هەروەها هەر وڵاتاێک لەلایەن ئێمەوە ئەو جۆرە چەکەی پێدراوە دەبێت پێش ئەوەی بە وڵاتی سێیەم بفڕۆشێت پرس بە ئێمە بکات."

لاڤرۆڤ لەبارەی کێشەکانی تورکیا بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو جۆرە چەکە گوتی، "هیچ لێدوانێک نییە کە بۆچی تورکیا خاوەنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (ئێس 400)ە، سەرۆک کۆماری تورکیا پیاوێکی بە ئەزموون و بڕیار لە دەست خۆیەتی دەزانێت بۆ وڵات و میللەتەکەی چ شتێک بەسوودە، ئێمە لەگەڵ تورکیا رێککەوتنی فڕۆشتنی ئەو چەکانە کە پێی دەگوترێ بڕوانامەی بەکارهێنەری کۆتای واژۆمان کردووە، بۆیە هیچ وڵاتێک ناتوانێت بێ ڕەزامەندی ئێمە ئەو جۆرە سیستەمە بفڕۆشێت."

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بە دانوستاندنەکانی ساڵی (2022)ی ئەستەمبۆڵ کرد و رایگەیاند، "بەردەوام ڕێککەوتنەکانی ئەستەمبۆڵ تێکدەدرا و سەرکەوتوو نەدەبوو، کە لەنێوان تورکیا و رووسیا و ئۆکراینا بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوەچوو، ئەگەر ڕێککەوتنەکان ئانجامێکی هەبووایە ئۆکراینا زیانێکی زۆری بەر خاکەکەی نەدەکەوت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین